ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی فەرمانی هەرێمی بۆ سێ پۆستی باڵای ناخۆ دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هەرێمی كوردستان فە‌رمانی هەرێمی بۆ دانانی بەڕێوەبەرانی گشتی پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ و ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان دەركرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەك شەممە 12/7/2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ دانانی بەڕێوەبەرانی گشتی پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ و ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان دەركرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سەرۆكی هەرێم بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ لیوای پۆلیس تارق ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان، لیوای پۆلیس عەبدولقادر عەزیز ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان و لیوای پۆلیس هێرش ئەحمەد محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامە لە هەرێمی كوردستان دەركرد”.

نێچیرڤان بارزانی لە وتەیەكدا وێڕای ئاماژە بە ئەرك و خزمەت و ئەزموونی دیار و جێپەنجەی بەرچاوی پێشتریان لە بواری كارەكانیاندا، پیرۆزبایی لێكردن و هیوای سەركەوتنی لە ئەرك و پۆستی تازەدا بۆ خواستن.

کوردستان

پۆلیسی هەولێر؛ڕێگری لەو كەسانە كرا شەقامەگشتییەكان بۆ نێرگەلە و مەی خواردنەوە بەكاردەهێنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لە هەڵمەتێكدا هەڵسان بە چۆڵكردنی زۆربەی شوین و شەقامە گشتییەكان، كە بەشێك لە هاووڵاتیان بۆ مەیخواردنەوە و نێرگەلەكێشان بەكاریان دەهێنا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ،كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەتووە ڕایگەیاندووە، بەشی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان لە هەڵمەتێكدا هەڵسان بە چۆڵكردنی زۆربەی شوین و شەقامە گشتییەكان ، كە بەشێك لە هاووڵاتیان بۆ مەیخواردنەوە و نێرگەلەكێشان بەكاریان دەهێنا و خەڵكیان بێزار دەكرد.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی ڕابردوودا بەشێكی زۆر لە شەقامەگشتییەكان و نزیك پاركەكانی هەولێر بە هۆی ئەو هاووڵاتیانەی ئێواران نێرگەلە و خواردنەوە كهولییەكانیان دەخواردەوە بوو بووە هۆی بێزاربوونی هاووڵاتیان و ئەو خیزانانەی بۆ پشوودان سەردانی ئەو شوێنە گشتیانەیان دەكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەحموود محەمەد؛ ئەمساڵ بەجۆش وخرۆشەوە لە نێو دڵ و دەروونی گەلەخۆڕاگرەكەمان یادی 74 ساڵە دەكەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، یادكردنەوەی جەماوەری بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، لە شێوەی گردبوونەوە و مەڕاسیمە جەماوەریەكان بەڕێوەناچن و ئەم یادە بەجۆش و خرۆشەوە لە نێو دڵ و دەروونی گەلە خۆڕاگرەكەمان و كادیر و لایەنگران و جەماوەری پارتی بەرز و پیرۆز ڕادەگرێت.

مەحموود محەمەد، وتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی بە بۆنەی ٧٤ ساڵەی یادی دامەزراندنی پارتی ڕایگەیاندووە، ١٦ی ئاب ساڵیادی پارتی وەك ڕۆژێكی مێژوویی و پڕ شكۆ و ڕووداوێكی گرنگی مێژوویی سەر گۆڕەپانی سیاسی و تێكۆشانی كوردستان بوو.

دەشڵێت،”لەگەڵ ئەوەی بە شكۆوە لە ١٦ی ئابی ھەموو ساڵێكدا ساڵیادی پارتی بەرز و پیرۆز ڕادەگرین، هاوكات لەم ساڵدا بەلەبەرچاوگرتنی ڕەوشی ئابووری و تەندروستی ھەرێم و پابەندبوون بە رێككارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا یادكردنەوەی جەماوەری بۆ ساڵیادی پارتی، لە شێوەی گردبوونەوە و مەڕاسیمەكانی گردبوونەوەی خەڵك و جەماوەر بەڕێوەناچن”.

ڕاشیگەیاندووە ، بۆ یادەكە تەنیا لە ڕێگەی كەناڵەكانی میدیاوە ئەم یادە بەجۆش و خرۆشە لە نێو دڵ و دەروونی گەلە خۆڕاگرەكەمان و كادیر و ئەندام و لایەنگران و جەماوەری سەربەرزی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرز و پیرۆز رادەگرین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوكان؛ ئەو گەنجەی هەفتەی پێشوو خنكا ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو گەنجێكی بەرەگەز عەرەب لەكاتی مەلەكردندا لە بەنداوی دوكاندا خنكاوە و ئەمڕۆ تەرمەكەی لە زێی بچوك لە گوندی بۆگدی دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كۆیە بڵاویكردەوە، ئەو گەنجەی پێنج شەممەی هەفتەی پێشوو لە زێی دوكاندا لەكاتی مەلەكردندا خنكا ئەمڕۆ لە لایەن تیمی غەواس لە نزیك گوندی بۆگدی شارەدێی ئاشتی لە زێی بچوكدا بە خنكاوی دۆزرایەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە ، گەنجەكە دانیشتوی شاری بەغدا بووە و لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٢-ە دوای دۆزینەوەی تەرمەكەی دراوە بە پۆلیسی دوكان، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی تەرمەكەی بۆ كەس و كارەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان