ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“ناوچە كێشە لەسەرەكان بە هاوبەشی پێشمەرگە و هێزە عیراقییەكان ئاسایشیان پارێزراو دەبێت”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕەفتاری گروپە چەكدارەكان و بوونی شانە نوستووەكانی داعش هۆكاری بەردەوامی ناسەقامگیرین لە ناوچە جێناكۆكەكان.

دیندار زێباری ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە دوای هێرشەكانی داعش دانیشتووانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بە گشتی دووچاری نەهامەتییەكی زۆر و ئاوارەیی و سووتانی ماڵ و موڵك و خانو بوونەوە و دەیان هەزاریان لە شارەكانی كوردستان ئاوارە و دەربەدەر بوون. دوای كۆتاییهاتنی دەسەڵاتی داعش كێشەكانی ئەم ناوچانە و مەینەتییەكانی خەڵكەكەی وەك خۆیان مانەوە، بەڵام بە شێوازێكی دیكە، بۆیە داوامان لە ڕێكخراوەكان و لایەنە نێودەوڵەتییەكان كرد كە پێویستە هەرچی زووە بەهانای خەڵكی ئەم ناوچانەوە بێن.

وتیشی”ئەو ناسەقامگیری و پێشێلكاریانەی لە ‌ماوەی ڕابردوودا لە ‌سنووری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم هەبووە لەلایەن چەند گروپی سەربازی جۆراوجۆرەوە بوو كە بە ‌بەردەوامی هەوڵی شێواندن و زیان پێگەیاندنی هاووڵاتییانی ناوچەكەیان داوە بەشێوەیەكی گشتی، بۆ نموونە زیانی زۆریان بە جوتیارانی ناوچەكە گەیاند. هەر بەوەشەوە نەوەستاون و ماوەی چەند ساڵێكە لە كاتی دروێنەكردنی ڕەنجی یەك ساڵەی جووتیارانی سنوورەكە، هەستاون بە سوتاندنی دەغڵ و دانی هاووڵاتییان و ئاگرتێبەردان و بۆمبڕێژكردنی زەوی وزاری گوندەكان، سەرەڕای كوشتن و گرتنیان “.

ئاشكراشیكرد، ئەو هێزانەی لەو ناوچەیەدا بوونیان هەیە هەڕەشە لە كەسوكاری قوربانییەكان دەكەن ئەگەر ناڕەزایی دەرببڕن یان ئەو تاوانانە ئاشكرا بكەن كە لە بەرانبەر خۆیان یان كەسوكاریان ئەنجام دراوە.

ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان ڕاشیگەیاند، حكومەتی هەرێم لەگەڵ ئەوەدایە هەموو ئاسانكارییەك پێشكەش بكرێت بۆ مەبەستی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەكان و ئاوەدان كردنەوەی ئەو ناوچانە، بەڵام ڕەفتاری نابەرپرسانەی بەشێك لەو هێزانە كە هیچیان لە ڕۆڵەكانی ئەو ناوچانە نین و لە شوێنی دیكەوە هێنراون، هەروەها بوونی ژمارەیەكی زۆر شانەی نوستووی داعش بووەتە هۆی ناسەقامگیری بارودۆخی ئەمنی لەو ناوچانە و نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست. ئەمەش وایكردووە دانیشتوانەكەی نەتوانن بە ئاسودەیی بگەڕێنەوە، هەروەها پێویستە ئەو ناوچانە لە مین و تەقەمەنی پاك بكرێنەوە و خزمەتگوزارییە پێویستەكانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە.

جەختی لەوەش كردەوە، پێش هاتنی داعش بۆ ناوچە جێناكۆكەكان لە ماوەی ساڵانی 2003_2014 هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە عیراقییەكان كۆنتڕۆڵی ڕەوشی ئەمنی ناوچەكەیان كردبوو و ئاسایشی ئەو ناوچەیە بە جۆرێك پارێزراوبوو كە هیچ كردەوەیەكی تیرۆریستی لەو ناوچانە ڕووی نەداوە. مێژووی ئەم ناوچەیە ئەوە دەسەلمێنێت كە پێكهێنانی هێزی ئەمنی هاوبەش باشترین چارەسەرە بۆ پاراستنی ڕەوشی ئەمنی ناوچەكە بۆ ئەوەی گشت پێكهاتەكان پێكەوەبژین و ناوچەكەیان بوژانەوە بەخۆیەوە ببینێت، هەروەها هۆكارێكە بۆ نەهێشتنی پێشێلكاری بەرامبەر بە گشت پێكهاتەكانی ئەو ناوچانە و گەڕانەوەی سەقامگیری.

لە بارەی گرنگی چارەسەركردنی كێشەی ئەو ناوچانە، زێباری وتی”حكومەتی هەرێم بەردەوام داوای چارەسەركردنی كێشەی ئەو ناوچانەی لە بەغدا كردوە و بەباشی زانیوە كە خەڵكی ناوچە جێناكۆكەكان لایەنێك بن لە چارەسەر كردنی ئەم كێشەیە و مافی بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خۆیانیان هەبێت. لە دوای ساڵی 2003 كێشە ناوچە جێناكۆكەكان یەكێك بووە لەو گرفتانەی كە پێویستی بە چارەسەركردن هەبوو، وەك كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بۆیە ئێمە بە باشی دەزانین بارودۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە جێگیر و سەقامگیر بیت و زەمینەیەكی لەبار بڕەخسێنرێت پێش گەڕانەوەی ئاوارەكان و بۆ ئەم مەبەستە پێویستە هەماهەنگییەكی كارا هەبێت لە نێوان حكومەتی هەرێم و پارێزگاكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لەڕووی هاوبەشی لە زانیاری و ستراتیژیەتی نوێ بۆ پێشخستنی گیانی پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكانی ئەم ناوچانە و دابینكردنی خزمەتگوزاری پێویست”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەم دواییە كردەوە تیرۆریستییەكانی پاشماوەكانی داعش لە ناوچە جێناكۆكەكان زیادی كردووە و ڕۆژانە لەو ناوچانە قوربانی هەیە، بۆیە پێویستە هێزەكانی پێشمەرگە تەواجودیان هەبێت لەو ناوچانە بۆ ئەوەی هاریكار بن لە هێنانەدیی سەقامگیری و ڕێگاخۆشكەر بن بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 .

ئەمەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی ١٧/٦/٢٠٢٠ سەنتەری عیراقی بۆ دۆكیومێنتكردنی تاوانەكانی جەنگ، ڕاپۆرتێكی لە بارەی تاوانەكانی گروپە سەربازییەكان و بەشێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هەواڵگری پارێزگای نەینەوا بڵاوكردەوە، تێیدا تیشكی خستەسەر چەندین تاوان كە بەرامبەر بەهاووڵاتیانی سڤیل لە دەشتی نەینەوا ئەنجام دراوە.

کوردستان

پەرلەمانتارێكی تەڤگەر: داوا دەكات مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی تەڤگەری ئازادی كە بە نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان هەژمار دەكرێت، داوا دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر بەغدا و خەڵكیش “ڕاپەڕین” بكات.

یوسرا ڕەجەب پەرلەمانتاری سەر بە تەڤگەری ئازادی لە پەرلەمانی عیراق داوای لە حكومەتی هەرێم كرد كە شایستە داراییەكانی فەرمانبەران دبین بكات و ڕایگەیاند خه‌ڵكی هه‌رێم ئازادی و شایسته‌ داراییه‌كانی خۆیانیان ده‌وێ ئه‌گه‌ر پێتان دابین و فه‌راهه‌م ناكرێ ده‌سه‌ڵات به‌ جێ بهێڵن و بڕۆن.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، خەڵكی هەرێمی كوردستان تەنیا دوو ڕێگەچارەی لەبەردەمدایە، ” یه‌كێكیان چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییه‌ ئه‌ویش ڕاپه‌رینه‌ دژی سته‌مكاری ده‌سه‌ڵاتی كوردی یه‌ له‌ هه‌رێم ئه‌وی تر هه‌نووكه‌ییه‌ ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمه‌ بۆ سه‌ر به‌غدا”.

ئەو پەرلەمانتارە كە حزبەكەی بە تۆمەتی نزیكبوون لە پارتی كرێكارانی كوردستان تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە مۆڵەتی پێنەدراوە دەڵێت: “بۆ خۆم ئیدی جگه‌ له‌ ڕاپه‌رین باوه‌ڕییم به‌ هیچ شتێكی تر نه‌ماوه”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تورکیا: ئەگەر عیراق چاوپۆشی لەپەکەکە بکات، لەهێرشەکانمان بەردەوامدەبین

خەڵک- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژبە ئەندامانی  پەکەکە کە لە وڵاتەکەیدا هەن، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.

 

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، پەکەکە کە ساڵانێکە لەو ناوچانەی لە عیراق لانەی کردووە هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بێ منەتە بەرامبەر سەروەریی، یەکپارچەیی خاک، ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژ بە ئەندامانی “رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە” کە لە وڵاتەکەیدا هەن.

 

ئەوەش هاتووە ”لەو ڕووەوە وڵاتەکەمان ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عیراق، بەڵام ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا وڵاتەکەمان هەرچییەک ببێت با ببێت وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویەتی پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی. لەبەر رۆشنایی ئەوەدا، داوا لە عیراق دەکەین، هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر، داواش لە هەندێک وڵاتی دیکە و رێکخراوە هەرێمییەکان دەکەین کە ئەو ڕەوشە بە هەل دەزانن و بانگەشەی بێ بنەما دژبە وڵاتەکەمان بڵاودەکەنەوە کە هانی تیرۆریستان دەدەن، کۆتایی بەو هەڵوێستە دووفاقییە بهێنن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و هەڵوێستێکی مەبدەئی بگرنەبەر”.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان