دوای ٢٢٤ ڕۆژ، ڕووسیا “قەڵای بەرگریی” ئۆکراینی کۆنتڕۆڵکرد


دوای شەڕێکی درێژخایەن، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ – ٥ – ٢٠٢٣، کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی شاری باخموتی ڕاگەیاند، کە ئۆکراین بە “قەڵای بەرگریی” ناوی دەبرد.

 

هەندێک لە شارەزایانی سەربازی بەهای ستراتیجی باخموتیان کەمکردەوە و ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو شارە ناوەندێکی گواستنەوە پێکناهێنێت و ژمارەی دانیشتووانێکی زۆری تێدا نییە، بەڵام هەندێکی دیکە جەخت لەوە دەکەن، کە ڕووسیا دەیکاتە خاڵی دەستپێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی دیکەی دۆنێتسک.

 

سەرەڕای ڕاگەیاندنی کرێملین و هەڵکردنی ئاڵای ڕووسیا لەسەر شارەکە، شەوی شەممە دوای ٢٢٤ ڕۆژ لە شەڕێک سەخت و دژوار، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا پیرۆزبایی لە هێزەکانی ڕووسیا کرد بەرامبەر کۆنترۆڵکردنی باخموت، ئەرکانی گشتی ئۆکراینیش دووپاتیکردەوە کە “شەڕێکی توند هەیە”، هێشتا لە شارەکەدا بەرگریی بەردەوامە.

 

سیمۆن جۆردن، شرۆڤەکاری ستراتیژی بەریتانی دەڵێت “دوای ئەوەی ڕووسیا دەستی بەسەر شارەکەدا گرت، ئۆکراینییەکان دەکشێنەوە بۆ ناوچەکانی بەرگریی لە کراماتۆرسک “.

 

ناوبراو بۆ “سکای نیوز عەرەبی” وتویەتی؛ کراماتۆرسک لە ناوچەیەکی بەرزتر هەڵکەوتووە و توانای بەرگریی زیاتری هەیە لە باخموت، جەختیشی کردەوە کە شەڕی خوێناویتر لە نێوان هەردوولا ڕوودەدات لە چاو شەڕەکانی باخموت.

 

باخموت بە کانەکانی خوێ و کارگە گەورەکانی بەرهەمهێنانی شەراب ناسرابوو و بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژئاواییەکان بۆ جەنگ هیچ گرنگییەکی جوگرافی نییە.

 

بەرپرسانی ڕۆژئاوا لەدەستدانی باخموت بە “ڕووداوێکی تاکتیکی بچووک لە هێڵی پێشەوەی ١٢٠٠ کیلۆمەتری” وەسف دەکەن لە لایەن ئۆکراینییەکانەوە.

 

باخموت دەکەوێتە باکووری دۆنێتسک، نزیکەی ٦٥ کم لە باکووری دۆنێتسک، ناوەندی کارگێڕی ئەو پارێزگایە کە لەگەڵ لوهانسکی دراوسێی ناوچەی دۆنباس پێکدێت، نزیکەی ١٥ کم لە سنووری لوهانسکەوە دوورە، و ٥٨٠ کم لە کیێڤی پایتەختەوە دوورە.

 

ئەم شارە دەکەوێتە سەر ڕێگایەکی سەرەکی کە بەرەو شارەکانی سلۆڤیانسک و کراماتۆرسک دەڕوات کە دوو لە گەورەترین شارەکانی ناوچەی دۆنباسن و نزیکییەکەی لە ڕێگای نێودەوڵەتی “M-03” ڕاستەوخۆ بە شاری سلاڤیانسکەوە دەیبەستێتەوە لە شاری لوگانسک، و بەرەو شاری خارکیڤ بەردەوام دەبێت.

 

ڕووسیا بە کۆنتڕۆڵکردنی شارەکە چەندین دەستکەوتی بەدەستهێنا، لەوانە:

سەرکەوتنێکی ڕەمزی بۆ کرێملین دوای شەڕە سەختەکانی کە نزیکەی ٧ مانگ بەردەوام بوو، لە دوای کۆنترۆڵکردنی سیڤێردۆنێتسک و لیسیشانسک لە هاوینی ڕابردوودا.

 

ڕووسیا پێویستی بە سەرکەوتن هەیە بۆ ورەدان بە لایەنگرانی کرێملین لە ناوخۆدا.

لای خۆیەوە، بەرپرسی ناوچەی دۆنێتسک، دێنیس پوشیلین، دووپاتیکردەوە کە ئازادکردنی شاری بەخموت هەڵگری هێمایەکی تایبەتی بووە، ئەمەش دوای ساڵێک لە تەسلیمبوونی چەکدارانی کەتیبەی “ئازۆڤ” لە ماریوپۆل.

یەكێتی و پارتی نەگەیشتنە ڕێككەوتنی كۆتایی
پێشت یەكێتی و پارتی نەگەیشتنە ڕێككەوتنی كۆتایی
بە پشتیوانی درێژخایەنی ئۆکراین، کۆبوونەوەکانی لوتکەی G7 کۆتایی پێهات
دواتر بە پشتیوانی درێژخایەنی ئۆکراین، کۆبوونەوەکانی لوتکەی G7 کۆتایی پێهات
پەیوەندیدار