ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە..پیرەمێردێكی 109 ساڵەی كورد لە كۆرۆنا ڕزگاری بوو

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

پیاوێكی بە ساڵاچووی خەڵكی كرماشان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، توانی ئەو نەخۆشیە ببەزێنێت و چاك ببێتەوە.

زانكۆی زانستی پزیشكی كرماشان بڵاویكردەوە، پیرە پیاوێكی 109 ساڵە كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو بوو، دوای مانەوەی بۆ ماوەی هەفتەیەك لە نەخۆشخانە چاك بووەتەوە و لە ڤایرۆسەكە، ڕزگاری بووە.
ئاشكراشیكرد، نەخۆشەكە ئێستا باری تەندروستی جێگیرە و لە نەخۆشخانە دەرچووە و گەڕاوەتەوە ماڵی خۆی.

عێراق

تورکیا: ئەگەر عیراق چاوپۆشی لەپەکەکە بکات، لەهێرشەکانمان بەردەوامدەبین

خەڵک- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژبە ئەندامانی  پەکەکە کە لە وڵاتەکەیدا هەن، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.

 

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، پەکەکە کە ساڵانێکە لەو ناوچانەی لە عیراق لانەی کردووە هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بێ منەتە بەرامبەر سەروەریی، یەکپارچەیی خاک، ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژ بە ئەندامانی “رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە” کە لە وڵاتەکەیدا هەن.

 

ئەوەش هاتووە ”لەو ڕووەوە وڵاتەکەمان ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عیراق، بەڵام ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا وڵاتەکەمان هەرچییەک ببێت با ببێت وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویەتی پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی. لەبەر رۆشنایی ئەوەدا، داوا لە عیراق دەکەین، هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر، داواش لە هەندێک وڵاتی دیکە و رێکخراوە هەرێمییەکان دەکەین کە ئەو ڕەوشە بە هەل دەزانن و بانگەشەی بێ بنەما دژبە وڵاتەکەمان بڵاودەکەنەوە کە هانی تیرۆریستان دەدەن، کۆتایی بەو هەڵوێستە دووفاقییە بهێنن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و هەڵوێستێکی مەبدەئی بگرنەبەر”.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوون بەکۆرۆنا نزیک دەبێتەوە لە ٢١ ملیۆن کەس

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، زیاتر لە ٢٠ ملیۆن و ٨١٥ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا تۆمارکراون.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ٢٠ ملیۆن و ٨١٥ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا  نزیکی ١٣ ملیۆن و ٧١٤ هەزار کەس چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا زیاتر لە ٧٤٧ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان