ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەغدا و هەرێم لەسەر خاڵە سنوورییەكان ڕێكدەكەون

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ گفتوگۆى بەردەوام هەیە بۆ ڕادەستكردنی داهاتی خاڵە سنورییەكانی هەرێم.

ئەمڕۆ چوار شەممە، هەرێم كەمال ئاغا، پەرلەمانتاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”گفتوگۆی بەردەوام هەیە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بۆ ڕێكەوتن لەسەر خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و داهاتەكانیان”.

بەو تەی ئەو پەرلەمانتارە كوردە:”تائێستا لەو بارەیەوە ڕێككەوتن نەكراوە، بەڵام گفتوگۆكان بۆ گەیشتن بە ڕێكەوتن لەنێوان هەردوولادا بەردەوامن”.

لەئێستادا حكومەتەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی كۆرۆنا لە وڵاتدا، دووچاری ئاستەنگێكی دارایی گەورە بووە و لەگەڵ ئەوەی بۆخۆی گیروگرفتی لەبارەی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە بۆردروستبووە، گوشار دەخاتە سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕادەستكردنی داهاتی نەوت و داهاتە ناوخییەكان، بە خاڵە گومرییەكانيشەوە.

پێشتر شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا، ئامادەیی دەربڕیوە، تا ڕۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حكومەتی فیدراڵ بكرێت و ڕێژەی لەسەدا 50ی داهاتەكانی ناوخۆش بۆ خەزێنەی دەوڵەتی عیراقی بگێڕێتەوە، بەڵام بەپێی میدیاكانی عیراق، حكومەتی عیراقی ئەو پێشنیارەی حكومەتی هەرێمی لەو بارەیەوە ڕەتكردبۆوە.

وابڕیارە بەمنزیكانە شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكاتەوە و درێژە بە گفتوگۆكان بدات بۆ گەیشتن بە ڕێكەوتن و كۆتایی هێنان بەو ناكۆكیانەی لەنێوان هەردوولا هەن.

عێراق

تورکیا: ئەگەر عیراق چاوپۆشی لەپەکەکە بکات، لەهێرشەکانمان بەردەوامدەبین

خەڵک- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژبە ئەندامانی  پەکەکە کە لە وڵاتەکەیدا هەن، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.

 

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، پەکەکە کە ساڵانێکە لەو ناوچانەی لە عیراق لانەی کردووە هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بێ منەتە بەرامبەر سەروەریی، یەکپارچەیی خاک، ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژ بە ئەندامانی “رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە” کە لە وڵاتەکەیدا هەن.

 

ئەوەش هاتووە ”لەو ڕووەوە وڵاتەکەمان ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عیراق، بەڵام ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا وڵاتەکەمان هەرچییەک ببێت با ببێت وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویەتی پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی. لەبەر رۆشنایی ئەوەدا، داوا لە عیراق دەکەین، هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر، داواش لە هەندێک وڵاتی دیکە و رێکخراوە هەرێمییەکان دەکەین کە ئەو ڕەوشە بە هەل دەزانن و بانگەشەی بێ بنەما دژبە وڵاتەکەمان بڵاودەکەنەوە کە هانی تیرۆریستان دەدەن، کۆتایی بەو هەڵوێستە دووفاقییە بهێنن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و هەڵوێستێکی مەبدەئی بگرنەبەر”.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوون بەکۆرۆنا نزیک دەبێتەوە لە ٢١ ملیۆن کەس

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، زیاتر لە ٢٠ ملیۆن و ٨١٥ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا تۆمارکراون.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ٢٠ ملیۆن و ٨١٥ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا  نزیکی ١٣ ملیۆن و ٧١٤ هەزار کەس چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا زیاتر لە ٧٤٧ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان