ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم بەرز بووەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە 15-7-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 122 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوە كراوە، ئەمەش لەكاتێكدا كە لەكاتی كردنەوەی بازاڕ بە 123 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی”دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم كەمە و ئەمەش وایكردووە نرخەكەی بەرز ببێتەوە و ئەگەر هەیە زیاتریش بەرز ببێتەوە”.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە، ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە 125 هەزار دینار بوو.

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

شاندێكی پسپۆڕ ڕەوانە دەكرێت
لە دەریای نەجەف بەشوێن نەوتدا دەگەڕێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕیاردەدات لەدەریای نەجەف بەشوێن بیرە نەوتدا بگەڕێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە”ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت ڕەزامەندەی دەربڕیوە لەسەر ناردنی شاندێكی پسپۆڕ لە بواری گەڕان، تا لە دەریای نەجەفدا بەشوێن نەوتدا بگەڕێت”.

وەزارەتی نەوت دەڵێت”ڕەوانەكردنی ئەو شاندە پسپۆڕە، بۆ گەڕانە سەبارەت بە ئەگەری بوونی كێڵگەی نەوتی لە دەریاكەدا”.

عیراق لە پلەی پێنجەمی جیهان و لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لەڕووی یەدەگی نەوت، ئەمەش بەپێی دامەزراوەی پۆلێنی GFPی جیهانی.

دامەزراوەكە لە ڕاپۆرتێكیدا بۆ ساڵی 2020 ڕایگەیاندووە”یەدەگی نەوتی خاوی عیراق دەگاتە 142 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل، بەمشێوەیە لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان