ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پزیشكێك داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات
تیشكی خۆر و چەند ڤیتامینێك چارەسەری كۆرۆنا دەكەن

خەڵك-ئارام سەردار

 

پزیشكێكی دەرمانساز ڕایدەگەیەنێت، داوا لە هاووڵاتیان دەكەم هیچ كەسێك بەبێ ڕێنمایی پزیشك دەرمانی هەوكردن بەكارنەهێنێت، چونكە لە ۸۰٪ی ئەوانەی نیشانەیان نیە بە خۆكەرەنتینەكردن و چوونەبەرخۆر و بەكارهێنانی چەند ڤیتامینێك چارەسەر وەردەگرن.

دكتۆرە كەنار فازل پزیشكی دەرمانساز لەبارەی دۆزینەوە و بەكارهێنانی دەرمانی چارەسەری كۆرۆنا بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، چارەسەركردنی نەخۆشیەك كە هۆكارەكەی ڤایرۆس بێت وەك كۆڤید۱۹ كە ماوەی چەند مانگێكە بڵاوبووەتەوە لەبەر ئەوەی ماوەكەی زۆر نیە بۆیە زۆر قۆرس دەبێت چارەسەرێكی نوێی بۆ بدۆزرێتەوە، بەڵام تائێستا ئەوەی هەیە وڵاتی چین زۆرترین لێكۆڵینەوەی كردووە لەسەر ڤایرۆسەكە دوای ئەویش ئەمەریكا و ئەوروپا، دەركەوتووە لە ۸۰٪ی تووشبووان نیشانەیان نیە یان نیشانەیان زۆر كەمە، واتە ئێمە چارەسەرمان پێویست دەبێت بۆ ئەوانەی نیشانەیان مام ناوەند و قوڕسە كە لە ۲۰٪ی تووشبووانن بەتایبەت ئەوانەی پێویستیان بەهەناسەدانی دەستكردە.

دەشڵێت”تا ئێستا هیچ جۆرە ڤاكسینێك یان چارەسەرێك بۆ ئەو جۆرە ڤایرۆسە نەدۆزراوەتەوە، بەڵام ئەو چارەسەرانەی پێشتر بۆ جۆرەكانی تری ڤایرۆس كە لەهەمان خێزانی كۆرۆنان واتە لەهەمان گروپن بەكاردەهات لەساڵانی ڕابردوو، كاردەكرێت تاكو ئەو چارەسەرانە بۆ كۆڤید۱۹ بەكاربێت، هەندێك دژە ڤایرۆسیش هەن ناتوانن لە ۱۰۰٪ نەخۆشیەكە چارەسەر بكەن، بەڵام ماوەی نەخۆشیەكە و نیشانەكان كەم دەكاتەوە بۆ چەند ڕۆژێك”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەكارهێنانی پلازما شتێكی نوێ نیە، ئەنجامی باشی هەبووە، بەڵام ئەگەر ڕێژەی تووشبوان زۆربێت یان پلازما نەبێت دەرمان بەكاردێت، بەتایبەت ئەوانەی نەخۆشیەكە بەتووندی تووش دەبن، هاوكات دەرمانەكانیش سەرەتا باس لەبەكارهێنانی هایدرۆكسۆكلۆڕۆكوین و ئەزیترۆمایسرین كرا بۆ چارەسەر، چونكە پێویستمان بە دژە بەكتریا دەبێت باشترین دەرمانیش ئەزیترۆمایسرینە كەلەسەرەتای تووشبونیان بەكۆرۆنا كەنیشانەی توندیان هەبێت، بەڵام مەرج نیە بۆ هەموو كەسێك بەكاربێت چونكە گەر كەسێك پێشتر بەكاری هێنابێت ئەوا دەبێت دژەبەكتریای بەهێزتر بەكاربێت، هەروەها لەوڵاتی بەریتانیا دێكسامێمتازۆن، سیڕۆید، ئەو دەرمانە بۆ زۆر هەوكردن بەكاردێت.

ڕوونیشیكردەوە، داوا لە هاووڵاتیان دەكەم هیچ كەسێك بەبێ ڕێنمایی پزیشك دەرمانی هەوكردن بەكارنەهێنێت، چونكە ئەو دەرمانانە بۆ قۆناغی پێشكەوتووە پزیشك بڕیار دەدات كە پێویستە بەچاودێری چڕ دەبێت واتە دەرمانی دژە هەوكردن تەنها بۆ لە ۲۰٪ ی تووشبووان دەبێت كەلەنەخۆشخانە پێویستیان بە چارەسەرە بەهۆی نیشانەكان، هاوكات لە ۸۰٪ی ئەوانەی نیشانەیان نیە بەخۆكەرەنتینەكردن و چوونەبەرخۆر و بەكارهێنانی چەند ڤیتامینێك پێویست بەچارەسەری تر ناكات، ئەگەر ئازاریان هەبوو پاراسیتامۆڵ بەكاربێنن.

لەبارەی بەكارهێنانی ڤیتامینەكان ناوبراو وتی”ڤیتامینەكان سێ جۆرن كار لەسەر بەرزكردنەوەی بەرگری لەش دەكەن و دژی هەوكردن كاردەكەن ئەویش ڤیتامین (C-D) و كانزای زینك، ڕۆژانە بەیانیان ۱۰ خولەك چوونە بەرخۆر، ئەگەر كەسێك تووش بێت جوڵانەوە پێویستە و بەكارهێنانی خواردنەوەی گەرم و ڕۆژانە ئیسراحەت و خەوتن بۆ ٨ كاتژمێر، ئەگەر كەسێك ئازاری هەبوو بەهۆی (تا) بۆ كەسی گەورە ۱۰۰۰ میلی گڕام پاراسیتامۆڵ سێ ژەم، بەڵام ئەو ۲۰٪ بەقوڕسی ڤایرۆسەكە دەگرن ئەوا دكتۆر بڕیار دەدات چارەسەری هەوكردن بەكاربێنن، نابێ هیچ كەسێك خۆی ئەو دەرمانانە بەكاربێنێت، چونكە سەرجەم دەرمانەكانی تر بۆ ئەو ۲۰٪ كە لەنەخۆشخانە چارەسەردەكرێن.

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی: هەرێمی كوردستان لە مەترسیدارترین قۆناغدایە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت كە هەرێمی كوردستان بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە چووەتە مەترسیدارترین قۆناغەوە و باس لەوەش دەكات كە هاووڵاتییان سەرپشكن لە هەڵبژاردنی نەخۆشخانە حكومییەكان یاخود ئەهلییەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

د. محەمەد خۆشناو وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەربارەی دۆخی كۆرۆنا ە لێدوانیێكی بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند ئێستا بارودۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسیدارترین حاڵه‌تی خۆیه‌تی به ‌جۆرێك تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ خراپ نه‌بووه.

وتیشی: “ئێمه‌ پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌و سیناریۆیانه‌ی باسمانكردووه‌ له ‌ڕووی مه‌ترسی و نه‌مانی شوێن و له‌ ڕووی په‌ككه‌وتن و شه‌كه‌ت بوونی كارمه‌ند و پزیشكانمان زۆر له ‌ڕاستی نزیكده‌بێته‌وه‌، ژماره‌كه‌ تاوه‌كو ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌تایبه‌ت ڕۆژانه‌ 500 حاڵه‌تمان هه‌یه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ ده‌ستنیشانكراون”.

خۆشناو لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا باسی لە بڕیارەكەی وەزارەتی‌ تەندروستی كرد بۆ بەكارهێنانی نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەت لە چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنادا و ڕایگەیاند هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بووه‌ له ‌ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ی حكومی خزمه‌ت بكه‌ن.

وتیشی: “هه‌موو هاوڵاتیه‌ك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆشخانه‌ی حكومی یان ئه‌هلی هه‌ڵبژێرێت، كاتێك كه‌سێك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت مانای وا نییه‌ ده‌كرێت ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ به‌ویستی خۆی نرخه‌كان دیاری بكات ئه‌گه‌ر كه‌سێك باری دارایی زۆر باش بێت چونكه‌ كه‌سانێكمان هه‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ده‌بێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی حكومی چاره‌سه‌ری وه‌رنه‌گرتووه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌توانێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت به‌هه‌مان شێوه‌ش نابێت ئه‌م كه‌سانه‌ش له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ به ‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان ئه‌و بارودۆخه‌ بقۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نرخێك به‌دڵی خۆیان دابنێن.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەرلەمانتارێكی تەڤگەر داوا دەكات مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی تەڤگەری ئازادی كە بە نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان هەژمار دەكرێت، داوا دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر بەغدا و خەڵكیش “ڕاپەڕین” بكات.

یوسرا ڕەجەب پەرلەمانتاری سەر بە تەڤگەری ئازادی لە پەرلەمانی عیراق داوای لە حكومەتی هەرێم كرد كە شایستە داراییەكانی فەرمانبەران دبین بكات و ڕایگەیاند خه‌ڵكی هه‌رێم ئازادی و شایسته‌ داراییه‌كانی خۆیانیان ده‌وێ ئه‌گه‌ر پێتان دابین و فه‌راهه‌م ناكرێ ده‌سه‌ڵات به‌ جێ بهێڵن و بڕۆن.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، خەڵكی هەرێمی كوردستان تەنیا دوو ڕێگەچارەی لەبەردەمدایە، ” یه‌كێكیان چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییه‌ ئه‌ویش ڕاپه‌رینه‌ دژی سته‌مكاری ده‌سه‌ڵاتی كوردی یه‌ له‌ هه‌رێم ئه‌وی تر هه‌نووكه‌ییه‌ ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمه‌ بۆ سه‌ر به‌غدا”.

ئەو پەرلەمانتارە كە حزبەكەی بە تۆمەتی نزیكبوون لە پارتی كرێكارانی كوردستان تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە مۆڵەتی پێنەدراوە دەڵێت: “بۆ خۆم ئیدی جگه‌ له‌ ڕاپه‌رین باوه‌ڕییم به‌ هیچ شتێكی تر نه‌ماوه”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تورکیا: ئەگەر عیراق چاوپۆشی لەپەکەکە بکات، لەهێرشەکانمان بەردەوامدەبین

خەڵک- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژبە ئەندامانی  پەکەکە کە لە وڵاتەکەیدا هەن، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.

 

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، پەکەکە کە ساڵانێکە لەو ناوچانەی لە عیراق لانەی کردووە هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بێ منەتە بەرامبەر سەروەریی، یەکپارچەیی خاک، ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژ بە ئەندامانی “رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە” کە لە وڵاتەکەیدا هەن.

 

ئەوەش هاتووە ”لەو ڕووەوە وڵاتەکەمان ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عیراق، بەڵام ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا وڵاتەکەمان هەرچییەک ببێت با ببێت وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویەتی پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی. لەبەر رۆشنایی ئەوەدا، داوا لە عیراق دەکەین، هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر، داواش لە هەندێک وڵاتی دیکە و رێکخراوە هەرێمییەکان دەکەین کە ئەو ڕەوشە بە هەل دەزانن و بانگەشەی بێ بنەما دژبە وڵاتەکەمان بڵاودەکەنەوە کە هانی تیرۆریستان دەدەن، کۆتایی بەو هەڵوێستە دووفاقییە بهێنن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و هەڵوێستێکی مەبدەئی بگرنەبەر”.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان