بۆ یەکەمجار، لە مۆندیالدا، ژنان یارییەک بەڕێوە دەبەن



لە ڕووداوێکی مێژوویی بێوێنەدا، سێ ناوبژیوانی ئافرەت، کە پێکهاتوون لە ستیفانی فراپار، نیوسا پاک و کارین دیاز، لەگەڵ سێ یاریدەدەری دیکە، یەکەم تیمی ناوبژیوانی مێینەن کە ناوبژیوانی یارییەک لە جامی جیهانی پیاوان بەڕێوەدەبەن.

 

ستیفانی فراپاری فەرەنسی دەبێتە یەکەم ناوبژیوانی ژن کە سەرکردایەتی یارییەکی پیاوان بکات لە جامی جیهانی فیفای ٢٠٢٢ قەتەر.

 

ستیفانی فراپاری فەرەنسی دەبێتە یەکەم ناوبژیوانی مێینە کە سەرکردایەتی یارییەکی پیاوان بکات لە یارییەکانی جامی جیهانی، دوای ئەوەی دەستنیشانکرا بۆ بەڕێوەبردنی یاریی ئەڵمانیا و کۆستاریکا کە بڕیارە پێنجشەممە(١ی کانوونی دووەم) ئەنجام بدرێت.

 

فراپار کە هەفتەی ڕابردوو چوارەم ناوبژیوانی یاریی نێوان پۆڵەندا و مەکسیک بوو لە کۆمەڵەی سێیەمدا، دەبێتە ناوبژیوانی سەرەکی (ناوبژیوانی گۆڕەپان) بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی نوێ لە ژیانی وەرزشیدا، هەرچەندە ناوبراو  پێشتر ناوبژیوانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی پیاوان و یارییەکی چامپیۆنزلیگی لە ساڵی ٢٠٢٠ کردووە.

 

دوای ئەوەی بوونی خۆیان لە بەڕێوەبردنی یارییەکانی پیاواندا سەلماند جگە لە یاریدەدەری ناوبژیوان، سێ ناوبژیوانی گۆڕەپان هەڵبژێردران، کە بریتین لە نۆیزا پاکی بەڕازیلی و کارین دیاس مەدینای مەکسیکی و کاترین نێسبیتی ئەمریکایی.

 

فراپاری تەمەن ٣٨ ساڵ، یەکەم ژن بووە لە ساڵی ٢٠١٩ لە فەرەنسا ناوبژیوانی یارییەکی خولی فەرەنساو لە هەمان ساڵدا ناوبژیوانی یاری کۆتایی جامی جیهانی ئافرەتانی لە وڵاتەکەی خۆی کردووە، هاوکات سەرپەرشتی یاری کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپای ٢٠١٩ی نێوان لیڤەرپوول و چێڵسی ئینگلتەرا و لە ساڵی ٢٠٢٠یشدا، یارییەکانی چامپیۆنزلیگ و وەرزی ڕابردووش یاری کۆتایی جامی فەرەنسای بەرێوەبردووە.

 

 

فراپار لە کاتی پاڵەوانێتی تۆپی پێی قەتەر لە یارییەکانی نێوان مەکسیک و پۆڵەندا، پورتوگال و غانا لە پاڵەوانێتیەکانی قۆناغی کۆمەڵەکاندا وەک ناوبژیوانی چوارەم ڕۆڵی بینیوە.

 

لای خۆیەوە پیرلۆیجی کۆلینا، سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان لە فیفا ڕایگەیاند، بەڕوونی دووپاتی دەکەینەوە لەمیانی کاری ناوبژیوانیدا  بۆ ئێمە کوالیتی گرنگە نەک ڕەگەز.

 

وەک بیرهێنانەوە، لە پاڵەوانێتییە گەورەکاندا و پێشەنگ لە بواری ناوبژیوانیدا خانمی ئەڵمانی بیبیانا شتاینهاوس، یەکەم ناوبژیوانی خولی ئەڵمانی بوو لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠٢١.

ئەو خانمە لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٧ کاتێک فیکەی یاری هێرتا بەرلین و ڤێردەر بریمەنی لێدا، بووە یەکەم ژن لە مێژووی تۆپی پێدا کە سەرکردایەتی یارییەکی پیشەگەرانە بکات لە خولی پلە یەک لەسەر کیشوەری ئەوروپا.

سەرۆكی پێشووی چین كۆچی دوایی كرد
پێشت سەرۆكی پێشووی چین كۆچی دوایی كرد
” لە یاسای كاردا، هەردوو ڕەگەز مافیان پارێزراوە”
دواتر ” لە یاسای كاردا، هەردوو ڕەگەز مافیان پارێزراوە”
ەیوەندیدار