ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كازمی: پێویستە پیشەسازی خۆماڵی بگەڕێتەوە و پشتگیری كەرتی تایبەت دەكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ سێ شەممە گەیشتە شاری كەربەلا و بەنیازە چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی لەشارەكەدا بكاتەوە و سەردانی چەند پرۆژەیەكی كەرتی تایبەتیش بكات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە: كازمی لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ شاری كەربەلا و كردنەوەی پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی، جەختی كردووەتەوە كە پلانێكی چاكسازییان بەدەستەوەیە بۆ برەودان بە سەرچاوەكانی دەوڵەت.

كازمی ئاماژەی بەوەشداوە كە هۆكاری سەرەكی پەككەوتن و وەستانی پڕۆژەكان بەهۆی گەندەڵی كارگێڕیی و دارایی و خراپی بەڕێوەبردنەوە بووە، ڕاشیگەیاندووە، هەڵەیە دەوڵەت تەنها پشت بەداهاتی نەوت ببەستێت، پێویستە كەرتەكانی تریش كارا و چالاك بكرێنەوە.

هەر لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ شاری كەربەلا، كازمی ژمارەیەك پڕۆژەی كەرتی تایبەتی بەسەركردەوە و ڕایگەیاند، كە كاراكردنەوە و پاڵپشتیی كردن لە كەرتی تایبەت بەشدارییەكی بەرچاوی دەبێت لە ڕەخساندنی هەلی كار، ئاماژەی بەوەشدا كە هاوبەشی لەنێوان كەرتی گشتی و تایبەتدا لەقۆناغی داهاتوودا زۆر گرنگە.

هەروەها جەختیشی لەوە كردووەتەوە: دەبێت پاڵپشتیی لەكەرتی تایبەت بكرێت و هەموو پێداویستییەكانی سەرخستن و بووژاندنەوەی بۆ دابین بكرێت.

كازمی سوریش بوو لەسەر ئەوەی كە پێویستە پاڵپشتیی لە پڕۆژەی نێوخۆیی و بەرهەمی عیراق بكرێت، بەهەموو هێزێكەوە پشتگیریی لە كەرتی پیشەسازی عیراق بكرێت و كارا و چالاك بكرێتەوە.

سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕاشیگەیاند: حكومەت لە دۆخە سەختەكاندا پاڵپشتیی هەموو بەرهەمێكی عیراق دەكات، دووپاتیشی كردەوە: پێویستە پیشەسازی خۆماڵی بگەڕێتەوە.

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

شاندێكی پسپۆڕ ڕەوانە دەكرێت
لە دەریای نەجەف بەشوێن نەوتدا دەگەڕێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕیاردەدات لەدەریای نەجەف بەشوێن بیرە نەوتدا بگەڕێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە”ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت ڕەزامەندەی دەربڕیوە لەسەر ناردنی شاندێكی پسپۆڕ لە بواری گەڕان، تا لە دەریای نەجەفدا بەشوێن نەوتدا بگەڕێت”.

وەزارەتی نەوت دەڵێت”ڕەوانەكردنی ئەو شاندە پسپۆڕە، بۆ گەڕانە سەبارەت بە ئەگەری بوونی كێڵگەی نەوتی لە دەریاكەدا”.

عیراق لە پلەی پێنجەمی جیهان و لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لەڕووی یەدەگی نەوت، ئەمەش بەپێی دامەزراوەی پۆلێنی GFPی جیهانی.

دامەزراوەكە لە ڕاپۆرتێكیدا بۆ ساڵی 2020 ڕایگەیاندووە”یەدەگی نەوتی خاوی عیراق دەگاتە 142 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل، بەمشێوەیە لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری دارایی بڕیاری كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی دەركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
بە بڕیاری وەزیری دارایی، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە كە لە پێناو چاكسازی زیاتر لە دەروازە سنووریەكان و بەرزكردنەوەی شەفافیەت لە كاری گومرگیدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، بڕیاری كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی واژۆ كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان