ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دوو كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆناوە لە هەرێم گیانیان لەدەستدا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

دوو كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ پێنج شەممە دوو كەسی دیكە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی هەولێر گیانیان لەدەستدا، كە یەكێك لە نەخۆشەكان لە نەخۆشخانەی ئیماراتی و ئەوەی دیكەشیان لە نەخۆشخانەی كۆماری بووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی تووشبووانی ڤایرۆسەكە لە هەرێم زیادی كردووە.

کوردستان

هەولێر ؛ قۆناغی دووەمی كەمكردنەوەی نرخی 9 یەكەی نیشتەجێبوون كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، قۆناغی دووەمی كەمكردنەوەی نرخی 9 یەكەی نیشتەجێبوون كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە ، دەشڵێت،”هەر یەكێك لەو شوێنی نیشتەجێبوونانە پابەندی ئەو نرخانە نەبێت ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە”.

د. فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە نوسراوێكدا، كە واژۆی خۆی لەسەرە و ڕۆژی 12ی ئابی 2020 دەرچووە بڕیاردراوە بە جێ بەجێ‌ كردنی قۆناغی دووەمی كەمكردنەوەی نرخی 9 یەكەی نیشتەجێبوون كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەمەش لە پاش دیراسەكردنی ئەو لیژنەیەی سەردانی ئەو یەكانەی كردووە .

لە نوسراوەكەدا هاتووە ، پێویستە لەسەر ئەو یەكانەی ناوەكانیان دیاریكراوە، كە پابەندی كەمكردنەوەی نرخەكان بن، بە پێچەوانەوە توشی ڕێكاری یاسایی دەبنەوە و یان جارێكی دیكە خزمەتگوزارییەكان دەدرێتەوە بە تەندەرینگ .

No description available.No description available.No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دهۆك ژمارەیەك تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 43 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و بەوەش ژمارەی چاكبوونەوە گەیشتە 621 كەس.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئابی 2020 چل و سێ نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 621 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 904 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لاهور شێخ جەنگی؛بەتەلەفون پیرۆزبایی لە یەكەمەكانی 12ی ئامادەیی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفونیەوە پیرۆزبایی لە یەكەمەكانی بەشی زانستی دەكات لەسەر ئاستی هەرێم و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن لەسەرجەم كایەكانی ژیانیاندا.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەر یەك لە (ڤانیا شێركۆ و لەنیا فەلاح) ئەنجامدا، كە توانییان لە پۆلی 12ی زانسی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان پلەی یەكەم بەدەستبێنن و وێڕای پرۆزبایی ، هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن لەسەرجەم كایەكانی ژیانیاندا.

ئەمە لەكاتێكدایە ، چوار خوێندكاری بەشی زانسی توانییان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەبەدەستهێنانی كۆنمری 700، ببنە یەكەم كە دووانیان لە پارێزگای هەڵەبجە بوون و یەكێكیش لە هەولێر و ئەوەی دیكەشیان لە دهۆك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان