ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

كەی سی تی سكانی سنگ بكرێت لە نەخۆشی كۆرۆنادا؟

خێزان
سیتی سكانی سنگ یەكێكە لەڕێگاكانی دەستنیشانكردنی نەخۆشی كۆڕۆنا و دیاریکردنی ڕاددە توندییەکەی، بەڵام ئەگەر پاك دەرچوو مانای ئەوە نییە نەخۆشییەكەت تووشنەبووە.

ھەروەھا تیشک بەرکەوتنی کەسێک لە یەك سیتی سكانی سنگەوە، بەرامبەر 70 ئەشیعەی ئاسایی سنگە، هەندێکجار بۆ کۆڤید بڕێکی کەمتری تیشک بەکاردەهێنرێت کە 15-20 هێندەی ئەشیعەی ئاسایی سنگە، بۆیە پێویستە لەژێر ڕێنمایی پزیشك سیتی سكان بكەیت.

تاوەكو ئەگەر پێویستی نەكرد و ڕێنمایی پزیشکی نەبوو، ئەم ھەموو تیشكە بۆخۆت زیادمەكە.

بەگوێرەی ڕێنمایی ڕێكخراوی تەندروستیی جیھانیی ئەگەر کۆرۆنات هەبوو دەبێت لەم كاتانەدا دەبێ سیتی سكان بكەیت:

١.نەخۆشییەكەت بەتوندیی گرتبێت بەنیشانە و بەپشكنین
٢.نیشانەكانت ماكێكی نەخۆشییەكە بێت وەكو ھەوكردنی سییەكان
٣.بڕیاردان لەسەر خەواندن لە نەخۆشخانە
٤.لەكاتێك لە نەخۆشخانە بەرەو باشبوون دەچیت پزیشکەکەت سیتی سكانی دیکە دەگرێت بۆ بەراوردكردن و بڕیاری دیکە
٤.لەگەڵ كەسانێك بژیت كە بەرگری لەشیان كەمە یان بەتەمەنن پێشبێنی بكرێت تووشبن بەخراپی بیگرن بەمەرجێك پشكنینی خوێن و سوابی لووتەكە نەبێت یان ئەنجامی درەنگ دەرچێت
٥.لەماڵێكی قەرەباڵغ بژیت و كەرەنیتەكردن زەحمەت بێت ئەگەر ڕێگاكانی دیکەی خوێن یان سوابی لووتەكە نەبێت یان درەنگ دەربچێت
وچەند حاڵەتێكی دیکە كەپزیشكەکەت بڕیاری لەسەردەدات


…….
د. سوارە عەلی مەولود
پزیشکی پسپۆڕی هەناو و دڵ 
ریکلام

تەندروستی

لەم ٧ شوێنە خاڵت پێوە بێت، ئەوا زۆر شت لە بارەتەوە ئاشکرا دەکات

خێزان

ئەو خاڵانەی لەسەر جەستەمان دروستدەبن سروشتین و زگماکن، بەڵام زۆر نهێنیشمان لەسەر ئاشکرا دەکەن، ئەمەی خوارەوە دیارترینیانە:

 

-لە قەراغ چاوت

گەر لە قەراغی چاوت خاڵت هەبێت مانای ئەوەیە کە تۆ دەرفەتی گەشتکردن و بینینی وڵاتانی زۆرت هەیە و لەوەدا چانست هەیە، زۆرکات لە وڵاتانی دیکە کارت دەستدەکەوێت.

 

-لە سەروو لوت

بونی خاڵ لەم ناوچەیەدا بەمانای بەرەوپێشچون دێت لە کارەکەت، واتە کارێکت دەستدەکەوێت کە بە دڵی خۆتەو موچەکەشی باشە، گەر تا ئێستا ئەو کارەت نییە بەهۆی ئەوەوەیە کە خۆت هەنگاوی یەکەمت نەناوە.

 

-لە ژێر برۆت.

گەر لە ژێر برۆت خاڵت هەبێت مانای ئەوەیە کە تۆ کەسێکی گونجاویت لەگەڵ دەوروبەرەکەت و دەزانیت چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت.

 

-سەرو و لێو.

ئەو کەسانەی ئەم خاڵەیان هەیە کەسانی خۆشەویستن لەنێو هاوڕێکانیاندا، زۆریش گرنگی بەوە دەدەن کە ئەو خواردن و جلوبەرگ و شتانەی بەکاری دەهێنن شاز و کوالێتیان باش بێت.

 

-لەسەر ڕومەت.

خاوەنی ئەم جۆرە خاڵە کەسانی سەرکردەن و لە زۆربەی بوارەکاندا خۆیان خاوەنی بڕیارن، بەردەوامیش دەوربەریان بە کەسانی سەرکەوتوو دەیان بینن.

 

-لەسەر لەپی دەست.

ئەو کەسانەن کە حەز بە ژیانێکی جێگیر و ئارام دەکەن، هەوو شتێکیان بە پلانە و لە بەڕێوەبردنی ئابوریدا زۆر باشن.

 

-لەپی قاچ.

خاوەنی ئەم جۆرە خاڵە ئەوانەن کە حەز بە شتی نوێ دەکەن، گەشتکردنی زۆر، خواردنی خۆش و قسەکردن خولیایانە و کەسانی بەناوبانگیشن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

پاش بینینی ئەم وێنانە باشتر وایە هیچکات خۆت نەدەیتە دەست دکتۆرە ڕووسیەکان

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەیە کە لە لایەن دکتۆر و پەرستیارە ڕوسیەکانەوە گیراوە کە وێنەی جۆراوجۆریان لەگەڵ نەخۆشەکانیاندا گرتووە بە جۆرێک کە پاش بڵاوبونەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگدانەوەی زۆری بەدوادا هاتووە:

 

پەرستیارێک وێنە لەگەڵ نەخۆشەکەیدا دەگرێت کە ئاگایی لە خۆی نییە

 

 

 

وا نمایش دەکەن کە خوێن دەخۆنەوە!

 

پەرستیارێک وێنە لەگەڵ ئەندامەکانی جەستەی نەخۆشێکدا دەگرێت

 

یاری بە قاچی نەخۆشەکە دەکەن

 

ئەم پەرستیارە وێنەی لەگەڵ تەرمی چەند مردویەکی ڕووداوێکدا گرتووە  و   بەهۆیەوە لە کارەکەی دەرکرا

بۆ ئەم وێنەیەیان  لەسەری نوسیوە (گەمژەیەکی دیکە)

 

وێنەگرتن لە کاتی نەشتەرگەری

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

کۆمەڵێک هۆکار تا ئێستا خەیاڵت بۆی نەچووە و دەبێتە هۆی دروستبونی تامێسک

خێزان

کۆمەڵێک هۆکار تا ئێستا خەیاڵت بۆی نەچووە و دەبێتە هۆی دروستبونی تامێسک:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان