ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

یەكەم ڤاكسینی دژە كۆرۆنا ڕەزامەندی نێودەوڵەتی بەدەستدەهێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكان بۆ ڕزگاركردنی جیهان لە چنگی تەنگژەی كۆرۆنا، بەرپرسێكی دەركەوتووی ڕوسی دەڵێت، مۆسكۆ هەوڵ دەدات 30 ملیۆن ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لەمساڵدا بەرهەم بهێنێت و دەبێتە یەكەم ڤاكسین كە “ڕەزامەندی نێودەوڵەتی” بەدەستدەهێنێت.

كیریڵ دیمترییڤ، سەرۆكی سندوقی وەبەرهێنانی ڕوسیا بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی ڕاگەیاندووە”هەستێكی گشتی هەیە كە ڕوسیا پێویستی بەوەیە ڤاكسینەكە دەرخواردی 40 بۆ 50 ملیۆن كەس بدات”.

بە بۆچوونی ئەو بەرپرسە ڕوسە”وڵاتەكەی لە ڕەوشێكی باشدا دەبێت گەر 30 ملیۆن ڤاكسین لەنێوخۆدا لەمساڵدا بەرهەم بهێنێت”، پێشبینیشی كرد، پرۆسەی پێدانی ڤاكسینەكە لەمساڵدا تەواو ببێت.

دیمترییڤ دەڵێت:”لەم هەفتەیەدا ڕوسیا قۆناغی یەكەمى تاقیكردنەوە پراكتیكییەكانی لەسەر ئەو ڤاكسینە چاوەڕوانكراوە تەواوكرد، وابڕیاريشە قۆناغی دووەمی تاقیكردنەوەكان لە مانگی ئابی داهاتوودا دەستپێبكات”.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی ڕوسیا:”هیوایەكی گەورە بەو ڤاكسینە گرێدراوە، بۆیە سەركەوتنی خۆی دژ (كۆڤید-19) دەسەلمێنێت”.

تائێستا لە ڕوسیا زیاتر لە 750 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.

جیهان

وتەبێژی سوپای ئێران: مووشەكمان ڕەوانەی یەمەن نەكردووە، بەڵكو كەسانی شارەزامان ناردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی سوپای ئێران ڕایدەگەیەنێت: كەسانی شارەزا و ئەزموونی وڵاتەكەیان ڕەوانەی یەمەن كردووە لە پێناو یارمەتیدانی ئەو وڵاتە لەڕووی سەربازییەوە.

ئەبو فەزڵ شكارچی وتەبێژی سوپای ئێران ڕایگەیاند: تاران هیچ جۆرە مووشەكێكی ڕەوانەی یەمەن نەكردووە، تەنها ئەزموونی وڵاتەكەی لە دروستكردنی مووشەكەی بەرگری ڕەوانەی ئەو وڵاتە كردووە و یەمەنییەكان خۆیان مووشەكەكە دروست دەكەن.

وتیشی: ئێران پشتوانی یەمەن و فەڵەستین دەكات، ئەوەشی ئاشكراكرد هەر كەسێك بەرهەڵستكاری ئەمریكا بكات ئەوان هاوكاری دەكەن.

ئەبو فەزڵ شكارچی ئەوەشی خستەڕوو، دۆخی ئابووری وڵاتەكەی ڕێگە نادات كە هاوپەیمانەكانیان بەسەرجەم ئەو پێداویستیانەی دەیانەوێت دەوڵەمەند بكەن بە بێ بەرامبەر، راشیگەیاند: هاووڵاتیانی یەمەن كەسانێكی ژیرن و لە كاتێكی كەمدا توانیویانە چەندین چەك و پێداویستی سەربازی پێشكەوتوو دروست بكەن وەك فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی پێشكەوتوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ: چین و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی كۆرۆناوە جیهانیان بەهەڵەدا بردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا جارێكی تر ئۆباڵی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنای خستە ئەستۆی چین و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و داوای كرد، نەتەوە یەكگرتووەكان بەو هۆیەوە لێپێچینەوە لە پەكین بكات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە میانی وتارێكدا 75 هەمین كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، ڤایرۆسی چینی گەورەترین ئاڵنگاری بەردەم كۆمەڵگای نێودەوڵەتییە و لە ئێستادا جیهان لە جەنگدایە دژی ئەو دوژمنە نەبینراوە، كە لە سەرتاسەری جیهان بووەتە هۆی مردنی ژمارەیەكی زۆر لە مرۆڤەكان.

سەرۆكی ئەمریكا وتیشی، چین و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی پەكیندایە لەسەرەتاوە جیهانیان بەهەڵەدا بردووە بەوەی ئەو نەخۆشییە لە مرۆڤەكانەوە ناگوازرێتەوە و دواتر چین بە هۆی ڕانەگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بە جیهاندا.

دۆناڵد ترەمپ جەختیشی كردەوە، پێویستە نەتەوە یەكگرتووەكان چین ناچار بە وەڵامدانەوە بكات و بە هۆی ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لێپێچینەوەی لەگەڵ بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە 552 حاڵەتی تووشبوونی نوێی بە كۆرۆنا تۆماركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 483 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆر كەمتر بەراورد بە ماوەكانی ڕابردوودا دادەنرێت كە تووشبوونی ڕۆژانە سێ‌ هەزار كەسی لە وڵاتەكەدا تێدەپەڕاند.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 552 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەم ژمارەیەش بە دەستەواژەیەكی ڕوون دادەنرێت بۆ پاشەكشەكردنی ژمارەی تووشبووان لە وڵاتەكەدا كە بەڕێژەی 75% ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 4542 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 330798 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1185 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 312684 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان