ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

وەزارەتی تەندروستی عیراق: هیچ چارەسەرێك بۆ كۆرۆنا نییە

خەڵك- بەشی هەواڵ
جاسم فەلاحی بریكاری وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هەموو ئەو چارەسەرانەی بەكارهێنراون بۆ سوككردنی توندی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێشتر دژ بە ڤایرۆسەكانی تر بەكارهێنراون، قسەكردنیشی لەبارەی چارەسەرەكانی كۆرۆنا بە “خستنەڕوویەكی نا زانستی” لەقەڵەمدا.

فەلاحی بۆ ئاژانسی فەرمی ڕایگەیاند” تائێستا هیچ چارەسەر و ڤاكسینێك بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە، هەموو ئەو چارەسەرانەی بەكارهێنراون بو سوككردنی توندی تووشبوون بە كۆرۆنا، پێشتر دژ بە ڤایرۆسەكان بەكارهێنراون، قسەكردنیش لەبارەی چارەسەرەكانی كۆرۆناوە  “خستنەڕوویەكی نازانستييه”.

بە وتەی بریكاری وەزارەتی تەندروستی عیراق”هەندێك هەوڵ هەن لەلایەن ژمارەیەك كۆمپانیای جیهانی بۆ پەرەپێدانی ئەو چارەسەرانەی پێشتر بۆ بنبڕكردنی ئەنفلۆنزای باڵندە و هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی، و هەندێك پەرەپێدان لەوانەدا كراوە”.

جاسم فەلاحی دەڵێت”هەندێك لە ڕاپۆرتە پزیشكییەكانيش ئاماژە بە باشبوونی هەندێك حاڵەتی توند دەكەن لەڕێی بەكارهێنانی ئەو چارەسەرانە كە بوونەتە مایەی كەمكردنەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان”.

عێراق

عیراق؛ لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 4 هەزار حاڵەتی نوێ و 68 مردن تۆماركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام ژمارەی تووشبووان كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ هەینی 4 هەزار و 13 كەس تووشبوون و 2 هەزار و 921 كەسیش چاكبوونەوە 68 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ هەینی 14ی ئابی 2020 پشكنین بۆ 20 هەزار و 446 ئەنجامدراوە و 4 هەزار و 13 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 173 كەسیش لە سلێمانی و هەولێر 411 توشبوو تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە ، هەر ئەمڕۆ 2 هەزار و 921 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 68 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە تۆماركرا.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 168 هەزار و 290 كەس و چاكبوونەوەش 120 هەزار و 129 كەس و مردنیش 5 هەزار و 709 كەس و دەشڵێت:” هێشتا 42 هەزار و 452 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 627 توشبوون لە چاودێری چڕدان”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هەموویان خەڵكی سوریان
بەوێنە، داعشە دەستگیركراوەكان بڕێكی زۆر تەقەمەنییان پێگیرا

فازڵ ئەبو ڕەغیف پسپۆڕی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، ئەو داعشانەی لە سوریاوە هەوڵیاندابوو دزەبكەنە نێو عیراق و دەستگیركران، بڕێكی زۆر ماددەی (TNT)یان پێگیراوە.

بەپێی تویتێك كە لەلایەن ئەبو ڕەغیفەوە بڵاوكراوەتەوە”بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری ورد و لەدوای بەدواداچوون لەلایەن فەوجی 2ی لیوای 66ی فەیلەقی 20ی سوپای عیراق، درەنگانێكی شەوی ڕابردوو، جموجۆڵی 31 كەس دەسنیشان كرا كە هەڵگری ڕەگەزنامەی سوریا بوون و لە ڕەقەی سوریاوە هاتبوون و دەییانەویست سنور ببەزێنن و بێنە نێو خاكی عیراق”.

بە وتەی ئەو پسپۆڕە ئەمنییە، دەستگیركراوەكان بڕێكی زۆر ماددەی (TNT)یان پێگیراوە كە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە و كاریی تیرۆریستی بەنیازبوون بەكاریی بهێنن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بۆردومانەكانی توركیا بە ڕاگەیاندنی جەنگ دژ بە عیراق دادەنرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
عەلی غانمی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دەستدرێژییەكانی توركیا بۆسەر سنورەكانی عیراق، یەكەمجار نییە و وەك ڕاگەیاندنی جەنگن دژ بە عیراق، چونكە بە گێچەڵكردن پۆلێن ناكرێن، لەو بارەیەشەوە دوای سازدانی دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمانی دەكات.

غانمی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”دەستدرێژییەكەی توركیا ڕاگەیاندنی جەنگن و تەنیا بە گێچەڵكردن دانانرێن، چونكە ئەوەی ڕوویدا بەكارهێنانی تەواوەتی هێز بوو، نەك تەنیا هەڕەشە و گێچەڵكردن، توركیا بەبێ‌ ئەوەی پێویست بكات خاكی عیراقی بەكارهێنا”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، داوای لە حكومەتی عیراق كرد “هەڵوێستێكی توند وەربگرێت و لەو ڕووەوە لەگەڵ كۆمەڵی نێودەوڵەتی پەیوەندی ببەستێت، بەڵام لەئێستادا حكومەت هەڵوێستێكی ڕوونی نەخستۆتەڕوو، وێڕای ئەوەی ڕێكارێكی زۆری لەبەردەمدایە”.

عەلی غانمی دەپرسێت:”گەر ئەو ئۆپەراسیۆنانە ڕێكەوتنیان لەسەر كراوە با بزانیین، ئەگەرنا حكومەتی عیراقی چۆن ڕێگە بەو دەستدرێژیانەی توركیا دەدات بەبێ‌ ئەوەی جموجۆڵێك لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دەستپێبكات، لەكاتێكدا عیراق ڕێكەوتنی زانیارییەكانی لەگەڵ ناتۆ هەیە”.

غانمی داوای سازدانی دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمانیشی كرد “بۆ گفتووگۆ لەسەر ئەو بابەتە و دەركردنی بڕیاری گونجاو لەپێناو وەڵامدانەوەی توركیا”.

لە بۆردومانەكەی 11ی ئەم مانگەی توركیا لە ناوچەی سیدەكانی سەر بە پارێزگەی هەولێر، ژمارەیەك لە هێزەكانی پاسەوانی سنور شەهید بوون، دوو فەرماندەی باڵای ئەو هێزانەش لەنێوان شەهیدەكاندا بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان