بەشێكی توونی بابا داڕما و دوو شاخەوان گیانیان لەدەستدا



بەشێکی توونی بابا لە سنووری شارۆچكەی دەربەندیخان بەسەر گرووپێكی شاخەوانیدا داڕماوە دوو شاخەوان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندارە.

بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوای شەپۆلی بەهێزی باران بارین، بەشێكی توونی بابا لە دەربەندیخان داڕماوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لەو كاتەدا گرووپێكی شاخەوانی سەردانی ئەو شوێنەوارە مێژووییەكان كردووە و بەهۆی داڕووخانەكەوە دوو شاخەوان گیانیان لەدەستداوە و یەكێكی دیكەش بریندارە.

ئەو دوو شاخەوانەی گیانیان لەدەستداوە ناویان (شەبەنگ ئیراهیم)، تەمەن 23 ساڵ و خەڵكی دەربەندیخانە و ئەوی دیكەیان بەناوی (بینەر) خەڵكی شارەزوورە، هەروەها (محەمەد ئیراهیم)ی 27 ساڵ بریندارە و خەڵكی دەربەندیخانە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە سلێمان محەمەد، قائیمقامی دەربەندیخانەوە، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

بۆ بینینی ڤیدیۆی كاتی دەرهێنانەوەی تەرمەكان، (كلیك لەم لینكی تیلیگرامەی خەڵك) بكەن.

ئەم شەپۆلی باران و هەورەتریشقەیە تا كەی بەردەوام دەبێت؟
پێشت ئەم شەپۆلی باران و هەورەتریشقەیە تا كەی بەردەوام دەبێت؟
ڕوسیا زەنگی جەنگی جیهانی سێیەم لێدەدات
دواتر ڕوسیا زەنگی جەنگی جیهانی سێیەم لێدەدات
ەیوەندیدار