ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەوێنە..ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە بەسڕە كۆدەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرایكرد، بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە مستەفا كازمی و سەرجەم وەزیرەكان گەیشتنە پارێزگای بەسڕە لە باشوری عیراق.

موستەفا كازمی لەبارەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای بەسڕە ڕایگەیان، دەستمان كرد بە ئەنجامدانی چەند كۆبوونەوەیەك بۆ جێبەجێكردنی داواكاری خەڵكی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆیان.

وتیشی”ئێمە وەك یەك تیم كار دەكەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە جیاوازەكان كە وڵاتی پێدا تێپەڕ دەبێت”.

عێراق

لە ناسریە هێرشكرایەسەر چالاكێكی مەدەنی

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ یەك شەممە چەكداری نەناسراو لە شاری ناسریە لە پارێزگای زیقار لە گەڕەكی شەهیدان هێرشیانكردەسەر چالاكێكی مەدەنی.

سەرچاوەیەك بە ئاژانسەكانی عێراقی وت: چەكدارەكان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی چالاكە مەدەنییەكە كردووە لە سەر رێگای خێرای ناسریە.
لە روداوەكەدا چالاكە مەدەنییەكە سەلامەت دەرچووە.

لە دوای خۆپیشاندانەكانی عێراق ماوە ماوە چالاكانی مەدەنی و رێكخەرانی خۆپیشاندانەكان و كەسایەتییە سەربەخۆكان دەكرێنە، میلیشیا چەكدارەكانی سەر بە ئێرانیش تۆمەتبار دەكرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمڕۆ پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی عیراق ئاشكرایدەكات، ئەمڕۆ یەك شەممە پەڕلەمان كۆدەبێتەوە و بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەش بێت، هیچ بڕگەیەك بۆ دەنگدان لەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن نییە.

دەستەی سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دانیشتنی ئەمڕۆ یەك شەممە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەست پێدەكات و دانیشتنەكە لە شەش بڕگە پێكهاتووە كە تیایدا دەنگ لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەك دەدرێت و خوێندنەوەی دووەم و دەنگدانیش بۆ ژمارەیەكی دیكە دەكرێت.

بەپێی كارنامەكەش بێت، هیچ بڕگەیەكی تێدا نییە كە تایبەت بێت بە دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی نوێ و بازنەكانی هەڵبژاردن كە مشتومڕێكی زۆری لەنێوان لایەنە سیاسیەكانی عیراقدا ناوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“مالیكی و عامری بیانەوێت حكومەتەكەی كازمی بڕوخێنن پێویستیان بە كودەتا نییە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

حزبی دەعوە ڕەتیدەكاتەوە كە هەریەك لە نوری مالیكی و هادی عامری بەنیازی كودەتای سەربازی بن بۆ ڕووخانی حكومەتەكەی مستەفا كازمی.

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی لەندەنی لەژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویكردبووەوە، لەلایەن هەریەك لە نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتحەوە جموجۆلێكی سەربازی هەیە بۆ كۆتایی هێنان بە ‌حكومەتەكەی مستەفا كازمی.

لای خۆیەوە، عەدنان ئەسەدی سەركردە لە حزبی دەعوە لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئەو تۆمەتانەی ڕۆژنامەكە ڕەتدەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت:”ئەگەر ئەو دوو كەسە بیانەوێت كۆتایی بەهەر حكومەتێك بهێنن كە خزمەت بە گەلی عیراق نەكات ئەوا پێویستان بە كودەتای سەربازی نییە، بەڵكو ئەنجومەنی نوێنەران و ڕێوشوێنە دەستورییەكان هەیە”.

ئەسەدی ئاماژە بەوەشكردووە، هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە كودەتا دەكەن دوورن‌ لە ڕاستییەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان