ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەبارەت بە كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان داواكارییەك ئاڕاستەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەبارەت بە كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان، مامۆستایەكی ئایینی داواكارییەك ئاڕاستەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم (پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و هەرێم) دەكات و ڕایدەگەیەنێت: داوا لە گشت لایەكتان دەكەم لە بەیانییەوە دەرگای مزگەوتەكان بە فەڕمی بكەنەوە با لەمە زیاتر دوانەكەوێت، چونكە دوور نییە پەتی سەبری مامۆستایان و نوێژخوێنان بپچڕێت.

مامۆستا مەلا تاهیر بامۆكی لە ڕاگەیەنراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی هەرێمی كردووە ڕایدەگەیەنێت:” دڵنیاتان دەكەم كردنەوەی مزگەوتەكان بە جێبەجێ كردنی ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە هۆكارێكی زۆر بەهێز و كاریگەرە بۆ كەمبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و ئاسایی كردنەوەی باری دەروونی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، چونكە مزگەوت وەك نەخۆشخانەش نییە، مزگەوت جێگای پاك و خاوێنی و شۆردنی دەست و دەم و چاوە ڕۆژی پێنج جار كە ئێمە داوامان كردووە لە نوێژخوێنان لە ماڵەوە دەستنوێژ بگرن و دووربن لە یەكتر و باشیش بە گوێمان كراوە”.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

 

داواكارییەك لە مامۆستا مەلا تاهیر بامۆكییەوە بۆ پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و گشت زانایانی ئاینی و هەموو وتارخوێنە بەرێزەكانی هەرێمی كوردستان:

السلام علیكم ورحمە اللە و بركاتە، بەڕێزان دڵنیاتان دەكەم كردنەوەی مزگەوتەكان بە جێبەجێ كردنی ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە هۆكارێكی زۆر بەهێز و كاریگەرە بۆ كەمبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و ئاسایی كردنەوەی باری دەروونی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، چونكە مزگەوت وەك نەخۆشخانەش نییە، مزگەوت جێگای پاك و خاوێنی و شۆردنی دەست و دەم و چاوە ڕۆژی پێنج جار كە ئێمە داوامان كردووە لە نوێژخوێنان لە ماڵەوە دەستنوێژ بگرن و دووربن لە یەكتر و باشیش بە گوێمان كراوە.

بۆیە من داوا لە گشت لایەكتان دەكەم لە بەیانییەوە دەرگای مزگەوتەكان بە ڕەسمی بكەنەوە با لەمە زیاتر دوانەكەوێت، چونكە دوور نییە پەتی سەبری مامۆستایان و نوێژخوێنان بپچڕێ و چیتر چاوەڕوانی كەمتەرخەمی ئێوە نەكەن، جا پێش ئەوە خۆتان بڕیارێكی بوێرانە بدەن ودڵی دانیشتووان خۆش بكەن و تۆزێ لە خەشم و قینی خوا لە خۆتان و هەرێمەكە دوور بخەنەوە… تكایە… تكایە… تكایە.

کوردستان

وێنە.. خەڵك؛ زانیاری نوێ‌ لەبارەی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئاشكرا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس شەهید بوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، 4 سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە شەهید بوون.

بەوتەی دانیشتووانی ناوچەكە، ئۆتۆمبێلەكە مەدەنی بووە و 4 گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی تێدابووە و بەهۆی بۆردوومانەكە هەر چواریان دەستبەجێ‌ گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، كەمێك لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا زیانەكانی ئەو بۆردوومانە نەزانراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی: كۆرۆنا ژیان ناوەستێنێ‌
بڕیارێك لە بەرژەوەندی نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن) ڕادەگەیەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان دەكرێت بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە) بۆ نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن).

د.داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ، سەرەڕای تووشبوونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن)یان هەیە بڕیارماندا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.

دەقی نووسینەكە:

كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ:
سەرەڕای تووشبونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەنیان) هەیە بڕیارمان دا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.
سوپاس بۆ كارمەندو پزیشكە دڵسۆزەكان.

“بەهیوای لەشساغی بۆ گشت لایەك”

د.داهات حەوێزی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان