زوکەربێرگ لە ٦مانگدا سامانەکەی بەبەهای ٤٤ ملیار دۆلار زیادیکردووە



لە ماوەی کەمتر لە ٦ مانگدا سەروەت و سامانی خاوەنی کۆمپانیای مێتا بە بڕی ٤٤ ملیار دۆلار گەشەی کردووە.

 

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی بلومبێرگ، سامانی مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا، ئەمساڵ ٤٤ ملیار دۆلار گەشەی کردووە و ئەمەش خێراترین گەشەی سەرمایەیە لەنێو ملیاردێرەکاندا.

 

بەگوێرەی ئاژانسەکە، پێشتر و لە سەروەختی بنیاتنانی مێتا ڤێرسدا، زوکەربێرگ بەهۆی وەبەرهێنان لەو بوارەد، سامانەکەی بە بڕی 100 ملیار دۆلار کەمیکرد.

 

هەر بەگوێرەی ئاژانسەکە، تەواوی سەروەت و سامانی زوکەربێرگ لەم ساتەدا بە 89.9 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، بەمەش دەچێتە ناو لیستی دەوڵەمەندترین کەسەکانی جیهانەوە.

 

بەپێی پێوەرەکانی بلومبێرگ ملیاردێرەکان، زوکەربێرگ بە سامانەکەی لە ڕیزبەندی ١٢هەمینی دەوڵەمەندەکانی جیهاندایە، هەروەها لە ڕیزبەندی یەکەمی دەوڵەمەندەکاندایە لەڕووی زیادبوونی بڕی سامانەکەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە، دوای ئەویش سەرۆکی کۆمپانیای لۆی ڤیتۆن دێت کە تایبەتە بە جلوبەرگ و جوانکارییەکانی مۆیت هێنێسی بێرنارد ئارنۆ، و لە پلەی سێیەمدا ئیلۆن مەسکی ئەمریکی دێت.

ئەمساڵ نزیکی ٨٠٠ ملیممەتر باران باریوە
پێشت ئەمساڵ نزیکی ٨٠٠ ملیممەتر باران باریوە
لافاو ٣٦ هەزار ئیتاڵی ناچار دەکات ماڵەکانیان بەجێبهێڵن
دواتر لافاو ٣٦ هەزار ئیتاڵی ناچار دەکات ماڵەکانیان بەجێبهێڵن
ەیوەندیدار