ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“تاكو ئێستا هێزەكەی عیراق لە سنووری خانەقین نەكشاونەتەوە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ كاروباری ئۆپەراسیۆن لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو هێزەی عیراق كە هاتووە بۆ سنووری پێشمەرگە لە سنووری خانەقین، تاوەكو ئێستا لەوێ ماون و نەكشاونەتەوە.

لیوا قارەمان كەمال جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ كاروباری ئۆپەراسیۆن لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، هێزێكی عیراقی هاتووە بۆ سنووری میحوەری دووی پێشمەرگە لە سنووری كارێزە و پێش چەند ڕۆژێك هێزی دژەتیرۆر لەگەڵ سوپای عیراق ئۆپەراسیۆنێكی ئەنجامدا بەبێ ئاگاداریی هێزی پێشمەرگە.

وتیشی”دوای ئۆپەراسیۆنەكە، هیچ بڕیارێك نەبوو ئەو هێزە بێتە سنووری هێزی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەو جوڵەیەی پێكردووە و٥٠٠ مەتر لە هێزی پێشمەرگە دوورە، ئەمەش پێشێلكردنی ڕێككەوتنی نێوانمانە، چونكە بڕیار بوو هەر هێزێك جوڵەی پێبكرێت لە ناوچەكە، پێویستە بە ڕەزامەندیی هەردوولا بێت، بەڵام ئەوان بێ ڕەزامەندی هێزیان هێناوە بۆ ناوچەكە”.

ئاشكراشیكرد، تا ئێستاش بەشێك لەو هێزە لە سنووری هێزی پێشمەرگە ماوە و نەكشاوەتەوە.
ڕوونیشیكردەوە، بەغدامان ئاگادار كردووەتەوە كە پێویستە ئەو هێزە بكشێتەوە، بەڵام هێشتا وەڵامی ئێمەیان نەداوەتەوە و چاوەڕێی ئەوە دەكەین وەڵاممان بداتەوە و ئەو هێزە لەوێ بكشێتەوە.

جەختی لەوەش كردەوە، پێشتر چەندینجار داوایان كردووە لە كارێزە تا قۆریجە هێز بڵاوبكەنەوە، بەڵام هێزی پێشمەرگە ڕەتی كردووەتەوە و پێش چەند مانگێك هەمان هەوڵیاندا و ڕێگریمان كرد و ئاگاداری بەغدامان كردەوە كە نابێت هێز بێتە ئەو ناوچانە، بەڵام ئەمجارە بێ پرسیاركردن لە هێزی پێشمەرگە ئەو هێزەیان بۆ سنووری پێشمەرگە هێناوە.

دەشڵێت”ئەو هێزە لە ئێستادا لە ژێر چاودێریی پێشمەرگەدایە و چاوەڕێ دەكرێت كە لەو ناوچەیە بكشێنەوە، ئەوانیش باسیان لەوە كردووە هەركاتێك فەرمانمان پێكرا، دەكشێینەوە”.

کوردستان

سەرۆك كۆمار: ئەو ڕاگەیەنراوانەی تیایدا گرژی نیشان دەدرێت و ڕەنگدانەوەی ڕاستی گفتوگۆكان نییە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت: ناكۆكییە بەردەوامەكان لەبارەی بابەتە داراییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر مافی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە ڕووی یاساییەوە ڕەتدەكەینەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە نزیكەوە چاودێری وردەكاری و كاردانەوە فەڕمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی كردووە، لەبارەی دەرئەنجامی گفتوگۆ بەردەوامەكانی نێوان هەردوولا لە ماوەی دوو مانگدا بۆ گەیشتن بە پاكتاوكردنی دارایی كە لەو ڕێگەیەوە بەشە بودجە لە بودجەی ساڵانەی هەرێم بنێردرێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردووەتەوە، پشتیوانی و بە شێوەییەكی ورد و بەردەوام چاودێری گفتوگۆ بەردەوامەكانی كردووە بۆ گەیشتن بە پاكتاوی یاسایی دادپەروەرانە بۆ ئەو بابەتە، كە زۆربەی ئاستەنگەكانی لە ڕێگەی گفتوگۆوە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو نەهێڵراون و كەم كراونەتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار ئەوەشیخستووەتەڕوو، سەرۆك كۆمار سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر ئەو ڕاگەیەنراوانەی كە تیایدا گرژی نیشان دەدرێت و ڕەنگدانەوەی ڕاستی گفتوگۆكان نییە و ئەو ڕاستیەش ناخاتەڕوو كە ئومێدی ئەوە دەكرێت لە كۆتای ئەم هەفتەیە بگەنە ڕێككەوتن و چارەسەرێكی دادپەروەرانە و یاسایی پەیڕەو بكرێت كە مافی گەلانی عیراق بپارێزێت و لە ناویشیاندا مافی هاووڵاتیان لە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان.

ھاوكات سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بۆ ئەو پشتیوانییەی كە لە سەرەتاوە كردوویەتی بۆ گەیشتن بە پاكتاوێك كە زامنی گەیشتنی بودجە و دارایی حكومەتی فیدراڵ بكات، بۆ هەرێم لە ناویشیاندا مافی هاووڵاتیانی هەرێم و بە دڵنیایەوە لە ڕێگەی پەیڕەوكردنی بنەمای شەفافیەت و پشت بەستن بە دەقە یاساییەكان كە هیچ بۆشاییەك بۆ گەندەڵی و ساختەكاری ناهێڵێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، د. بەرهەم ساڵح ڕاشیگەیاند زامنكردنی مووچەی هاووڵاتیانی عیراقی و لە نێویشیاندا هاووڵاتیانی هەرێم مافێكی دەستورییە و لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە زامنی ئەو مافە بكەن و دەستاو دەستی پێنەكەن بەگوێرەی بەرژەوەندی سیاسی و خودی یان بەشێوەی ناشەرعی و نا یاسایی.

سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە كاریگەری ناكۆكییە بەردەوامەكان لەبارەی بابەتە داراییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر مافی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە ڕووی یاساییەوە ڕەتدەكەینەوە و پێویستە هەست بە ئازاری مەترسیداری هاووڵاتیانی هەرێم بكرێت، لەبەر ڕۆشنایی ئەم قەیرانەی ئێستا و داوای كرد كە بە زووترین كات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و بەرژەوەندی هاووڵاتیان بخەنە پێش بەرژەوەندی خودی و سیاسییەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرۆك كۆمار ھەروەھا دووپاتیكردەوە لەسەر دەست پێكردنی پەیوەندییەكان بۆ نەهێشتنی ئەم قەیرانە نوێیە و گێڕانەوەی بابەتەكە بۆ چوارچێوەی یاسایی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی دارایی هەرێم ؛عیراق لەمانگی نیسانەوە هیچ بڕە پارەیەكی بۆ مووچە نەناردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، وەزارەتی دارایی عیراق لە 16 نیسانی 2020وە هیچ بڕە پارەیەكی وەك مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم نەناردووە، دەشڵێت،”وەزارەتی دارایی عیراق هۆكار بووە بۆ ئەوەی نەگەینە چارەسەر”.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لە وەڵامی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ،كە بە زمانی عەرەبی بڵاویكردەوە ڕایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی عیراق لە 16 نیسانی 2020وە هیچ بڕە پارەیەكی وەك مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم نەناردووە، دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان پێشێلی ماددەی 114ی دەستووریان نەكردووە، تا هۆكاری ڕێكەنەكەوتن بێت .
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی دارایی عیراق نایەوێت كار بە دەستور بكات، بۆیە بنەمای كێشەكە پەیوەندی بە بەڕیوەبردنی گومرگەكانەوە نیە وەزارەتی دارایی عیراق بە هەوڵدان بۆ قۆستنەوەی دۆخی ئابووری هەرێم و وروژاندنی سۆزی فەرمانبەران بۆ سەپاندنی ئیرادەی خۆی بەسەر هەرێمدا كار دەكات.

ئەوەشخراوەتەڕوو ، داوا لە حكوومەتی عێراق دەكەین بگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆ و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش پاپەندی دەستوورە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم؛ تا ئیستا كەمتر لە سەدا 1%ی نەخۆشانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان چارەسەر دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نەخۆشخانە حكومییەكان بەردەوامن لە چارەسەری كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان و تا ئێستا كەمتر لە سەدا 1%ی نەخۆشانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان چارەسەر دەكرێن.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە ، هەموو چارەسەرێكی توشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی حكومەت دەكرێت تا ئێستا كەمتر لە 1%ی نەخۆشەكان لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان چارەسەر دەكرێن ،كە ئەویش تەنها بۆ چاودێری چڕی هەناسەدان.

وەزارەتی تەندروستی پێشتر لە ڕێگەی خشتەیەكەوە بڕیاری دابەزاندنی نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەكانی بۆ توشبووانی كۆرۆنا خستەڕوو، بە جۆرێك بۆ هەر شەوێكی مانەوە لە قاوش 500 هەزار دینار وەردەگیرێت و ئەگەر ئۆكسجینی پێویست بێت بە 700 هەزار دینارە.

هاوكات باسی لەوەشكرد، ئەوانەی لەژێر چاودێری چڕی هەناسەدان بە ئامێری Ventilator دا دەبن ، بۆ هەر شەوێك بڕی ملیۆنێك 500 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان