ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

سەرکەتووترین کەسیان هەڵبژێرە و بزانە چی لەسەر کەسایەتیت ئاشکرا دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەو تاقیکردنەوەیەکی دەروونیە، کە پشتی بە دەرخستی کەسایەتیەکان بەستووە لە ڕێگەی زمانی جەستەوە، تۆش ئەم تاقیکردنەوەیە ئەنجام بدە:

 

بەڕایی تۆ کام لەمانە سەرکەوتوو ترینە؟

 

وەڵامەکان:

1

گەر وادەزانیت کە ئەم کچە کەسێکی سەرکەوتووە، ئەوا تۆ کەسێکی زۆر باوەڕت بەخۆت هەیە و ترست لەوە نیە کە ڕووبەڕووی شتی نوێ ببیتەوە لە ژیانتدا، هەموو ئاڵنگاریەکانیش بە گەشبینانە دەبینیت، زۆر هەوڵیش دەدەیت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانت.

 

2

تۆ کەسێکی زۆر عاتفیت و دڵت بەسەر عەقڵتدا بڕیار دەدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کەسێکی وریای و ژیریت و زۆر ئەستەمە هەڵتبخڵەتێنن.

 

3

کەسێکی زۆر عەقڵانیت و بەر لەوەی بڕایر بدەیت هەموو شتەکان  هەڵدەسەنگێنیت، زۆرجار کاتێکی زۆرت دەوێت تا بڕیار بدەیت، بەڵام زۆربەیی کات بڕیارەکانت ڕاست و درووست دەردەچێت.

 

4

کەسێکی واقعیت و دەزانیت کە توانات چەندە و بەپێی ئەوە هەوڵدەدەیت، زۆر بە باشیش کار بۆ ئامانجەکانت دەکەیت، دەزانیت کە هیچ کەسێک نییە کێبڕکێی لەگەڵدا بکەیت جگە لە خۆت، بۆیە هەوڵدەدەیت هەموو ڕۆژێک کارێکی تازە بکەیت.

ریکلام

تەندروستی

چەند خواردنێک کە زیانی زۆری بۆ ددانەکانت هەیە و پێویستە کەمی بکەیتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خواردنێکە کە زیانی زۆری بۆ ددانەکانت هەیە و پێویستە کەمی بکەیتەوە:

 

-شەکر و شیرینی یەکێکە لەو خواردنانەی زیانی زۆری بۆ ددان هەیە، چونکە بەکتریاکانی ناو ددان زۆر زیاد دەکات

-کرۆشاندنی سەهۆڵ یەکێکە لە کارە مەترسیدارەکان بۆ ددانت، کە دەبێتە هۆی درز و برینداربوونی

– خواردنی ئەو خواردەمەنیانەی کە بەددانەوە دەمێننەوە و پیویستیان بە جوینە بەهەمان شێوە زیانی بۆ ددان هەیە

-زۆر خواردنەوەی چاو قاوە یەکێکی دیکەیە لە خواردنەوە مەترسیدارەکان چونکە ددان زەرد دەکەن.

– خواردنەوە کحولیەکان و جگەرە دوو دووژمنی سەرەکی ددانەکانتن.

– زۆر خواردنی میوە ترشەکان بەهەمان شێوە بۆ ددان مەترسیدارە، چونکە ترشەڵۆکەکان ددانەکە لاواز دەکەن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند نیشانەیەکی پێشوەختە کە دەری دەخات منداڵەکەت خەریکە بخنکێت و پێویستە فریای کەویت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکی پێشوەختە کە دەری دەخات منداڵەکەت خەریکە بخنکێت و پێویستە فریای کەویت:

 

-بە قورسی دەیەوێت سەر بهێنێتە دەرەوە بۆ ئەوەی هەناسە بدات یاخود قسەیەک بکات

-شێوەی جوڵانی قۆڵەکانی هێمایەکی دیکەیە، کە کەسێک کە خەریکە دەخنکێت هاوسەنگی لەدەستدەدات و قۆڵەکانی زۆر بە ناڕێکی و شپرزەیی دەجوڵێنیت.

-کەسی نوقوم بوو جەستەی بەشێوەی ستونی لەسەر ئاوەکە دەبێت

-چەند نیشانەیەکی دیکە وەک داخستنی چاو و شەپەشەپ کردن و هاتنەخوارەوەی قژ بۆ سەرچاوی و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە وشکانی

 

لەکاتی ئاوقتدانی زۆر پێویستە چی بکەیت؟

 

پێویستە خێرا منداڵەکە دەربهێنیت لە ئاوەکە و هەناسەدانی بپشکنیت، گەر زانیت ناتوانێت هەناسە بدات، ئەوا پێویستە CPRی بۆ بکەیت، دواتریش پێویستە بیبەیتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٨ نیشانەی شێرپەنجەی ( ملی مناڵدان) کە پێویستە خانمان زانیاریان لەسەری هەبێت

خێزان

 ملی مناڵدان بەشێکی تەشی ئاسایە لە منداڵدانی خانماندا و  کرژ بوونەوەی ئەم ماسوولکانە لە کاتی زاندا دەبێتە هۆی ژان گرتن و لەدایک بوونی مناڵ.

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەی شێرپەنجەی ( ملی مناڵدان)ە کە پێویستە خانمان زانیاریان لەسەری هەبێت:

 

-بونی خوێن لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا

-بوونی ئازار و خوێنی زۆر لەکاتی سووڕی مانگانە لەکاتێکدا پێشتر بەوجۆرە نەبووە

-بونی خوێن لەپاش تەمەنی بێهیوایی و لە زک چونەوە

– بونی خوێن لەکاتێکدا کە کاتی سوڕی مانگانەش نییە

– بونی ئازار لە ناوچەی حەوز و کەلەکە

– درێژبونەوەی نائاسای ماوەی سوڕی مانگانە لەکاتێکدا پێشتر بەوجۆرە نەبووە

– نائاسایی بوونی دەردراوی زێ و هەوکردنی زۆر و بونی ڕەنگی جیاوازی خوێن و دەردراو

– چێژ وەرنەگرتن لە سێکس و بونی ئازاری زۆر

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان