ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێتی و گۆڕان لیژنەی هاوبەشیان بۆ پرسی لامەركەزی پێكهێناوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
یەكێتی و گۆڕان لیژنەی هاوبەشیان بۆ پرسی لامەركەزی پێكهێناوە و ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕانیش دەڵێت، پشتگیری لە پرۆژەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكەین.

پاش كۆبوونه‌وه‌كەی ئەمدواییەی لاهور شێخ جه‌نگی ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، ئه‌و دوولایه‌نه‌ دوو لیژنه‌ی جیاوازیان بۆ پرسی لامه‌ركه‌زییه‌ت پێكھێناوه‌، كه‌ ھه‌ریه‌كه‌یان له‌ سێ ئه‌ندام پێكھاتوون، ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ی یه‌كێتی لە عیزه‌ت سابیر، ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ڕێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانیین، ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گۆڕانیش پێكھاتوون له‌ كاوه‌ عه‌بدوڵا ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی و به‌رپرسی ژووری حكومه‌تی گۆڕان، به‌رزان شێخ محه‌مه‌د ساڵح ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، چۆمان محه‌مه‌د ئه‌ندامی ژووری یاسایی گۆڕان.

یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ به‌ رۆژنامەی ئاژانسی ڕاگه‌یاندووه‌ “سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو ٧ ی ته‌مموز، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ھه‌ردوو لیژنه‌ی نێوانمان ئه‌نجام درا، كه‌ تێیدا ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ یه‌ك پڕۆژه‌ی ھاوبه‌ش بۆ پرسی لامه‌ركه‌زییه‌تی كارگێڕی و دارایی له‌سه‌ر ئاستی ھه‌رێم ئاماده‌ بكه‌ین، له‌ سه‌ره‌تاشدا ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ له‌ سلێمانییه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین”.

باسی له‌وه‌شكردووه‌ “بڕیارمان داوه‌ ھه‌فتانه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ھه‌ریه‌كه‌مان گفتوگۆ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پڕۆژه‌یه‌كی ھاوبه‌شدا كۆی بكه‌ینه‌وه‌، پاشان ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ده‌درێت به‌ سه‌ركردایه‌تیی ھه‌ردوو حزب، ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئاستی باڵا بۆ بڕیاردان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن”.

لای خۆشیەوە كاوه‌ عه‌بدوڵا ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی و به‌رپرسی ژووری حكومه‌تی گۆڕان ڕایگه‌یاندووه‌ “له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی لامه‌ركه‌زییه‌ت خوێندنه‌وه‌مان بۆ پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كردووه‌ و پشتگیریش له‌و پڕۆژه‌یه‌ ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌مه‌ندتری بكه‌ین، به‌ جۆرێك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ھه‌رێم ھه‌بێت”.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو “بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه‌ تائێستا قسه‌مان له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كان نه‌كردووه‌، به‌ڵام له‌ داھاتوودا تێبینی و بۆچوونی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ده‌بێت”.

ریکلام

کوردستان

لایەنەكان لەسەر (مەرجەعی باڵای كوردی) ڕێككەوتن

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات لە سوریا ڕایدەگەیەنێت، لایەنە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە قۆناغی دووەمی گفتوگۆكانیاندا ڕێككەوتوون لەسەر دروستكردنی مەرجەعی باڵای سیاسی.

ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات لە سوریا لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، لە قۆناغی یەكەمی گفتۆگۆكاندا بۆچوونی سیاسی هاوبەش دروستبووە و بە سەركەوتووی ئەنجامدرا، قۆناغی دووەمیش لە سێ خال پێكدێت، كە بریتین لە دروستكردنی مەرجەعی باڵای سیاسی و دۆخی خۆبەڕێوەبردن و پرسی سەربازی و ئەمنی.

ئاڵدار خەلیل وتیشی، پارتەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردی و ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا لەسەر مەرجەعی سیاسی ڕێككەوتوون و ناوەكەشی (مەرجەعی باڵای كوردی) دەبێت.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە بە سەرپەرشتی نوێنەری ئەمەریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، پڕۆسەی یەكخستنی نێو ماڵی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستیپێكردووە و تا ئێستاش دیدار و كۆبوونەوەكان بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نەتەوە یەكگرتووەكان: چەكدارانی سەر بە توركیا چەندین تاوانیان لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەنوێترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا ئاماژە بەوەكراوە كە گروپە چەكدارەكانی سەر توركیا چەندین پێشێلكاریان لە عەفرین و سەرێكانی و ناوچەكانی تری ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە.

ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاپۆرتێكدا باسی لەو توندوتیژی و پێشێلكاریانە كردووە، كە گروپەكانی سەر بە توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامیانداون، لەوانە دەستبەسەرداگرتنی موڵكە و ماڵی هاووڵاتیانی كورد و ڕفاندن و ئەشكەنجەدان.

هانی مەجلی كۆمیسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سوریا ڕایگەیاند، ئاماریان لەبەردەست نییە بۆئەوەی بڵێین چەند كەس دەست بەسەر ماڵ و موڵكیدا گیراوە یان دەركراوە، بەڵام هەندێك كەیسی تایبەتیمان دۆكیۆمێنت كردوون. لە هەندێك لە كەیسەكان بینیومانە كە خەڵك داوایان لێكراوە ماڵی خۆیان جێبهێڵن، ئەوەش لەلایەن سوپای نیشتمانیی سوریاوە. خەڵكی هەڵاتوون و بینیویانە كە ماڵ و موڵكیان دەستی بەسەردا گیراوە و زەحمەتیش بووە بۆئەوەی بگەڕێنەوە سەر موڵكیان.

كۆمیسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سوریا ڕاشیگەیاند، پێشێلكاریی زۆر خراپتریان بینیوە، لەوانەش دەستگیركردن و زیندانیكردن و ئەشكەنجەدان و توندوتیژیی سێكسی كە لە زیندانەكان ڕوویداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی: لەگەڵ حکومەتى عیراق دەگەینە ڕێکەوتنی کۆتایی

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت، گەشبینە، کە دەتوانن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەن بە رێککەوتنی کۆتایی.

 

سەرۆکی حکومەتى هەرێم لەتویتێکدا ڕایگەیاند، لەکاتێکدا کۆمەڵێک بەربەست بوونیان هەیە، تیمێکی بەهێزیان هەیە، بۆ دانوستان لەنێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى عیراق.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پەیوەندییە بنیاتنەرانەکانی نێوان هەولێر و بەغداد گرنگە بۆ سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عیراقیش.

 

باسی لەئەوەشکرد، گەشبینە، کە دەتوانن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەن بە رێککەوتنی کۆتایی.

 

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ناکۆکیەکانیان لەگەڵ حکومەتی عیراق زۆرن و کیشەی ئێستا نین و دەمێکە ئەو کێشانە ھەن، دەیانەوێت دڵنیایی بگەڕێننەوە بۆ ھاوبەشی ستراتیژی نێوانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان