ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەرپرسێكی یەكێتی بۆ قوباد تاڵەبانی: بەهیچ شێوەیەك دەست لەكاروباری حكومەت وەرنادەین

خەڵك – بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی مەڵبەندی حزبەكەی لە سلێمانی كرد و بەرپرسی مەڵبەندیش ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای دەستبەكاربوونم پڕۆژەیەكی گرنگ و گشتگیرم بۆ سەرجەم سێكتەرەكان ئامادەكرد و بەهیچ شێوەیەك دەست وەرنادەینە كاروباری حكومەت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان وەك ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەمڕۆ یەك شەممە 12ی تەمموز سەردانی مەڵبەندی حزبەكەی لە سلێمانی كرد و لە لایەن بەرپرسی مەڵبەندەوە پێشوازی لێكرا .

جەزای سەید مەجید، لێپرسراوی مەڵبەندی ١ی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە سەرەتای دەستبەكاربوونم وەك لێپرسراوی مەڵبەند پڕۆژەیەكی گرنگ و گشتگیرم بۆ سەرجەم سێكتەرەكان ئامادەكرد و بە روئیایەكی نوێوە سیاسەت دەكەین و دەمانەوێت مۆدێلی حزبایەتی بگۆڕین و بەبەرنامە و دیسپلینی نوێ كارەكانمان ئەنجام بدەین، كە خزمەتكردنە بە شاری سلێمانی.

ڕاشیگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەك دەست وەرنادەینە كاروباری حكومەت و پشتیوان و هەماهەنگتانین لە جێبەجێكردنی بەرنامە و ستراتیژی یەكێتی بۆ حكومەت و دامودەزگاكان.

جەختیشی كردۆتەوە، چاودێری كادیرەكانمان لە حكومەت دەكەین، كە باشترین خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵك بكەن.

کوردستان

دیار ئیبراهیم: هاووڵاتییان دەتوانن بەم دوو ڕێکارە ئاسانە خۆیان لە کۆرۆنا بپارێزن

خەڵك – ئارام سەردار
ئەندامێكی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەڵێت ئەو ڕێكارانەی بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە كۆرۆنا پێویستن كارێكی زەحمەت نین، كە گرنگترینیان بەكارهێنانی دەمامك و خۆبەدوورگرتنە لە چوونە نێو قەرەباڵغی.

دکتۆر دیار ئیبراهیم، ئەندامی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە وەزارەتی تەندروستی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئەو دۆخەی دەیبینین لە تووشبووانی كۆرۆنا، ڕێژەیەکی نەخوازراوە، سەرچاوەی گواستنەوەی نەخۆشیەکەش لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەبێت، تاکە ڕێگر بۆ بڵاونەبووەشی پابەندبوونی هاوڵاتیان بە ڕێنماییە سادەکانی ڕێکخراوی تەندروستییە کە لەلایەن وەزارەتیشەوە پشتڕاست کراوەتەوە و بڵاوکراونەتەوە.

دەشڵێت، زیادبوونی ژمارەی تووشبووان چاوەڕوانکراوبوو، چونکە تێکەڵاویەکی زۆر دروست بووە بەشێک لەهاوڵاتیانیش بابەتی كۆرۆنایان لەبیرخۆیان بردۆتەوە، کە هەر کەمتەرخەمیەکیش وادەکات خێراتر ڤایرۆسەکە بڵاوبێتەوە، لەبەر ئەوەی تەنها بەشێکی هاوڵاتیان بڕوایان بەنەخۆشیەکە هەیە و پابەندن، بەڵام بەشێکی زۆریان بڕوایان پێ نیە و پابەندنین ئەمەش وادەکات ژمارەکان زیاتر بێت و گوشار دروست بێت لەسەر نەخۆشخانەکانیش دروست بێت.

ڕوونیشی کردەوە، لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا حکومەت و وەزارەتی تەندروستی بەڕوونی ڕایانگەیاند دامەزراوە تەندروستیەکان بەم شێوەیە نین بتوانن ژمارەیەکی زۆر بەرکەوتووان لەخۆبگرن، بوودجەیەکی ئەوتۆش نیە خزمەتی ئەو ڕێژە زۆرە بکەین.

دکتۆر دیار ئیبراهیم ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەوکەسانەی بڕوایان بە كۆرۆنا نیە دەتوانن دۆخی تووشبووان ببینن، چونکە بەدڵنیاییەوە کەسانی نزیکی هەموو کەسێک تووشی كۆرۆنا بووە، نەمانی شوێنیش لە نەخۆشخانەکان و دابینکردنی نەخۆشخانەی تریش ئاماژەیە بۆ زۆری ژمارەی تووشبووان، لەبەر ئەوە هیچ بارگرانی نیە دەمامک ببەستی یان تێکەڵی شوێنی قەرەبالغ نەبیت یاخود لەماڵ نەچینە دەرەوە.

وتیشی، ئێمە لەکۆبوونەوەی خۆمان جەخت لەسەر ئەوەکراوەتە سەنتەر و شوێنی نوێ بکرێتەوە بۆ چارەسەری تووشبووان، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە ئیمە شوێنمان هەبێت بۆ ژمارەیەکی زۆر، چونکە پێویستیان بە ئامێری تەندروستی دەبێت لەوانەش ئامێری هەناسەدانی دەستکرد کە ڕەنگە ژمارەیەکی زۆرهەبێت، بەڵام بەشی هەموو خەڵکی کوردستان ناکات ئەگەر هەمووان تووشبن، بۆیە داوا لەهەموو لایەک دەکەم لەسەرجەم چین و توێژەکان هاوڵاتیان ئاگادار بکەنەوە لە خۆپاراستنیان، چونکە ئەگەر پابەند نەبن کاریگەری دەبێت لەسەر زیادبوونی ژمارەی تووشبووان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم لەسەر پشکی یەکێتی دەستبەکاربوو

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە دابان شەدەڵە لەسەر پشکی یەکێتی وەکو جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو.

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەفین دزەیی لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی دابان شەدەڵە لە پۆستی جێگری بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وێرای پیرۆزبایی لە دابان شەدەڵە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ستایشی کار و چالاکییەکانی پێشووی کرد کە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو لە وڵاتی ئیسپانیا.

قوباد تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا رایگەیاند فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە یەکێکە لە پایە گرنگەکانی حکومەت و ڕۆڵی گرنگی بینوە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە و توانیویەتی ببێتە پردێکی باش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و ئێمەش وەک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشتی هەنگاو و کارەکانیانین.

جەختیشی کردەوە یەکێک لە ئەولەویاتی حکومەتی هەرێم گرنگیدانە بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و پەرەپێدانی ئەم فەرمانگەیە و رێکخستنەوە و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمە لەگەڵ وڵاتانی جیهان، لەوبڕوایەداین کاک سەفین وەک لێپرسراو و کاک دابان وەک جێگر پێکەوە دەتوانن هەنگاوی باش بنێن لەوبارەیەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا سەفین دزەیی لێپرسراویی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی دابان شەدەڵەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێزیان ئەزمونێکی باشی هەیە لە پرسی پەیوەندییەکان بۆیە گەشبینین پێکەوە بتوانین کارەکانی فەرمانگە بە باشی راپەڕێنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شەش تووشبووی کۆرۆنا لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تۆمارکراون

خەڵك – بەشی هەواڵ
کەس لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە چواریان ئەندامی ئەنجوومەنن.

بەپێی زانیاریەکانی (خەڵک)، جگە لە عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، سێ ئەندامی تری ئەنجوومەنەکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە یەکێک لەئەندامەکان کۆڕۆنای تێپەڕاندووە لەنەخۆشیەکە چاک بووەتەوە.

ئێستا هەریەکە لە (عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەن و ڕێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی و دلێر حسێن ئەندامی ئەنجوومەن لەفڕاکسیۆنی گۆڕان) چارەسەری پەتاکە وەردەگرن.

هەر بە پێی زانیارییەکان دوو فەرمانبەری ئەنجوومەنیش تووشی کۆرۆنا بوون و لەئێستادا چارەسەر وەردەگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان