ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“ئێران زۆرترین چاپی دراوی خۆی کردووە و زۆرێکی لەسلێمانى و هەرێمی کوردستان ساغکردۆتەوە”

خەڵک – نزار جەزا

 

بەهۆی دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی، بەشێک لەهاوڵاتییان  لەهەرێمی کوردستان ڕوویان لەکڕینی دراوی ئێرانی کردووە، پسپۆڕێکی دارایی و ژمێریاریش پێی وایە،ئێران زۆرترین چاپی دراوی خۆی کردووە و زۆرێکی لە هەرێمی کوردستان  و بەتایبەت لەسلێمانى ساغکردۆتەوە. پێداگیری لەئەوەشکرد، کە ئەم ئاڵوگۆڕە بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کارێکی باش نییە و زیانی زۆری لێ دەکەن، چونکە ئێران وڵاتێکی سەقامگیر نییە.

 

نەبەرد کەریم، پسپۆڕی دارایی و ژمێریاری بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئاڵوگۆڕی دراو لەجیهاندا کارێکی ئاساییە، بەڵام ئەوەی گرنگە ڕێژەی ئاڵوگۆڕەکەیە، کە ئایا تا چەندێک دەبێتە هۆی کەمبوونەوەى بەهای دراوی ناوخۆی وڵاتەکە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، دراوی ئێران بەراورد دراوی وڵاتانی دیکە تاکە دراوە، کە لەم چەند ساڵەى ڕابردوودا بەو شێوە زۆرە بەهاکەی لەدەستبدات و توووشی داڕمان بێت، تەنانەت لەمێژووی ئێرانیشدا نەبووە، کە لەماوەى مانگێکدا لەسەدا ٢٠ی بەهای دراوەکەی لەدەستبدات.

 

ناوبراو کە مامۆستای زانکۆشە، لەگەڵئەوەدا نییە، کە هاوڵاتییان بەم شێوە زۆرەی ئێستا ڕووبکەنە ئاڵوگۆڕی دراوی ئێرانی، چونکە ئێران وڵاتێکی ناسەقامیگرە و بەردەوام لەبەردەم گۆڕانکاریدایە، بەڵام ئەگەر هاوڵاتییەک لەهەرێمی کوردستان یۆرۆ یان دۆلار یان زێڕ بکڕێت کەمترین کات زیانی بەردەکەوێت، لەبەرئەوەی ئەو وڵاتانە سەقامگیری تیایە.

 

زیاتر ڕوونیکردەوە،  ئەگەر لەهەڵبژاردنی داهاتووی ئەمریکادا دووبارە ترامپ سەرکەوێت، ئەوا ئێران تووشی داڕمانێکی دیکە دەبێت، ئەوکاتەش هاوڵاتی توشی زیانێکی زۆر دەبێت.

 

وتیشی:” ئێران لەئێستادا زۆرترین چاپی دراوی خۆی دەکات و زۆرترین دراوی خۆی لەهەرێمی کوردستان و بەتایبەت لەسلێمانى ساغکردۆتەوە و لەبەرامبەردا دۆلار یان دراوی دیکەی وەرگرتووە”.

 

ئەوەشی خستەڕوو، هاوڵاتییان بەدوو شێواز تمەن دەکڕن و هەڵیدەگرن، یەکەم، چاوەڕێدەکەن کە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و ئێران باشتر ببێتەوە و بەهای تمەن بەرزببێتەوە، دواتر تمەنەکە بفرۆشێتەوە. دووەم بەمەبەستی بازرگانى و پیشەسازی دەیکڕن، هەتا دراوی ئەو وڵاتانەى هەرێمی کوردستان بازرگانییان لەگەڵ دەکات بەهاکەی دابەزێت، هێندەش هەرێمی کوردستان قازانج دەکات، بۆ نمونە بازرگانانی کورد دەتوانن بەکەمترین پارە زۆرترین کاڵا بکڕن.

 

باسی لەئەوەشکرد، ئێستا لەئێران باس لەوە دەکرێت کە سفرەکانی سەر دراوی ئێرانی لابەرن، ئەمەش ئەو هاوڵاتییانەى هەرێم کە دراوی ئێرانییان بۆ قازانج کڕیوە شۆک دەکات و تووشی کێشەى گۆڕینەوەی ئەو تمەنە دەبنەوە و گرەنتی نییە کە ئێران دووبارە ئەم دراوی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان وەربگرێتەوە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، تاکو ئیستا ئاماژەکان بۆئەوەن کە ئەگەر هاوڵاتییان زیاتر دراوی ئێرانی بکڕن، ئەگەری زیانیان زۆرە، بەڵام ئەگەر گۆڕانکارییەکی چاوەڕواننەکراو بێتە پێشەوە ڕەنگە قازانج بکەن.

 

دەشڵێت: بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بازاڕێکی ئازادە، بۆیە پێویستە هاوڵاتی هۆشیاربێت و بزانێت چۆن مامەڵەبکات.

 

لەئێستادا بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەکاش یەکسانە بە دوو ملیۆن و ٢٣٥ هەزار تومەن، بەڵام بە حەواڵە بەهاکەی دوو ملیۆن و ٤٣٠ هەزار تومەنە.

ریکلام

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان