ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پاش ئە‌وە‌ی ڕۆژی ١٣ی٧ ڤیدیۆیە‌كی ناخ هە‌ژێن دوور لەهەموو بەهایەكی مرۆڤایەتی لە‌ سۆشیال میدیا بڵاوكرایە‌وە‌ كە‌ تیایدا مامۆستایە‌كی میلاكی وە‌زارە‌تمان لە‌ پارێزگای كە‌ركوك بە‌ كە‌لە‌پچە‌كراوی بە‌ بێدێكی نە‌خۆشخانە‌وە‌یە‌ و لەكاتێكدا خێزانە‌كە‌ی بە‌ناوی (منی) بە‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد، وە‌ك وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ یە‌كە‌م كە‌س بووم هە‌مان شە‌و خاوە‌ندارێتی ئە‌م كە‌یسە‌م گرتە‌ ئە‌ستۆ.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، بە‌ مامۆستا محەمەد و خانە‌وادە‌كە‌ی دە‌ڵێم كە‌ لە‌ پێبژاردنی ئە‌و ئامێرە‌ی زیانی پێگە‌یشتووە‌ ئە‌وان تە‌نها نین و تە‌حە‌مولی ئە‌و پێبژاردنە‌ بە‌ڕێز كاك مەسرور بارزانی بە‌شە‌خسی دە‌یكات.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە…

ڕاگە‌یە‌ندراوێك لە‌ وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستانە‌وە‌:
پاش ئە‌وە‌ی ڕۆژی ١٣ی٧ ڤیدیۆیە‌كی ناخ هە‌ژێن دوور لەهەموو بەهایەكی مرۆڤایەتی لە‌ سۆشیال میدیا بڵاوكرایە‌وە‌ كە‌ تیایدا مامۆستایە‌كی میلاكی وە‌زارە‌تمان (خوێندنی كوردی) لە‌ پارێزگای كە‌ركوك بە‌ كە‌لە‌پچە‌كراوی بە‌ بێدێكی نە‌خۆشخانە‌وە‌یە‌ و لەكاتێكدا خێزانە‌كە‌ی بە‌ناوی (منی) بە‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد، پرسە و سەرەخۆشیمان هەیە بۆ بەڕێز مامۆستا محەمەد و خانەوادەی كۆچكردوو (منی) خان، بە‌ پێویستی دە‌زانم بە‌ هە‌موولایە‌كی ڕابگە‌یە‌نم:

۱ـ وە‌ك وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ یە‌كە‌م كە‌س بووم هە‌مان شە‌و خاوە‌ندارێتی ئە‌م كە‌یسە‌م گرتە‌ ئە‌ستۆ. لە‌گە‌ڵ بە‌ڕێز وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی حكومە‌تی فیدڕاڵ قسە‌م كردو داوای تە‌داخولی خێرام لێكرد لە‌ ڕێگای وە‌زارە‌تی تە‌ندروستی حكومە‌تی عیراقی فیدڕاڵەوە. سوپاسیان دە‌كە‌م بە‌ تایبە‌ت بە‌ڕێز (عەلی حەمید) وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی عیراق كە‌ تا ئێستا (۳) جار پە‌یوە‌ندی تە‌لە‌فۆنیمان ئە‌نجام داوە‌ پێكە‌وە‌ و هاوكار بووە‌ و بابە‌تە‌كە‌ی گە‌یاند بە‌ بە‌ڕێز وە‌زیری تە‌ندروستی عیراقی فیدڕاڵ و بڕیاری بەدواداچونی جدییان داوە.
۲- بە‌دوای ئەم كەیسەدا دەچم و دە‌ستبە‌رداری نابم، هە‌موو پشتیوانییە‌كی ماددی و مە‌عنە‌ویشم بۆ بە‌ڕێز مامۆستا محەمەد و خانە‌وادە‌كە‌ی دە‌ربڕیوە‌. ئامادە‌یم دە‌ربڕیووە‌ وە‌ك وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ بریكارە‌ یاساییەكانم ڕابسپێرم هاوكاری بن لە رووی یاساییەوە . ئە‌گە‌ر مامۆستا محەمەدیش داوای یاسایی تۆماربكات هە‌موو پاڵپشتیە‌كی دە‌كە‌م و ئە‌وە‌ی پێویست بێت لەهەموو ڕوویەكەوە بۆی ئە‌نجام دە‌دە‌م.
۳- بە‌ مامۆستا محەمەد و خانە‌وادە‌كە‌ی دە‌ڵێم كە‌ لە‌ پێبژاردنی ئە‌و ئامێرە‌ی زیانی پێگە‌یشتووە‌ ئە‌وان تە‌نها نین و تە‌حە‌مولی ئە‌و پێبژاردنە‌ بە‌ڕێز كاك مسرور بارزانی بە‌شە‌خسی دە‌یكات.

ئالان حمە‌سعید صالح
وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌
٢٠٢٠/٧/١٦

عێراق

تورکیا: ئەگەر عیراق چاوپۆشی لەپەکەکە بکات، لەهێرشەکانمان بەردەوامدەبین

خەڵک- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژبە ئەندامانی  پەکەکە کە لە وڵاتەکەیدا هەن، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.

 

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، پەکەکە کە ساڵانێکە لەو ناوچانەی لە عیراق لانەی کردووە هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بێ منەتە بەرامبەر سەروەریی، یەکپارچەیی خاک، ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژ بە ئەندامانی “رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە” کە لە وڵاتەکەیدا هەن.

 

ئەوەش هاتووە ”لەو ڕووەوە وڵاتەکەمان ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عیراق، بەڵام ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا وڵاتەکەمان هەرچییەک ببێت با ببێت وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویەتی پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی. لەبەر رۆشنایی ئەوەدا، داوا لە عیراق دەکەین، هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر، داواش لە هەندێک وڵاتی دیکە و رێکخراوە هەرێمییەکان دەکەین کە ئەو ڕەوشە بە هەل دەزانن و بانگەشەی بێ بنەما دژبە وڵاتەکەمان بڵاودەکەنەوە کە هانی تیرۆریستان دەدەن، کۆتایی بەو هەڵوێستە دووفاقییە بهێنن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و هەڵوێستێکی مەبدەئی بگرنەبەر”.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوون بەکۆرۆنا نزیک دەبێتەوە لە ٢١ ملیۆن کەس

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، زیاتر لە ٢٠ ملیۆن و ٨١٥ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا تۆمارکراون.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ٢٠ ملیۆن و ٨١٥ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا  نزیکی ١٣ ملیۆن و ٧١٤ هەزار کەس چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا زیاتر لە ٧٤٧ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان