سەرکردەکانی G7 داوایەک لە رووسیا، ئێران، چین و کۆریای باکوور دەکەن



سەرکردەکانی وڵاتانیG7 لەمیانی کۆبوونەوەیاندا لە ژاپۆن داوایان لە هەریەک لە رووسیا، ئێران، چین و کۆریای باکووریان کرد بۆ “جیهانێکی بێ چەکی ئەتۆمی”.

 

لە یەکەم رۆژی لووتکەی G7​​​​​​​ کە لە شاری هیرۆشیمای ژاپۆن بەڕێوەچوو، سەرکردەکان راگەیەندراوێکیان لە ژێر ناوی “دیدگای هیرۆشیما بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی” بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا تیشکخراوەتەسەر ئەوەی، لووتکەکە لە شاری هیرۆشیما ئەنجامدراوە کە لە ساڵی ١٩٤٥ بە بۆمبی ئەتۆمی هێرشی کراوەتە سەر، هەروەها ئاماژە بە گرنگی بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێکی لەو شێوەیە دراوە.

 

هەر لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی بەکارنەھێنانی چەکی ئەتۆمی لە جیهاندا بە درێژایی ٧٧ ساڵ کراوەتەوە و تێیدا هاتووە: “لێدوانە نابەرپرسیارانەکانی رووسیا لەبارەی جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی لە بیلاڕووسیا مەترسیدارە و جێگەی قبوڵکردن نییە”.

هاوکات داوا لە رووسیا کراوە کە پابەند بێت بە یاسا نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە داماڵینی چەکی ئەتۆمی و بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی نوێی START و تیایدا هاتووە: “بەبێ داماڵینی چەکی ئەتۆمی، جیهانێک بەدی نایەت کە لە چەکی ئەتۆمی پاککرابێتەوە”.

 

لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە رووسیا و ئێران و چین و کۆریای باکوور کراوە لە بابەتی چەکی ئەتۆمیدا گرژییەکان کەم بکەنەوە و تیایدا هاتووە: “سوورین لەسەر ئەوەی کە نابێت هیچ وڵاتێک هیچ تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی یان هیچ تەقینەوەیەکی ئەتۆمی ئەنجام بدات، ئیدانەی هەر هەڕەشەیەکی لەو جۆرە دەکەین. جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەینەوە کە پێویستە بە زووترین کات ‘پەیماننامەی قەدەغەکردنی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان’ کاری پێ بکرێت”.

سەرچاوە؛  AA

خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە عێراق و ھەرێم دەستیپێکرد
پێشت خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە عێراق و ھەرێم دەستیپێکرد
فڕۆکەی جەنگیی ئێف-١٦ دەدرێتە ئۆکراین
دواتر فڕۆکەی جەنگیی ئێف-١٦ دەدرێتە ئۆکراین
ەیوەندیدار