ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شێخ لاهور گەیشتە کەلار بۆ چارەسەری گرفتەکان

خەڵک – بەشی هەواڵ

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە لاهور شێخ جەنگی هەوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان گەیشتە قەزاى کەلار و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری ئەو ناوچەیە کۆببێتەوە.

 

لاهور شێخ جەنگی بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگابوون لەگرفتەکانی قەزاى کەلار و بەگشتی ئیدارەى گەرمیان چۆە ئەوێ و مەبەستییەتى چارەسەری بەشێک لەگرفتەکانیان بۆ بکات.

 

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەى چەند ڕۆژێکە چالاکوانان و خەمخۆرانی ئەو ناوچەیە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاریی تەندروستییان ڕاگەیاندووە، چونکە پێداویستى پزیشکی لەو قەزایە کەمە و گرفتى تەندروستی بۆ دروستکردوون.

 

ریکلام

کوردستان

هەولێر ؛ قۆناغی دووەمی كەمكردنەوەی نرخی 9 یەكەی نیشتەجێبوون كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، قۆناغی دووەمی كەمكردنەوەی نرخی 9 یەكەی نیشتەجێبوون كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە ، دەشڵێت،”هەر یەكێك لەو شوێنی نیشتەجێبوونانە پابەندی ئەو نرخانە نەبێت ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە”.

د. فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە نوسراوێكدا، كە واژۆی خۆی لەسەرە و ڕۆژی 12ی ئابی 2020 دەرچووە بڕیاردراوە بە جێ بەجێ‌ كردنی قۆناغی دووەمی كەمكردنەوەی نرخی 9 یەكەی نیشتەجێبوون كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەمەش لە پاش دیراسەكردنی ئەو لیژنەیەی سەردانی ئەو یەكانەی كردووە .

لە نوسراوەكەدا هاتووە ، پێویستە لەسەر ئەو یەكانەی ناوەكانیان دیاریكراوە، كە پابەندی كەمكردنەوەی نرخەكان بن، بە پێچەوانەوە توشی ڕێكاری یاسایی دەبنەوە و یان جارێكی دیكە خزمەتگوزارییەكان دەدرێتەوە بە تەندەرینگ .

No description available.No description available.No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دهۆك ژمارەیەك تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 43 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و بەوەش ژمارەی چاكبوونەوە گەیشتە 621 كەس.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئابی 2020 چل و سێ نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 621 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 904 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لاهور شێخ جەنگی؛بەتەلەفون پیرۆزبایی لە یەكەمەكانی 12ی ئامادەیی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفونیەوە پیرۆزبایی لە یەكەمەكانی بەشی زانستی دەكات لەسەر ئاستی هەرێم و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن لەسەرجەم كایەكانی ژیانیاندا.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەر یەك لە (ڤانیا شێركۆ و لەنیا فەلاح) ئەنجامدا، كە توانییان لە پۆلی 12ی زانسی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان پلەی یەكەم بەدەستبێنن و وێڕای پرۆزبایی ، هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن لەسەرجەم كایەكانی ژیانیاندا.

ئەمە لەكاتێكدایە ، چوار خوێندكاری بەشی زانسی توانییان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەبەدەستهێنانی كۆنمری 700، ببنە یەكەم كە دووانیان لە پارێزگای هەڵەبجە بوون و یەكێكیش لە هەولێر و ئەوەی دیكەشیان لە دهۆك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان