ئێران، شەش پاسەوانی سنوور کوژران

  • 165 بینین

 ئێران کوژرانی شەش پاسەوانی سنووری لە ئاکامی پەلامارێکی چەکداریی لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

 

 

ئێران کوژرانی شەش پاسەوانی سنووری لە ئاکامی پەلامارێکی چەکداریی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە چەکدارانی نەناسراو، پەلاماری یەکێک لە قولـلەکانی پاسەوانی سنووریان داوە لە ناوچەی سەروان لەسەر سنوور لەگەڵ پاکستان.

 

ڕاشیگەیاندووە؛  لە ئاکامی پەلامارەکەدا، شەش پاسەوانی سنوور کوژراون کە سیانیان پلەداربوون .

کامێرای پۆینت تو پۆینت کەوتەکار
پێشتر کامێرای پۆینت تو پۆینت کەوتەکار
زیلینسکی؛ باخموت لە دڵماندایە
دواتر زیلینسکی؛ باخموت لە دڵماندایە
پەیوەندیدار