ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 12ی‌ تەمووزی 2020 بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 43 دۆلار و 27 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 56 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

شاندێكی پسپۆڕ ڕەوانە دەكرێت
لە دەریای نەجەف بەشوێن نەوتدا دەگەڕێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕیاردەدات لەدەریای نەجەف بەشوێن بیرە نەوتدا بگەڕێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە”ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت ڕەزامەندەی دەربڕیوە لەسەر ناردنی شاندێكی پسپۆڕ لە بواری گەڕان، تا لە دەریای نەجەفدا بەشوێن نەوتدا بگەڕێت”.

وەزارەتی نەوت دەڵێت”ڕەوانەكردنی ئەو شاندە پسپۆڕە، بۆ گەڕانە سەبارەت بە ئەگەری بوونی كێڵگەی نەوتی لە دەریاكەدا”.

عیراق لە پلەی پێنجەمی جیهان و لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لەڕووی یەدەگی نەوت، ئەمەش بەپێی دامەزراوەی پۆلێنی GFPی جیهانی.

دامەزراوەكە لە ڕاپۆرتێكیدا بۆ ساڵی 2020 ڕایگەیاندووە”یەدەگی نەوتی خاوی عیراق دەگاتە 142 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل، بەمشێوەیە لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری دارایی بڕیاری كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی دەركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
بە بڕیاری وەزیری دارایی، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە كە لە پێناو چاكسازی زیاتر لە دەروازە سنووریەكان و بەرزكردنەوەی شەفافیەت لە كاری گومرگیدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، بڕیاری كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی واژۆ كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان