ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

د.سامان بەرزنجی: داوا لەهاووڵاتیان دەكەین بەبێ جیاوازی تكایان لێدەكەین خۆیان بپارێزن

خەڵك – ئارام سەردار

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، كۆبوونەوەیەكی گرنگ بەڕێوەچوو، حكومەتی هەرێمیش پاڵپشتی گەورەی دارایی و خۆپارێزی بووە، لەهەمان كاتدا سەرۆكی حكومەت بڕیاریدا بەپێدانی ڕێزوسوپاس و پێدانی پلە بەپزیشك و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەران كە لەماوەی چوارمانگی ڕابردوو كاریان كردووە، جگە لەوەی ژمارەیەك لەكارمەندان گیانیان لەدەستداوە تائێستا زیاتر لە ۳٥۰ پزیشك و كارمەندی تەندروستی تووشبووی كۆررۆنا بەناونیشانی جیا لەنەخۆشخانەكانن و ژمارەیەكی زۆریش چاك بوونەتەوە و هیوای چاكبوونەوەش بۆ تووشبووان دەخوازین.

دەشڵێت، ئێمە داوا لەهاووڵاتیان دەكەین بەبێ جیاوازی تكایان لێ دەكەین خۆیان بپارێزن لەبەر خانەوادە و كەس و كاریان و هەروەها هەرێمی كوردستان، چونكە بەداخەوە ئێستا ڕۆژانە بەسەدان حاڵەت تۆمار دەكرێت و ڕێژەی مردنیش بەرزبووەتەوە، تائێستاش ۹ هەزار و ٦۹٥ حاڵەت تۆماركراوە زیاتر لە ٤ هەزار حاڵەت لەنەخۆشخانەكان چارەسەر وەردەگرن، بۆیە دووركەوتنەوە لە قەرەباڵغی و بەستنی دەمامك زۆر گرنگە، حكومەتیش بڕیاریدا ڕێكارەكانی خۆپارێزی بەردەوام دەبن.

سامان بەرزنجی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لیژنەی باڵا بڕیاری دابینكردنی پێداویستییەكانی داوە و لە ۹٥٪ دابینكردنی پێداویستییەكانیش لەسەر ئەركی حكومەت بووە، جگە لەپاڵپشتییەكانی بۆ ئیدارە وپارێزگاكان بۆ گرتنەبەری هەر ڕێكارێك، جگە لەبەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاكان، هەروەها بڕیارمان وەرگرت بەوەی هاووڵاتی لەماڵەوە كەرەنتین بكرێت، چونكە ژمارەی تووشبووان زیاترە گەشتیارانیش كەدێنەوە بەپێی ڕێكارێك دەبێت كەدەردەچێت، بۆ ئەوانەشی نیشانەیان نییە بەڕێكارێكی جیاواز لەماڵەوە بمێننەوە، لەلایەن تیمەكانیشەوە چاودێری دەكرێن ئەمەش هیوادارین ئەوانەی گومانیان هەیە بەركەوتەن بێن پشكنین بكەن و ئەگەر تووشبوو ئەوا لەماڵەوە كەرەنتین دەكرێن، لەكاتی كردنەوەی فڕۆكەخانەكانیش ڕێكاری پێویست دەگیرێتەبەر، شوێنە ترسناكەكانیش بەداخراوی دەمێننەوە، جگە لەوەی سزای سەرپێچی كارانی ڕێنماییەكان دەدرێت، ڕێنمایی نوێش بۆ گەشتیاران دەردەكرێت، بازگە سنوورییەكانیش توندوتۆڵ دەكرێن.

وەزیری تەندروستی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەهەرێمی كوردستان لە ۹٦٪ هەڵكشان هەبووە و نزیكەی لە ٥۷٪ نیشانەیان هەیە و پێویستیان بەچارەسەرە و ڕێژەی مردنیش ۳.٤ە، تێكڕای پشكنینەكانیش لە٥.۹٪یە كە بەپێی ستاندەر كەمترە لە ٥٪ و ڕێكاری پێویست دەبێ هەبێ بۆ كۆنتڕۆلكردنی، هاوكات توانای گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەهەركەسێك ۱٫۷ بەرامبەر تووش دەكات لەكاتێكدا ستانداردی جیهانی دەبێ كەسێك كەمتر لەكەسێك تووشبكات.

لەبارەی پێشبینیەكانی داهاتوو وتی، ژمارەی حاڵەتی پێشبینیكراو تاوەكو مانگی شوباتی ۲۰۲۱ لەوانەیە ژمارەكە نزیك بێتەوە لە ۱۲۰ هەزار حاڵەت كە حاڵەتی سوك و ناوەند و ناجێگیری تێدایە، ئەگەر پابەندی نەبێت ڕەنگە زیاتریش بێت و ئەو كاتیش پێویستمان بە زیاتر لە ٦ هەزار قەرەوێلە دەبێت لەیەك كاتدا ۲۸۰ حاڵەت تەنها بۆ چاودێری چڕ دەبێت، زیاتر لە ٥۲٥ هەزار پشكنینیش دەبێ ئەنجام بدرێت.

د.سامان بەرزنجی وتیشی بەڕێژەی لە ٦۹٪ لە سلێمانی نەخۆشیەكە هەیە، لە هەولێر لە ۲٥٪ لە دهۆك لە ۳٪ و هەڵەبجە لە ۳٪، تائێستا لە ٥٥٪ تووشبووان چاك بوونەتەو لە ٤۱٪ زیاتر لەنەخۆشخانەكانن، تەنها ئەمڕۆ 2232 پشكنینی نوێ كراوە، 240 تووشبووی نوێ تۆمار كراون ، 1946 كەس چاكبوونەتەوە، 14 كەسیش لە هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، كۆی گشتی تووشبووان لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 9695 تووشبوو لەو ژمارەیە 5324 تووشبوو چاكبوونەتەوە ، 4031 تووشبوو لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و چارەسەری وەردەگرن ، 340 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی: هەرێمی كوردستان لە مەترسیدارترین قۆناغدایە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت كە هەرێمی كوردستان بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە چووەتە مەترسیدارترین قۆناغەوە و باس لەوەش دەكات كە هاووڵاتییان سەرپشكن لە هەڵبژاردنی نەخۆشخانە حكومییەكان یاخود ئەهلییەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

د. محەمەد خۆشناو وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەربارەی دۆخی كۆرۆنا ە لێدوانیێكی بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند ئێستا بارودۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسیدارترین حاڵه‌تی خۆیه‌تی به ‌جۆرێك تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ خراپ نه‌بووه.

وتیشی: “ئێمه‌ پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌و سیناریۆیانه‌ی باسمانكردووه‌ له ‌ڕووی مه‌ترسی و نه‌مانی شوێن و له‌ ڕووی په‌ككه‌وتن و شه‌كه‌ت بوونی كارمه‌ند و پزیشكانمان زۆر له ‌ڕاستی نزیكده‌بێته‌وه‌، ژماره‌كه‌ تاوه‌كو ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌تایبه‌ت ڕۆژانه‌ 500 حاڵه‌تمان هه‌یه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ ده‌ستنیشانكراون”.

خۆشناو لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا باسی لە بڕیارەكەی وەزارەتی‌ تەندروستی كرد بۆ بەكارهێنانی نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەت لە چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنادا و ڕایگەیاند هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بووه‌ له ‌ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ی حكومی خزمه‌ت بكه‌ن.

وتیشی: “هه‌موو هاوڵاتیه‌ك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆشخانه‌ی حكومی یان ئه‌هلی هه‌ڵبژێرێت، كاتێك كه‌سێك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت مانای وا نییه‌ ده‌كرێت ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ به‌ویستی خۆی نرخه‌كان دیاری بكات ئه‌گه‌ر كه‌سێك باری دارایی زۆر باش بێت چونكه‌ كه‌سانێكمان هه‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ده‌بێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی حكومی چاره‌سه‌ری وه‌رنه‌گرتووه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌توانێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت به‌هه‌مان شێوه‌ش نابێت ئه‌م كه‌سانه‌ش له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ به ‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان ئه‌و بارودۆخه‌ بقۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نرخێك به‌دڵی خۆیان دابنێن.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەرلەمانتارێكی تەڤگەر داوا دەكات مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی تەڤگەری ئازادی كە بە نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان هەژمار دەكرێت، داوا دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر بەغدا و خەڵكیش “ڕاپەڕین” بكات.

یوسرا ڕەجەب پەرلەمانتاری سەر بە تەڤگەری ئازادی لە پەرلەمانی عیراق داوای لە حكومەتی هەرێم كرد كە شایستە داراییەكانی فەرمانبەران دبین بكات و ڕایگەیاند خه‌ڵكی هه‌رێم ئازادی و شایسته‌ داراییه‌كانی خۆیانیان ده‌وێ ئه‌گه‌ر پێتان دابین و فه‌راهه‌م ناكرێ ده‌سه‌ڵات به‌ جێ بهێڵن و بڕۆن.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، خەڵكی هەرێمی كوردستان تەنیا دوو ڕێگەچارەی لەبەردەمدایە، ” یه‌كێكیان چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییه‌ ئه‌ویش ڕاپه‌رینه‌ دژی سته‌مكاری ده‌سه‌ڵاتی كوردی یه‌ له‌ هه‌رێم ئه‌وی تر هه‌نووكه‌ییه‌ ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمه‌ بۆ سه‌ر به‌غدا”.

ئەو پەرلەمانتارە كە حزبەكەی بە تۆمەتی نزیكبوون لە پارتی كرێكارانی كوردستان تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە مۆڵەتی پێنەدراوە دەڵێت: “بۆ خۆم ئیدی جگه‌ له‌ ڕاپه‌رین باوه‌ڕییم به‌ هیچ شتێكی تر نه‌ماوه”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تورکیا: ئەگەر عیراق چاوپۆشی لەپەکەکە بکات، لەهێرشەکانمان بەردەوامدەبین

خەڵک- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژبە ئەندامانی  پەکەکە کە لە وڵاتەکەیدا هەن، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.

 

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، پەکەکە کە ساڵانێکە لەو ناوچانەی لە عیراق لانەی کردووە هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بێ منەتە بەرامبەر سەروەریی، یەکپارچەیی خاک، ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژ بە ئەندامانی “رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە” کە لە وڵاتەکەیدا هەن.

 

ئەوەش هاتووە ”لەو ڕووەوە وڵاتەکەمان ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عیراق، بەڵام ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا وڵاتەکەمان هەرچییەک ببێت با ببێت وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویەتی پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی. لەبەر رۆشنایی ئەوەدا، داوا لە عیراق دەکەین، هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر، داواش لە هەندێک وڵاتی دیکە و رێکخراوە هەرێمییەکان دەکەین کە ئەو ڕەوشە بە هەل دەزانن و بانگەشەی بێ بنەما دژبە وڵاتەکەمان بڵاودەکەنەوە کە هانی تیرۆریستان دەدەن، کۆتایی بەو هەڵوێستە دووفاقییە بهێنن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و هەڵوێستێکی مەبدەئی بگرنەبەر”.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان