خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە عێراق و ھەرێم دەستیپێکرد



ئەمڕۆ شەممە پڕۆسەی دەنگدان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.

 

دوای کێبڕکێیەکی توند و یەکلایی نەبوونەوەی سەرکەوتنی کاندیدی سەرۆکایەتی، لە دەرەوەی تورکیا خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەڕێوە دەچێت

 

پیشتر سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ئەحمەد یانار، لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا ، دوای ژماردنەوەی سەرجەم دەنگەکان، وتی؛ وڵاتەکەی وادەیەکی نوێی دەبێت بۆ هەڵبژاردنی دووەم.

 

لەگەری یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا، هەریەکە لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ٪٤٩.٤ و کەمال کلیچدارئۆغڵو ٪٤٥.٠ دەنگەکانیان بەدەستهێنا.

 

ژمارەی دانیشتووانی تورکیا کە ٨٥ ملیۆن کەسە، ٦٤ ملیۆن کەس مافی بەشداری لە دەنگدانیان لەم هەڵبژاردنەدا هەبوو.

 

رۆژی ١٤ی ئایار، ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو کە تیاییدا ٢٥ پارت و ١٥١ پاڵێوراوی سەربەخۆ بەشداربوون و پارتەکان بەسەر پێنج ھاوپەیمانییدا دابەشببوون و دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانیش بەھۆی بەدەست نەھێنانی رێژەی تەواو، ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کەوتە خولی دووەم و ئەمڕۆش لە دەرەوەی تورکیا پڕۆسەی دەنگدانەکە دەستی پێکرد.

بڕیارە خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییش لەناوخۆی تورکیا لە ٢٨ی ئایار بەڕێوە بچێت.

 

 

 

جارێکی دیکە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
پێشت جارێکی دیکە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
سەرکردەکانی G7 داوایەک لە رووسیا، ئێران، چین و کۆریای باکوور دەکەن
دواتر سەرکردەکانی G7 داوایەک لە رووسیا، ئێران، چین و کۆریای باکوور دەکەن
ەیوەندیدار