لافاو ٣٦ هەزار ئیتاڵی ناچار دەکات ماڵەکانیان بەجێبهێڵن



 

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی لافاو بەرپرسانی ئیتاڵی ڕایانگەیاند، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات زیاتر لە 36 هەزار ئیتاڵی ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

 

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بارانبارینی بەخوڕ بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٤ کەس و شەقامەکانی شار و شارۆچکەکانی ناوچەی ئیمیلیاش ڕۆچوون.

 

لەگەڵ بارینی بارانبارینی زیاتر، دەسەڵاتدارانی ناوچەکە دۆخی ئامادەباشی درێژ دەکەنەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی بارودۆخەکە و بەهاناوەچوونی قوربانیان.

 

جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، لوتکەی گروپی حەوت لە ژاپۆن بەجێدەهێڵێت بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی نائاسایی وڵاتەکەی بکات کە بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەخوڕە تووشی بووە.

 

مێلۆنی بە ڕۆژنامەنووسانی وت: ڕاشکاوانە بڵێم ناتوانم لە ئیتاڵیا دوور بکەومەوە لە دۆخێکی وا ئاڵۆزدا، سوپاسی ئەو پێنج هەزار فریاگوزار و خۆبەخشەش دەکەم کە یارمەتی ئەو کەسانەیان داوە کە بەهۆی لافاو زیانیان بەرکەوتووە.

 

 

ڕۆژی شەممە، دەسەڵاتدارانی شاری ڕاڤێنا فەرمانی چۆڵکردنی دەستبەجێی گوندە بچووکەکانیان دەرکرد کە مەترسییان لەسەرە.

 

بەهۆی لافاوەکەوە زیاتر لە ٣٠٥ ناوچە لە ئیتاڵیا رۆچوون، هەروەها زیان بە زۆربەی ڕێگاوبانی ناوچەکە گەیشتووە کە بەهۆی ڕۆچوونیان هەندێکیان داخراون.

زوکەربێرگ لە ٦مانگدا سامانەکەی بەبەهای ٤٤ ملیار دۆلار زیادیکردووە
پێشت زوکەربێرگ لە ٦مانگدا سامانەکەی بەبەهای ٤٤ ملیار دۆلار زیادیکردووە
بۆ وەستاندنی شەڕ لە ئۆکراینا داوا لە چین دەکرێت فشار بخاتە سەر ڕووسیا
دواتر بۆ وەستاندنی شەڕ لە ئۆکراینا داوا لە چین دەکرێت فشار بخاتە سەر ڕووسیا
ەیوەندیدار