نرخی دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست



سەرەڕای ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی و خستنەبازاڕی ڕۆژانەی بڕێكی زۆری دۆلار، بەڵام نرخی ئەو دراوە ئەمریكاییە بەرامبەر بە دینار لەناجێگیریدایە و ئەمڕۆ گەیشتەوە ئاستێكی بەرز.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بە 145 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام دوانیوەڕۆ نزیكەی 1500 دینار چۆتە سەر بەهاكەی.

ڕاشیگەیاند، لەكاتەكانی دوانیوەڕۆدا جارێكی دیكە نرخەكەی بەرزبووەوە و ئێستا بە 147 هەزار دینارە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تەنها ئەمڕۆ بانكی ناوەندی زیاتر لە 265 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، ئەمە جگە لەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە یەك ملیار دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەبن بە دوو بەشەوە
پێشت دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەبن بە دوو بەشەوە
بودجەی هەرێم پەسەندكرا و بیانووی نەگێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە نەما
دواتر بودجەی هەرێم پەسەندكرا و بیانووی نەگێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە نەما
ەیوەندیدار