ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ژنێك بە كۆرۆنا مردووە و پیاوەكەی كۆتوپێوەند كراوە
پەرلەمانی عیراق داوای لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەی كەركوك دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عیراق، یاداشتێك پێشكەش بە وەزیری تەندروستی دەكات بۆ لێكۆڵینەوە لە پرسی تێكشكاندنی ئامێرەكانی هەناسەدان لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی كەركوك.

ئەرشەد ساڵحی ئەندامی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”بە وردی بەداواچوونمان بۆ حاڵەتی ئەو ژنە نەخۆشە كرد كە لەیەكێك لە نەخۆشخانەكانی كەركوك گیانی لەدەستدا و لە تەنیشتییەوە پیاوەكەی بە زنجیر كۆتوپێوەندكرابوو بەو هۆیەی ئامێرەكانی هەناسەدانی دەستكردنی شكاندبوو”.

بە وتەی ساڵحی”دوای پەیوەندی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای مافەمانی مرۆڤ، ڕاپۆرتێكی تێروتەسەلمان لەو بارەیەوە بەدەستگەیشت و هەندێك خاڵمان لەسەر تۆماركرد كە پێویستە لە لێكۆڵینەوەكاندا ئاشكرابكرێن، بۆیە یاداشتێكمان پێشكەش بە وەزیری تەندروستی كرد، تا لێكۆڵینەوە لەو كەیسەدا بكات”، داواشی لە وەزیری ناوخۆ كرد، بەشێوەیەكی خێرا لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەدا بكەن.

بە وتەی ئەو ئەندامە توركمانەی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عیراق”ڕەوشی تەندروستی لە پارێزگەی كەركوك داڕماوە، لە زۆربەی حاڵەتەكانیشدا نەخۆشەكان خزمەت ناكرێن”، جارێكی تریش ڕەخنەی لە هەڵبژاردنی نەخۆشخانەیەك گرت كە لە ناوەڕاستی شارەكەدا بۆ چارەسەری تووشبوانی كۆرۆنا دانراوە.

عێراق

ماكینزی: لە عیراق و سوریا ناكشێینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
فەرماندەی باڵای هێزەكانی سوپای ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەتیدەكاتەوە كە لە عیراق و سوریا بكشێنەوە.

كینیس ماكینزی كە باڵاترین فەرماندەی سەربازی ئەمریكایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق و سوریا كەمدەكرێنەوە، بەڵام هیچ فەرمانێكمان بەەست نەگەیشتووە بۆ دەستپێكردنی كشانەوە.

ڕوونیشیكردەوە ئێستا 5200 سەرباز لە عیراقن بۆ مەشقپێكردن و یارمەتیدانی هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا.

ئەوەشی خستەڕوو كە دوای ڕاوێژكردن لەگەڵ حكومەتی عیراق، گۆڕانكاری بەسەر ژمارەی سەربازەكاندا دێت.

ماكینزی لەو بڕوایەشدابوو مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی لە عیراق دوورمەودا بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئۆپەراسیۆنەكانی عیراق كار بۆ ئاشكراكردنی “هەواڵدەرەكەی توركیا” دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
فەرماندەیی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ ئاشكراكردنی ئەو كەسە دەكات كە هەواڵدەری توركیا بووە بۆ ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەكەی كە كوژرانی دوو ئەفسەری لێكەوتەوە.

تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند پەیوەندی و هەماهەنگییان لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان هەیە بۆ تاووتوێكردنی ئەو دۆخەی بۆردومانەكەی سیدەكانی تێدا ئەنجام درا.

ڕوونیشیكردەوە كە دەیانەوێت ئەو میكانیزمە ئاشكرابكەن كە توركەكان لە بۆردومانەكەدا پشتیان پێبەستووە، هەروەها كێ زانیاری پێداون و بە چ شێوەیەكیش فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە ئاڕاستەكراوە بۆ بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێلەكەی فەرماندەی لیوای دووەمی پاسەوانی سنوور.

خەفاجی دەستدرێژییەكەی توركیای بە پەرەسەندنێكی مەترسیدار وەسف كرد و جەختیشیكردەوە كە قبوڵی ناكەن بەردەوام بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان