بۆری ئاوی دوكان شكا و چەند گەڕەكێكی سلێمانی بێ‌ ئاو دەبن


بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە بۆری ئاوی دوكان- سلێمانی شكاوە و تیمەكانیان لە هەوڵی چاككردنەوەیدان و دەشڵێت: “چەند گەڕەكێك بێ‌ ئاو دەبن”.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی شكانی بۆری ئاوی دوكان- سلێمانی (هێڵی دوو) چەند گەڕەكێك لەشاری سلێمانی و گەڕەكەكانی ناوچەی قڕگە بێ ئاو دەبن.

ڕاشیگەیاند، تیمەكانیان لەشوێنی شكاویەكەن و هەموو هەوڵێكیان ئەوەیە لەماوەی ۲٤ كاتژمێردا ئاو بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی.

وتەبێژی ئاوی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “ئاو بەفیڕۆ نەدەن و زیادەڕۆیی لە بەكارهێنانی نەكەن تاوەكو بێ‌ ئاو نەبن تاوەكو دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە”.

كەسێك بەهۆی دەستكاری كارەباوە گیانی لەدەستدا
پێشت كەسێك بەهۆی دەستكاری كارەباوە گیانی لەدەستدا
بڕیار بۆ ئەو منداڵانەی سواڵ و ئیشیان پێ‌ دەكرێت دەركرا
دواتر بڕیار بۆ ئەو منداڵانەی سواڵ و ئیشیان پێ‌ دەكرێت دەركرا
پەیوەندیدار