ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سەرۆكی حكومەتی تونس دەستلەكاردەكێشێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ئاژانسی (رۆیتەرز)، ئەمڕۆ چوار شەممە ئەلیاس فەخاخ سەرۆك وەزیرانی تونس دەستلە كاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە قەیس سەعید سەرۆكی وڵاتەكە كرد.

پێشتر (مۆزاییك ئێف ئێم) ڕایگەیاندبوو، سەرۆكی تونس لە میانی چاوپێكەوتنی لەگەڵ ڕاشد غەنوشی سەرۆكی پەرلەمان، و نورەدین تەبولی ئەمینداری گشتی یەكێتی كار، و ئەلیاس فەخاخ سەرۆكی حكومەت، داوای لە فەخام كردبوو دەستلەكاربكێشێتەوە.

داواكەی قەیس سەعید لە سەرۆكی حكومەت بۆ دەستلەكاركێشانەوە، لەكاتێكدایە كە تونسییەكان چاودێری پەرەسەندنی ئەو دۆسێیانە دەكەن كە گومانیان لەسەر لەبارەی بەرژەوەندییەكانی فەخاخ كە تایبەتن بە گرێبەستەكانی پەیوەست بەو كۆمپانیایانەی خاوەندارییان دەكات، یان پشك و سەرمایەی تێیاندا هەیە.

جیهان

بەهۆی پۆستێك لەسەر پێغەمبەر (د.خ)، سێ كەس كوژرا

لوقمان غەفوور – ئەمریكا

سێ كەس لە شاری بنگالۆر-ی هیندستان بە دەستی هێزەكانی پۆلیس كوژران.

بەپێی هەواڵێكی سی ئێن ئێن، سەرلەبەیانی ڕۆژی 12ی ئاب، بەهۆی بڵاوكردنەوەی پۆستێك لە فەیسبوك كە هێرشی ناڕەوای تێدا بوو بۆ سەر پێغەمبەر ئیسلام محەمەد (د.خ)، خۆپیشاندانێكی بەرفراوان دروستبوو.

لەئاكامی ئەو خۆپیشاندانە كە بە هەزاران كەس بەشداریان تێدا كرد، پێكدادانی توند لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران. بەهۆی ئەو پێكدادانەوە بە دەیان ئۆتۆمبێل سوتێنران و سێ كەسیش بە دەستی هێزەكانی پۆلیس كوژران.

خۆپیشاندانەكە لەبەردەم ماڵی ئەو كەسە دەستی پێكرد كە پۆستەكەی لە فەیسبوك بڵاوكردبووەوە كە كەسێكی سیاسییە. پۆلیس جگە لەدەستگیركردنی 110 كەس لە خۆپیشاندەران، ئەو كەسەشیان دەستگیركردووە كە پۆستەكەی بڵاوكردووەتەوە.

كەمال بانت بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەكە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە كە 60 پۆلیس بریندار بوون كە ئەفسەری پلە باڵایان تێدایە.

وتیشی: “لە دوای ڕووداوەكە قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە شارەكە ڕاگەیەنراوە تا كاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخەكە”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، پۆلیسی بنگالۆر لەسەر پێگەی تویتەر، تویتێكی بڵاوكردەوە لەسەر دۆخەكە كە لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەواندایە، نووسیویەتی: “پۆلیسەكانیان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندان گازی فرمێسك ڕژێنیان بەكارهێناوە”.

وەزیری ناوخۆی ویلایەتی كارتانا كە پایتەختەكەی بنگالۆر جەختی لەوەكردووەتەوە، دوای ئەوە توندوتیژییەی ڕوویداوە لەپاش كۆبوونەوەی خەڵك لەبەردەمی ماڵی كەسەكەی پۆستەكەی لە فەیسبوك داناوە، دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ناوخۆی ویلایەتەكە پۆستەكەیان سڕیوەتەوە.

ئاخاندا سرینیفاس مورسی ئەندامی نوێنەرانی ویلایەتەكە داوای لە خۆپیشاندەران كرد هێمنی بپارێزن و پابەندبن بە ئارامی و بەڵێنی دادپەروەریدا لە كەیسەكە، وتیشی: “پێداچوونەوە بە داوای برا موسڵمانەكاندا دەكەین كە هیچ كارێكی نایاسایی نەكەن. ئێمە هەموو برای یەكترین و پێكەوە دەژین. ئێمە بەرپرسین لە سزادانی ئەو كەسانەی سوكایەتی دەكەن و من لەگەڵتانم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزیری تەندروستی ڕوسیا كاتی بڵاوكردنەوەی ڤاكسینی كۆرۆنای ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری تەندروسستی ڕوسیا كاتی بەرهەمهێنان و خستەبازاڕی یەكەم بەشی ڤاكسینی كۆرۆنای ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، ئەوانەی گومانیان هەیە هەست بە كێبڕكێ دەكەن.

میخائیل موراشكو، وەزیری تەندروستی ڕوسیا بە (ڕوسیا الیوم)ی ڕاگەیاندووە، كە بەرهەمهێنانی یەكەم بەشی ڤاكسینی كۆرۆنا لەلایەن ڕوسیاوە لە دوو هەفتەی داهاتوودا دەبێت و بەزووترین كات دەست بە بەكارهێنانی دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ڕوسیا ڤاكسینەكە دەخاتە بەردەم وڵاتە دۆستەكانی تاوەكو هاوردەی وڵاتەكانیانی بكەن یان لەناو وڵاتەكانی خۆیان بەرهەمی بهێنن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڤاكسینە ڕوسیەكە پشت بە توێژینەوەی زانستی باوەڕپێكراو و سەلمێنراو دەبەستێت و لە تاقیكردنەوەی كرداری سەركەوتوو بووە.

وتوشیەتی، “ئەو وڵاتانەی هەست بە كێبڕكێ‌ دەكەن بەرامبەر ڤاكسینە ڕوسیەكە دەیانەوێت هەڵوێستێك دەرببڕن، كە هیچ بنەمایەكی نییە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە، ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 1569 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بە 11 ڕۆژی ڕابردوو بە ژمارەیەكی زۆرزیاتر دادەنرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1569 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بە 11 ڕۆژی ڕابردوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 36 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 3269 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 293037 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 2151 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 257269 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان