ئەڵمانیا، خەمی ئەم زستانەی ڕەخساند



حکومەتی ئەڵمانی ستایشی ڕێککەوتنی غاز لەگەڵ قەتەر دەکات، ئۆپۆزسیۆنیش ڕەخنەی لێدەگرێت

 

لە کاتێکدا ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دڵخۆشیی خۆی بە ڕێککەوتنی غازی شل لەگەڵ قەتەر دەربڕی، وەک هەنگاوێک بۆ دەستەبەرکردن و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی وزە بۆ وڵاتەکەی، بەڵام سەرکردەیەکی دیاری پارتێکی ئۆپۆزسیۆن لە ئەڵمانیا پێیوایە دەستەبەری ئەو بڕە غازەی قەتەر کە پلانی بۆ دابراوە کەمە و نابێتە مایەی دڵخۆشی تاکی وڵاتەکەی.

 

رۆژی سێشەممە(29ی تشرینی دووەمی 2022)، ئۆلاف شولز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پێشوازی لە ڕێککەوتنێکی نوێ لە بواری غاز، لەگەڵ قەتەر کرد و بە بونیاتێک بۆ دابینکردنی وزەی داهاتووی ئەڵمانیا وەسفیکرد.

 

شۆڵز دەڵێت، زۆر وڵاتی جیاواز، گەرەنتی دابینکردنی وزەمان بۆ دەکەن، گفتوگۆکردنیشمان لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوە سەرەکییە ئابووری و داراییە نێودەوڵەتییەکان لە جیهاندا بەردەوامە.

 

جگە لە دابینکردن لە ئەوروپای ڕۆژئاوا و دابینکردن لە ڕێگەی ژێرخانی نوێی هاوردەکردن لە دەریای باکوور و کەناراوەکانی باڵتیک، شۆڵز باسی لە گرێبەستی دابینکردن لەگەڵ “هاوبەشە نوێیەکان” کرد.

 

شوڵز ئاماژەی بەوەشکردووە، “زۆر دڵخۆشە” بە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ قەتەر، هەروەها ڕایگەیاندووە: تا ڕادەیەکی زۆر دڵنیام کە ئەمە یەکێکی دیکەیە لەو هەنگاوە گەورانەی کە ژێرخانمانی پێ پتەوتر دەکەین.

 

دوای کەمکردنەوە ئەو غازەی کە لە ڕووسیاوە دەهات، بەرلین لە هەوڵی بەردەوامدایە تا هاوبەشی نوێ لە بواری وزە بۆخی بدۆزێتەوە لەم ڕووەشەوە کۆمپانیای قەتەر ئینێرجی، دوو ڕێکەوتنی فرۆشتن و کڕینی لەگەڵ کۆمپانیای کۆنۆکۆفیلیپس واژۆکرد بۆ هەناردەکردنی غاز شل بۆ ئەڵمانیا، بۆ ماوەی لانیکەم ١٥ ساڵ، کە لە ساڵی ٢٠٢٦ەوە دەستپێدەکات، کە دەتوانێت نزیکەی 3%ی پێویستی ساڵانەی غازی ئەڵمانیا پڕ بکاتەوە.

 

لای خۆیەوە، ڕۆبەرت هابێک، وەزیری ئابووری ئەڵمانیا ، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە ماوەی ڕێککەوتنی دابینکردنی غازی شل، کە لەگەڵ قەتەر ئەنجامدرا.

 

هابێک لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی بازرگانی لە بەرلین بۆ ئەو ڕێککەوتنە لێدوانێکی دا و وتی “١٥ ساڵ دابینی غاز نایاب و سەرنجڕاکێشە”.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،  ئەڵمانیا بە باشترین ئۆفەر کە لەبەردەستدایە غاز دەکڕێت، قەتەریش تاکە دابینکەر نییە لە بازاڕی جیهانیدا.

 

لای خۆیەوە فریدریش مێرتز سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی مەسیحی ئەڵمانی کاردانەوەی توندی دەربڕی بەرامبەر ڕاگەیاندنی دابینکردنی غازی شل لە قەتەرەوە بۆ ئەڵمانیا کە لە ساڵی ٢٠٢٦ەوە دەستپێدەکات.

فریدریش مێرتز، بە ئاماژەدان بە قەیرانی ئێستای وزە ڕایگەیاند: “ئێمە ئێستا پێویستمان بە گرێبەستی دابینکردنی زۆر گەورەتر لەمەیە کە حکومەت دەیکات بە دەستکەوت” .

 

وتیشی؛ بارەکان زۆر درەنگ دەگەن و هیچ کام لە کێشەکانی ئێستا چارەسەر ناکەن.

 

مێرتز، کە سەرۆکایەتی فراکسیۆنی پەرلەمانی هاوپەیمانی مەسیحییەکان (یەکێتی دیموکراتی مەسیحی و یەکێتی کۆمەڵایەتی مەسیحییەکانی باڤاریا) دەکات، باوەڕی خۆی دەربڕی کە گرێبەستەکە پەیوەندی بە بڕێکی کەم لە دابینی غاز هەیەو هیچ “سەرنجی ڕاناکێشێت”.

كچێك لە دەست ئەشكەنجەی براكانی ڕزگار كرا
پێشت كچێك لە دەست ئەشكەنجەی براكانی ڕزگار كرا
سەرۆكی پێشووی چین كۆچی دوایی كرد
دواتر سەرۆكی پێشووی چین كۆچی دوایی كرد
ەیوەندیدار