بە پشتیوانی درێژخایەنی ئۆکراین، کۆبوونەوەکانی لوتکەی G7 کۆتایی پێهات



لوتکەی G7 لە شاری هیرۆشیما بە بەیاننامەیەک کۆتایی بەکارەکانی هێنا سەرجەمی بەشداربووان پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ ئۆکراین لە دژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ڕووسیا، خستەروو.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٣، سەرکردەکانی گروپی حەوت وڵاتی گەورەی جیهان کۆتاییان بە لوتکە سێ ڕۆژییەکەیان لە شاری هیرۆشیمای ژاپۆن هێنا، دوای ئەوەی ڕێککەوتن لەسەر درێژەدان بە پشتیوانییەکانیان بۆ شەڕی ئۆکراین دژی دەستدرێژییە سەربازییەکانی ڕووسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی جیجی پرێسی ژاپۆنی، سەرکردەکانی بەریتانیا، کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا لە بەیاننامە هاوبەشەکەیاندا، “پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ ئۆکراین تا ئەو کاتەی پێویست بکات” دووپات کردووەتەوە.

 

لوتکەی هیرۆشیما کە بە ئامادەبوونی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین بەڕێوەچوو، هاوشانی سەرکردەکانی لوتکەی G7 سەرکردەکانی هەشت وڵاتی میوانی وەک هیندستان، بەرازیل و ئەندەنوسیاشی لەخۆگرتبوو.

زێلێنسکی خوازیاری هاودەنگیی نێودەوڵەتیی بەهێزتر بوو بۆ پشتیوانی لە شەڕی ئۆکراین دژی ڕووسیا و داوای لە ئەندامانی لوتکەی G7 و بەشداربووانی دیکەش کرد کە بەردەوام بن لە هاوکاریکردنیان.

 

لەو چوارچێوەیەدا جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پاکێجێکی نوێی کەرەستەی سەربازیی بۆ ئۆکراین ڕاگەیاند، ئەگەرچی ئەمجارە قەبارەی هاوکارییەکانی نەخستەڕوو، بەڵام بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە پاکێجەکە تەقەمەنی و پیداویستی تۆپخانە و زرێپۆش لەخۆدەگرێت.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گرنگترین هاوپەیمانی ئۆکراینە لە شەڕ دژ بە لەشکرکێشی ڕووسیادا و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردووشدا بڕێکی زۆری هاوکاری سەربازی یەک لە دوای یەک بە خێرایی پێشکەشی کیێڤ کردووە.

 

هاوکات، ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، چاوەڕێی دابینکردنی خێرای فڕۆکەی جەنگی مۆدێرن بۆ ئۆکراین دەکەین.

شوڵز وتی “پرۆژەی هاوکارییکردنی کیێڤ، پەیامێکە بۆ ئەوانەی هێرشیان کردە سەر ئۆکراین و جەختی لەوە کردەوە کە نابێت ڕووسیا حساب بۆ ئەوە بکات لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕ، پاڵپشتی بۆ ئۆکراین کەم دەبێتەوە، بەپێجەوانەوە، بەردەوام دەبین و  دەبێت ڕووسیا هێزەکانی بکێشێتەوە”.

دوای ٢٢٤ ڕۆژ، ڕووسیا “قەڵای بەرگریی” ئۆکراینی کۆنتڕۆڵکرد
پێشت دوای ٢٢٤ ڕۆژ، ڕووسیا “قەڵای بەرگریی” ئۆکراینی کۆنتڕۆڵکرد
بایدن و زیلینسکی کۆبوونەوە
دواتر بایدن و زیلینسکی کۆبوونەوە
ەیوەندیدار