فڕۆکەی جەنگیی ئێف-١٦ دەدرێتە ئۆکراین



ئەمریکا و هاوپەیمانانی فڕۆکەی جەنگیی نەوەی چوارەم دەنێرن بۆ ئۆکراینا دوای ئەوەی فڕۆکەوانەکان مەشقی پێویستیان پێدەکرێت.

 

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، جەیک سولیڤان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری هیرۆشیمای ژاپۆن بۆ رۆژنامەنووسان بە ئاماژەدان بەوەی کە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن هاوتاکانی خۆی لە گرووپی حەوت ئاگادار کردووەتەوە تا پاڵپشتی لە هەوڵێکی هاوبەشدا بکەن بۆ مەشقپێکردنی فڕۆکەوانە ئۆکراینییەکان لەسەر فڕۆکە جەنگییەکانی نەوەی چوارەم، لەوانە فڕۆکەی ئێف-١٦، سولیڤان رایگەیاند؛ ئەوان بەڵێنەکانیان بەجێ گەیاندووە و پاڵپشتیی پێویستی ئۆکراینایان کردووە.

 

سولیڤان وەبیری هێنایەوە کە بایدن پێشتر بژاردەی فڕۆکەی ئێف-١٦ی لەسەر مێز لانەبردووە و رایگەیاند کە ئەو پشتگیرییەی تا ئێستا بە ئۆکراینا دراوە بەپێی دۆخی ململانێکان بووە.

 

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، جەیک سولیڤان روونی کردەوە کە ئۆکراینییەکانیان لە رێگەی ئەو پاڵپشتییەی کە وەریان گرتووە لە بەرەکانی جەنگدا رێگەیان لە هێرشی پێچەوانەوە گرتووە و رایگەیاند؛ فڕۆکە جەنگییەکانی نەوەی چوارەمیش بەشێک دەبن لە تواناکانی ئۆکراینا بۆ ئەوەی بتوانێت لە داهاتووشدا رێگری لە رووسیا بکات و بەرگریی لە خۆی بکات.

 

سولیڤان ئەوەیشی خستەڕوو کە فڕۆکەوانە ئۆکراینییەکان لە قۆناغی یەکەمدا مەشق و راهێنانیان پێدەکرێت و رایگەیاند لەگەڵ هاوپەیمانان و ئۆکراینییەکان کار دەکەن بۆ دیاریکردنی چۆنییەتی دابینکردنی فڕۆکەکان.

سولیڤان جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە رێگەی دابینکردنی فڕۆکەی ئێف-١٦ پاڵپشتی لە هێرشی ئۆکراینا بۆ سەر خاکی رووسیا ناکەن و ئۆکراینییەکانیش پابەندبوونی خۆیان لەو بابەتەدا خستووەتەڕوو.

سەرچاوە؛ AA

سەرکردەکانی G7 داوایەک لە رووسیا، ئێران، چین و کۆریای باکوور دەکەن
پێت سەرکردەکانی G7 داوایەک لە رووسیا، ئێران، چین و کۆریای باکوور دەکەن
گروپێکی خۆکوژ دەستگیرکران
دوات گروپێکی خۆکوژ دەستگیرکران
پەیوەندیدار