ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەبەهای زیاتر لە ٢٥١ ملیار دینار پڕۆژەى جێبەجێکردووە

وەزارەتى شارەوانی و گەشتوگوزار لەڕاپۆرتێکدا کۆی کارەکانی وەزارەتیان لە ساڵی یەکەمی کابینەى نۆیەمی حکومەتى هەرێمدا خستەڕوو، کە بەبەهای زياتر لە ٢٥١ مليار دينار پڕۆژە جێبەجێکراوە.
دەقی ڕاپۆرتەکە:
ساڵى يەكەمى كابينەى نۆيەمى حكوومەتى هەرێمى كوردستان، وێڕاى ئەوەى تەنگژە داراييەكان و دواتريش هاتنى پەتاى كۆرۆنا نەيهێشت وەك پێويست پلانەكان جێبەجێ بكات، بەڵام لەپێناو بەرژەوەنديى هاووڵاتيان توانى هەنگاوى گرنگ بنێت. وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار كە پشكێكى زۆرى لە پڕۆژە خزمەتگوزارييەكان بەركەوتووە، هەوڵى دا سەربارى دۆخەكانيش، خزمەتى پێويست بخاتە بەردەست هاووڵاتييانەوە كە لەم ڕاپۆرتەدا ڕوون دەكرێتەوە:

سێكتەرە سەرەكييەكانى وەزارەتى شارەواني:

  • · سێکتەری ئاو
  • · سێکتەری شارەوانی
  • · سێكتەرى ئاوەڕۆ
  • · سێکتەری گەشتوگوزار
  • · سێکتەری شوێنەوار

ئەو پرۆژانەى لەماوەى ساڵێكدا ئەنجام دراون و تەواو بوون:

  • ٨ پڕۆژە لە سێکتەرەکانی شارەوانی و ئاو بە گوژمەی زياتر لە ١٩ مليار دينار.
  • تەواوکردن و جێبەجێکردنی بەشی دووهەمی پرۆژەکانی سلێمانی و هەڵەبجە بە دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاو.
  • جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی هەڵەبجە بە گوژمەی زياتر لە ١٧٦ مليۆن دۆلار لەلایەن ئاژانسى جايكاى یابانی بەشێوەى قەرزى درێژخايەن.
  • جێبەجێکردن و تەواوکردنی 252 پڕۆژە بە گوژمەی زياتر لە ٢٠ مليار دینار لە سێکتەری شارەوانییەکان و لەسەر داهاتی فەرمانگەکان.

ئەو پڕۆژانەى هێشتا كاريان تێدا دەكرێ:

  • تەواوكردنى پڕۆژەى شەقامی ١٢٠ م خێراى نێوان رێگای سەرەکيی هەولێر و مووسڵ تا رێگای سەرەکيی هەولێر-کەرکوک بە گوژمەى زياتر لە ٨٨ مليۆن دۆلار.
  • قۆناغى يەكەمى پرۆژەی دروستکردنی شەقامی ١٥٠ م خێراى نێوان رێگای سەرەکيی هەولێر-بەحرکە تا رێگای سەرەکيی هەولێر- کۆیە بە گوژمەی زياتر لە ١٤٠ مليۆن دۆلار.
  • دروستکردنی ئەندەرباسى فەرماندە و مزگەوتی ئیمام حمزە و قوتابخانەی سەفین لەسەر شەقامی بارزان و تەواوکردنی شەقامی کەمەربەند و پرۆژەی شەقامی خزمەتگوزاری بارزان بە گوژمەی نزيكى 69 مليار دینار.
  • جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی بارزان و ٥١ گوندی دەوروبەری بە گوژمەی ١٣٠ مليار دينار بەڕێژەی ٣١٪.
  • پڕۆژەی جێبەجێکردن و چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە کەسنەزان و دەوروبەری بە گوژمەی ١٠ مليۆن دۆلار بە ڕێژەی ٦٠٪.
  • جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی هەولێر (٤) و چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی قورسی سلێمانی بە گوژمەی مليارێك و ٢٠٠ مليۆن دۆلار بە رێژەی ٧٪ بەشێوەی قەرز.
  • جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان بە گوژمەی ٢٠ مليۆن دۆلار بە رێژەی ٦٠٪.
  • جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ بە گوژمەی ٩٠ مليار دینار بە ڕیژەی ٥٩٪.
  • (٢٨) گرێبەستی تایبەت بە کۆکردنەوە و گواستنەوە و خاوێنکردن لە شار و شارۆچکە و گوندەکان لە سنووری شارەوانییەکان بە گوژمەی مانگانە نزيكى ١٢ مليار دینار.
  • دروستکردنی پڕۆژەی گەشتیاری لە دەروازەی کەلار – سلێمانی بە گوژمەی مليارێك و ٥٠٠ مليۆن دینار.
  • – جێبەجێکردنی ٥ پڕۆژەی ئاو بە گوژمەی ٧٠٠ مليۆن دینار کە بە رێژەی ٧٪ جێبەجێ کراوە.

ئەو پڕۆژانەى بودجەيان بۆ تەرخان كراوە و لەگەڵ دەستپێكى ساڵى دووەمى كابينەى نۆيەم دەست پێ دەكرێن:

  • تەرخانکردنی ٤٠٠ مليار دینار بۆ جێبەجێکردنی بەشێک لە شەقامی ١٠٠ مەتريی سلێمانی وەکو قۆناغی یەکەم.
  • تەرخانکردنی زياتر لە ١١ مليار و ٥٠٠ مليۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی ١٥٥ پڕۆژە و پێداویستی لە بواری ئاو و ئاوەرۆ.
  • تەرخانکردنی زياتر لە ٩ مليار دينار بۆ جێبەجێکردنی ١٠٤ پرۆژەی بچووک و مامناوەند لە سێکتەری شارەوانی.
  • دابینکردنی زياتر لە١٠ مليار دینار بۆ کڕینی مەوادی پاککەرەوە بۆ پڕۆژەکانی ئاو وە هەروەها دابەشکردنی ئاو بە پرۆسەی تەنکەرین.
  • تەرخانکردنی زياتر لە ١ مليار دینار بۆ بەکرێگرتنی تەنکەر بۆ ئاوەدانی پارک و باخچە و بلوارەکان لە هەولێر و سلێمانی.
  • تەواوکردنی قۆناغەکانی دیزاین بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی قورس لە شاری هەولێر (قۆناغی یەکەم) بە بڕی ٣٠٠ مليۆن دۆلار لەگەڵ دەستیشانکردنی کۆمپانیای راوێژکار.
  • پرۆژەی دابینکردنی کەرەستەی یەدەگ بۆ پڕۆژەکانی ئاو لە پارێزگای هەولێر و راکێشانی هێڵی سەرەکی و ئاوەڕۆی لوولەیی و دابینکردنی کەرەستەی یەدەگ بۆ پرۆژەکانی ئاوی سلێمانی و هەڵەبجە بە گوژمەی ٩ مليۆن دۆلار.

كۆى گشتى:

  • پڕۆژە تەواوبووەكان: زياتر لە ٢٥١ مليار دينار.
  • پڕۆژە بەردەوامەكان: نزيكى ٢ ترليۆن دينار.
  • ئەو پڕۆژانەی کە گوژمەیان بۆ تەرخانکراوە، بەڵام دەست بەجێبەجێکردنیان نەکراوە: زياتر لە ٨٠٠ مليار دينار.
ریکلام

کوردستان

سەرۆك كۆمار: ئەو ڕاگەیەنراوانەی تیایدا گرژی نیشان دەدرێت و ڕەنگدانەوەی ڕاستی گفتوگۆكان نییە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت: ناكۆكییە بەردەوامەكان لەبارەی بابەتە داراییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر مافی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە ڕووی یاساییەوە ڕەتدەكەینەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە نزیكەوە چاودێری وردەكاری و كاردانەوە فەڕمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی كردووە، لەبارەی دەرئەنجامی گفتوگۆ بەردەوامەكانی نێوان هەردوولا لە ماوەی دوو مانگدا بۆ گەیشتن بە پاكتاوكردنی دارایی كە لەو ڕێگەیەوە بەشە بودجە لە بودجەی ساڵانەی هەرێم بنێردرێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردووەتەوە، پشتیوانی و بە شێوەییەكی ورد و بەردەوام چاودێری گفتوگۆ بەردەوامەكانی كردووە بۆ گەیشتن بە پاكتاوی یاسایی دادپەروەرانە بۆ ئەو بابەتە، كە زۆربەی ئاستەنگەكانی لە ڕێگەی گفتوگۆوە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو نەهێڵراون و كەم كراونەتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار ئەوەشیخستووەتەڕوو، سەرۆك كۆمار سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر ئەو ڕاگەیەنراوانەی كە تیایدا گرژی نیشان دەدرێت و ڕەنگدانەوەی ڕاستی گفتوگۆكان نییە و ئەو ڕاستیەش ناخاتەڕوو كە كە ئومێدی ئەوە دەكرێت لە كۆتای ئەم هەفتەیە بگەنە ڕێككەوتن و چارەسەرێكی دادپەروەرانە و یاسایی پەیڕەو بكرێت كە مافی گەلانی عیراق بپارێزێت و لە ناویشیاندا مافی هاووڵاتیان لە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان.

ھاوكات سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بۆ ئەو پشتیوانییەی كە لە سەرەتاوە كردوویەتی بۆ گەیشتن بە پاكتاوێك كە زامنی گەیشتنی بودجە و دارایی حكومەتی فیدراڵ بكات، بۆ هەرێم لە ناویشیاندا مافی هاووڵاتیانی هەرێم و بە دڵنیایەوە لە ڕێگەی پەیڕەوكردنی بنەمای شەفافیەت و پشت بەستن بە دەقە یاساییەكان كە هیچ بۆشاییەك بۆ گەندەڵی و ساختەكاری ناهێڵێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، د. بەرهەم ساڵح ڕاشیگەیاند زامنكردنی مووچەی هاووڵاتیانی عیراقی و لە نێویشیاندا هاووڵاتیانی هەرێم مافێكی دەستورییە و لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە زامنی ئەو مافە بكەن و دەستاو دەستی پێنەكەن بەگوێرەی بەرژەوەندی سیاسی و خودی یان بەشێوەی ناشەرعی و نا یاسایی.

سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە كاریگەری ناكۆكییە بەردەوامەكان لەبارەی بابەتە داراییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر مافی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە ڕووی یاساییەوە ڕەتدەكەینەوە و پێویستە هەست بە ئازاری مەترسیداری هاووڵاتیانی هەرێم بكرێت، لەبەر ڕۆشنایی ئەم قەیرانەی ئێستا و داوای كرد كە بە زووترین كات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و بەرژەوەندی هاووڵاتیان بخەنە پێش بەرژەوەندی خودی و سیاسییەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرۆك كۆمار ھەروەھا دووپاتیكردەوە لەسەر دەست پێكردنی پەیوەندییەكان بۆ نەهێشتنی ئەم قەیرانە نوێیە و گێڕانەوەی بابەتەكە بۆ چوارچێوەی یاسایی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی دارایی هەرێم ؛عیراق لەمانگی نیسانەوە هیچ بڕە پارەیەكی بۆ مووچە نەناردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، وەزارەتی دارایی عیراق لە 16 نیسانی 2020وە هیچ بڕە پارەیەكی وەك مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم نەناردووە، دەشڵێت،”وەزارەتی دارایی عیراق هۆكار بووە بۆ ئەوەی نەگەینە چارەسەر”.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لە وەڵامی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ،كە بە زمانی عەرەبی بڵاویكردەوە ڕایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی عیراق لە 16 نیسانی 2020وە هیچ بڕە پارەیەكی وەك مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم نەناردووە، دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان پێشێلی ماددەی 114ی دەستووریان نەكردووە، تا هۆكاری ڕێكەنەكەوتن بێت .
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی دارایی عیراق نایەوێت كار بە دەستور بكات، بۆیە بنەمای كێشەكە پەیوەندی بە بەڕیوەبردنی گومرگەكانەوە نیە وەزارەتی دارایی عیراق بە هەوڵدان بۆ قۆستنەوەی دۆخی ئابووری هەرێم و وروژاندنی سۆزی فەرمانبەران بۆ سەپاندنی ئیرادەی خۆی بەسەر هەرێمدا كار دەكات.

ئەوەشخراوەتەڕوو ، داوا لە حكوومەتی عێراق دەكەین بگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆ و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش پاپەندی دەستوورە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم؛ تا ئیستا كەمتر لە سەدا 1%ی نەخۆشانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان چارەسەر دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نەخۆشخانە حكومییەكان بەردەوامن لە چارەسەری كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان و تا ئێستا كەمتر لە سەدا 1%ی نەخۆشانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان چارەسەر دەكرێن.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە ، هەموو چارەسەرێكی توشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی حكومەت دەكرێت تا ئێستا كەمتر لە 1%ی نەخۆشەكان لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان چارەسەر دەكرێن ،كە ئەویش تەنها بۆ چاودێری چڕی هەناسەدان.

وەزارەتی تەندروستی پێشتر لە ڕێگەی خشتەیەكەوە بڕیاری دابەزاندنی نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەكانی بۆ توشبووانی كۆرۆنا خستەڕوو، بە جۆرێك بۆ هەر شەوێكی مانەوە لە قاوش 500 هەزار دینار وەردەگیرێت و ئەگەر ئۆكسجینی پێویست بێت بە 700 هەزار دینارە.

هاوكات باسی لەوەشكرد، ئەوانەی لەژێر چاودێری چڕی هەناسەدان بە ئامێری Ventilator دا دەبن ، بۆ هەر شەوێك بڕی ملیۆنێك 500 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان