ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی هەرێم: دۆخی كۆرۆنا درێژە دەكێشێت
ئەندامێكی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا داوای كردنەوەی مزگەوت و فڕۆكەخانەكان دەكات

خەڵك-ئارام سەردار
ئەندامێكی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دۆخی ژیان لەگەڵ كۆڕۆنادا ڕایدەگەیەنێت، دەبێت خۆمان بگونجێنین لەگەڵ ئەم دۆخە، چونكە بەپێی وتەی سەڕۆكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەم دۆخە ماوەیەكی درێژی دەوێت.

دكتۆر دیار ئیبراهیم، ئەندامی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆڕۆنا لەوەزارەتی تەندروستی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆڕۆنا ئەركی هەموومانە، بەڵام دەبێت خۆمان بگونجێنین لەگەڵ ئەم دۆخە، چونكە بەپێی وتەی سەڕۆكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەم دۆخە ماوەیەكی درێژی دەوێت.

دەشڵێت: “پێویستە هەموومان بە ڕێكارە خۆپارێزیەكان لەگەڵ ئەم دۆخە خۆمان بگوونجێنین، چونكە زیاتر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان بەرگەی ئەم دۆخە ناگرێت، سەڕەڕای ئەوەش زۆر بەباشی هەموو ڕێنماییەكان بڵاوكراونەتەوە”.

دیار ئیبراهیم ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، لەهەموو شارەكانی هەرێم ئێستا ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوونی هەیە، باشترین ڕێگەچارە لەبەردەم حكومەتی هەرێم ئازادكردنی هاووڵاتیانە لە هاتووچۆ كردن و دابین كردنی ژیانیان، چونكە هەموویان ڕێگە ڕاستەكەی خۆپارێزی باش دەزانن.

لەبارەی شوێنە گشتیەكان و فڕۆكەخانەش وتی، “با ڕێگە و فڕۆكەخانە و مزگەوتەكان و شوێنە گشتیەكانیش بكرێنەوە، چونكە هەریەكێك لەوانە بەقەد تێكەڵاوی ناو بازارەكان ترسناكی نیە.

کوردستان

وێنە.. لە شارەزوور ژمارەیەك گەنجی خۆبەخش بەشێك لە هێما شكاوەكانی هاتوچۆی سنوورەكە و نوێدەكەنەوە

خەڵك – یەحیا حبیب

ئەمشەو دووشەممە، ژمارەیەك لە گەنجانی شارۆچكەی شارەزوور هەستان بە چاككردنی بەشێك لە هێما شكاوەكانی هاتوچۆی سنوورەكە و نوێكردنەوە و دانانی لەزگەی درەوشاوەی هاتوچۆ بۆ هێماكان.

كاروان كەریم، یەكێكە لەو گەنجە خۆبەخشانە و بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕایگەیاند، “ئێمە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە لەگەڵ ستافێك لە گەنجی ماندوو نەناسی سنوورەكە هەڵدەستین بە چاكردنەوەی ئەو هێمای هاتوچۆیانەی كە شكاون بە هەر هۆكارێك یان خراپ بوون، لەگەڵ ئەوەشدا لەزگەی درەوشاوەی شەو لەو هێمایانە دەدەین كە شۆفێر پێویستە ئاگاداری بێت لە پێشییەوە چی هەیە “.

ئەو گەنجە خۆبەخشە وتیشی، “ڕێگای شارەزوور، دەربەندیخان و ئیدارەی گەرمیان و مەرزی پەروێزخان و سەیدسادق و پێنجوێن و پارێزگای هەڵەبجە پێكەوە دەبەستێت، بۆیە زۆرینەی شۆفێرەكان دەكرێت نوێ بن وە شارەزار ڕێگا نەبن”.

كاروان كەریم ئاماژەی بەوەشكرد، “چاككردنی هێماكان و نوێكرنەوەی لەزگەی هاتوچۆ سوودێكی باشی دەبێت بەتایبەت لە شەواندا، چونكە هێماكانی هاتوچۆ لەگەڵ شۆفێراندا دەدوێت و بەمەش ڕووداوی نەخوازراوی هاتوچۆ لە ناوچەكە زۆر كەمتر دەكات”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قەڵادزێ.. بەهۆی دەمەقاڵێوە دوو كەس بریندار بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ دوو بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانەی قەڵادزی كە شوێنی فیشەك و چەقۆ بەسەر جەستەیانەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دوو بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانە كە یەكێك لە بریندارەكان بەناوی ( ع . ح . م ) لەدایك بووی ساڵی 1997 پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی كارەبا شوێنەواری دوو فیشەك بە هەردوو قاچییەوە هەیە و بریندارەكەی تریش شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە هەیە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونیشیكردووەتەوە، بەوتەی یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی دەمەقاڵێ شەڕ لەنێوان ئەوان و چەند گەنجێكی تر دروستبووە و دواتر ئاڵۆزی كەوتووەتە نێوانیان و چەكی جۆری دەمانچە و چەقۆ بەكار هاتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكراشیكردووە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بە ماددەكانی 405 /31 لە یاسایی سزادانی عیراقی و ماددەی 413 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕێكخراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، بە بڕیاری دادوەر 3 كەس لە هەردوو لایەن ڕاگیركران و دوای ڕووداوەكەش مەفرەزەكانیان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر و پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و دەستبەجێ ڕووداوەكەیان كۆنتڕۆڵكردووە و دەستیش گیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوو و چەقۆكەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەرهاد پیرباڵ دامەزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم فەرهاد پیرباڵ وەك مامۆستای زانكۆی سەلاحەدین دامەزرایەوە.

د. فەرهاد پیرباڵ مامۆستای زانكۆ ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێكە لە كارەكەی دوورخراوەتەوە، ئەمڕۆش بە فەرمانی ژمارە (1354) لە 28/7/2020 كە واژۆی د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی لەسەرە ئاماژە بەوەكراوە لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریانداوە بە دامەزراندنەوەی (د.فەرهاد پیرباڵ عومەر) بەناونیشانی (مامۆستا) بە شێوەی هەمیشەیی) لەسەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / زانكۆی سەڵاحەدین / كۆلیژی پەرەوەردە. بەمووچە و دەرماڵەی شایستە لە ڕێكەوتی دەستبەكاربوونی.

د. فەرهاد پیرباڵ لە بارەی دووبارە دامەزراندنەوەی لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەڵێت:”ٳنشا‌ءاللە دەچمەوە خزمەتی قوتابیەكانم، سوپاسی هەمووان دەكەم،، تكایە بگات بەدەستی سەرۆك زانكۆی سەلاحەددین دكتۆر جەوهەر: لە بڕیارەكە نووسراوە “دامەزراندنەوە”. ئەمەش واتە دیارە من پێشتر فەسڵكرابووم و ساڵێك و 8 مانگە یەك فلس مووچەی زانكۆشم وەرنەگرتووە.. ئێستا بەم بڕیارەی سەرۆك حكوومەت، سەرلەنوێ، وەك ئەوەی تازە لە پاریس هاتبوومەوە لە 1994 دامەزرام لە زانكۆ.”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان