ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چۆن بەپێی شێوەی ڕوخسارت ستایلی قژت هەڵدەبژێریت؟

خێزان

هەموو پیاوێک بۆ جارێکیش بێت ڕوبەڕوی ئەو کێشەیە بۆتەوە کە سەردانی سەرتاشی کردوەو داوای کردوە کە شێوازی قژی وەک ئەو وێنەیە بۆ لێبکرێت کە لە دوکانەکە هەڵواسراوە بەڵام دواتر بینیویەتی کە شێوە ئەم وەک وێنەکە جوانیە ،ڕاستیەکەش ئەوەیە کە شێوەی دەم و چاوی ئەم لەگەڵ وێنەکە جیاوازە:

 

ئەمانەی خوارەوە چەند شێوەیەکی قژ چاکردنە بە پێی ستایلی دەم و چاو: 

 

-شێوەی ‌هێلکەی 

ئەگەر درێژی دەم و چاوت لە پانیەکەی زیاتر بوو ئەوە تۆ دەم و چاوێکی هێلکەیت هەیە، ئەم شێوە دەم و چاوانە دەبێت دورکەونەوە لەو ستایلانەی قژ کە بەرز دەکرێنەوە چونکە ئەمە وادەکات دەم و چاوەکە زۆر بازنەی بێت 

 

-شێوەی چوارگۆشەی 

ئەگەر پێوانەکانی دەم و چاوت تاڕادەیەک وەک و یەکبوون وە هێڵی شەویلگەت تیژبوو ئەوە تۆ دەم و چاوێکی چوارگۆشەت هەیە. قژی زۆر درێژ یان زۆر کورت لەم شێوە دەم و چاوە دێت.

 

 

-شێوەی خڕ 

ئەگەر شەویلگەت گۆشەی نەبێت و چەماوە بێت ئەوە تۆ دەم و چاوێکی خڕت هەیە ،ئەم جۆرە دەم و چاوانە ئەو ستیایلی قژانەیان بۆ دەبێت کە گۆشەیان هەیە .

 

 

-شێوەی سێگۆشەی 

ئەم شێوەیە بەشی ناوچەوانیان باریکە و شەویلگەیان پانە بۆیە دەبێت ستایلی قژیان پڕ و درێژ بێت بەمەش باریکی بەشی سەرەوەی سەریان دادەپۆشن.

 

 

-شێوەی لاکێشە 

ئەم جۆرە شێوەی چوارگۆشە و هێلکەییە بەیەکەوە بۆیە دەبێت دورکەونەوە لەو ستایلانەی کە وادەکەن دەم و چاو درێژتردەرکەوێت. بۆ ئەم شێوەیە دەبیت بەشی سەرەوەی قژەکە کورتبێت بەڵام لاکانی نابێت زۆر کورتبن.

 

-شێوەی ئەڵماس

 

ئەم جۆرەیان دەگمەنە، بەشی ناوچەوان و شەویلگە باریکن و ناوەڕاستی دەم و چاو پانە ،لەم جۆرەدا دەبێت قژی بەشی لاکانی سەر زۆر کورت نەبێت ،وە قژێکی درێژ بۆ دواوە هەڵیبدرێتەوە باشترین هەڵبژاردنە.

ریکلام

ژیاندۆستی

٩ شتی ناخۆش کە بەردەوام ڕووبەڕوومان دەبێتەوە و هەر لە کۆڵیشمان نابێتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک   شتی ناخۆشە کە بەردەوام ڕووبەڕوومان دەبێتەوە و هەر لە کۆڵیشمان نابێتەوە:

 

-بەردەوام کۆکردنەوەی شتی کۆن و بێکەڵک

 

-ئەو کەسەی هەموو کات نۆرە بڕی دەکات

 

-ئەو کەسەی هەموو ژیانی بۆتە کارکردن

  

 

-ئەو کارمەندەی شتەکانت زۆر لێ قورس دەکات

 

-ئەو کەسەی زۆر لە چاو دەترسێت

 

-ئەو پێداویستیانەی لەو کاتەی ئیشت پێیانە و خۆیان ون دەکەن

 

-ئەو کارمەندەی داوای نامەی تایبەتت لێدەکات

 

-ئەو خاوەن کارەی نازانێت کاتی تایبەت چییە

 

-بۆ نابێت حەزەکانمان بڵێین؟

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٦ شتی ئاسایی کە ڕەنگە لە وڵاتانی دیکە توشی کێشەت بکات کاتێک بۆگەشت دەچیت

خێزان

کاتێک لە وڵاتێکەوە بۆ گەشت دەچینە وڵاتێکی دیکە زۆرێک لە شتەکان گۆڕانکاریان بەسەردا دێت، بۆیە گرنگە کە ئاگاداری خۆت بیت و یاساکان بزانیت تا توشی کێشە نەبیت، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو شتانە:

 

لە وڵاتی سەنگافورە جوینی بنێشت بەپێی یاسا قەدەغەیە

 

 

لە وڵاتی بوروندی ڕاکردنی بە کۆمەڵ لەسەر شەقام بەیاسا قەدەغەیە و ڕەنگە بخرێیتە زیندانەوە گەر ئەنجامی بدەیت، ئەمش پاش ئەوەی پێشتر وەک ناڕەزایی سیاسی بەکاردەهات و حکومەتی ئەو وڵاتە قەدەغەی کرد.
کۆماری بوروندی وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری بوجومبورایە.

 

 

لە سعودیە و پاکستان بەپێی یاسا یادکردنەوەی ڕۆژی ڤالانتاین قەدەغەیە

 

 

لە تایلەند نابێت قسە بە پادشاکەیان بڵێیت، گەشتیار و شتیش ناخوات گەر ئەوە بکەیت زیندانی دەکرێیت، چونکە لەوێ دەپەرسترێن

 

 

لە زۆرێک لە وڵاتە ئیسلامیەکان لەبەرکردنی جلوبەرگی نیمچەڕووت قەدەغەیە یان لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە قبوڵکراو نییە

 

 

لە ئەریزۆنیا بە یاسا بڕینەوەی داری کاکتوس قەدەغەکراوە و سزای لەسەرە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

پێنج کەس کە پارە و هێزیان لە بیل گەیتس زیاترە و حسابی خۆیان نازانن

خێزان

بە پێی ئاماری گۆڤاری فۆربیس بیل گەیتسی دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە پلەی یەکەمدایە وەک دەوڵەمەنترین کەسی جیهان کە سامانەکەی دەگاتە ٧٠ بلیۆن دۆلار، بەڵام لەڕاستیدا کەسانێکی دیکەش هەن یاخوود هەبوون کە لەو دەوڵەمەنتر بوون کە زۆرینەیان دیکتاتۆرەکانن کە ئەستەمە بە تەواوی سامانەکەیان دیاری بکرێت.

 

– ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی روسیا سامانەکەی بە ٢٠٠ بلیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، کە بەهۆی دەسەڵاتەکەی لە ڕووسیادا هەیەتی.

– کیم جۆنگ ئون سامانەکەی زۆر بە نهێنی ماوەتەوە چونکە هیچی لەبارەوە نازاندرێت، بەڵام ژیانێکی زۆر شاهانەی هەیە و بە کرداری خاوەنی هەموو کۆریایی باکورە.

– موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیا، سامانێکی بێشووماری هەبوو کە گۆڤاری فۆربیس بەیەکێک لە دەوڵەمەنترین پیاوەکانی مێژوو ناوی بردووە.

– خێزانی  روتشيلد : ئەمانە خێزانێکی ئەڵمانی یەهوددی بوون کە لە هەموو بوارێک سەرمایەیان بەگەڕ خستبوو بە جۆرێک کە قەرزیان بە زۆر وڵات دەدا و بەهۆی ئەوەشەوە کاریگەریان لە بڕیارە سیاسیەکانی ئەو وڵاتانە هەبوو، دەستێکی باڵایان هەبوو لە دروستکردنی دەوڵەتی  ئیسرائیل و دابینکردنی داهات بۆی.

– خانەوادی سعود: ئەم خانەوادەیە لە سەدەی ١٨ وە فەرمان ڕەوایی سعودیە دەکەن و بەهۆی ئەو نەوتە بێشومارەی لەبەردەستیاندایە بونەتە دەوڵەمەنترین لە جیهان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان