ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک ڕاستی تاڵی ژیان کە کەسمان نامانەوێت ددانی پێدا بنێین

خێزان

کەسە خۆشبەختەکان ژیان بە خۆشی و ناخۆشیەکانیەوە پەسەند دەکەن ،   گەشتونەتە ئەو باوەڕەی لە ژیاندا ناتوانن بەهەموو ئەو شتانە بگەن کە دەیانەوێت. ئەم خاڵانەی خوارەوە کۆمەڵە ڕاستیەکن دەربارەی ژیان:

 

-کەس گرنگی نادات بە کێشەکانت 

زۆر کەس هەن دەتوانن زۆر بە ئاسانی باسی کێشەکانیان بۆ کەسانیتر بکەن بەڵام ئەم کەسانە دەبنەهۆی بێزارکردنی کەسی بەرامبەر ،بۆیە پێش ئەوەی باسی کێشەکەت بۆ کەسێک بکەیت پرسیار لەخۆت بکە کە ئایە کەسی بەرامبەر دەتوانێت کێشەکەت بۆ چارەسەر بکات ؟ یان تەنها دەتوانێت گوێت بۆ بگرێت ؟

 

– تەندروستیت بەرەو خراپتر دەچێت 

کاتێک تەمەنت دەبێت بە ٤٠ ساڵ تەندروستیت وەک ئەو کاتە نابێت کە ٢٠ ساڵ بوویت، بۆیە هەوڵبدە کە خواردنی تەندروست بخۆیت و ڕۆژانە وەرزش بکەیت وە خەمبار مەبە هەمووان دەبێت بمرین .

 

-خەڵکی بەکارت دەهێنن چونکە ڕێزی خۆت ناگریت 

ئەگەر تۆ نرخ بۆ کات و تواناکانت دانەنێیت ئەوە بەفیڕۆیان دەدەیت بۆکەسانیتر بۆیە سەرەتا کات بۆخۆت دابنێ پاشان بۆ کەسانی تر .

 

-کاتێ پیردەبیت تەنیاتردەبیت  

منداڵ و نەوەکانت ناتوانن لە تەنهایەکەت زۆر کەم کەنەوە بۆیە زۆربەی کات هەست بە تەنهای دەکەیت بەڵام پیریش ئەوەندە ترسناک نیە ، کەسە بە تەمەنەکانی ئێستا هەلێکی زۆریان لەبەر دەستدایە دەتوانن بەردەوامی بە کارەکانیان بدەن یاخود کار بۆ خولیاکانیان بکەن.

 

-هەموو کات ئەگەری ئەوە هەیە کە کەسێکی نزیکت جێتبهێڵێت 

هیچ کەسێک مەکە بەهەموو شتێکی ژیانت چونکە ئەگەر ئەو کەسە ڕۆژێک جێتبهێڵێت دەبێت لە سفرەوە ژیانی تەواوی خۆت دروست بکەیتەوە ئەمەش شتێکی قورسە.

 

 

ریکلام

ژیاندۆستی

6 کاری هەڵە کە خانمان بەحسابی خۆیان بۆ سەرنجڕاکێشانی پیاوان ئەنجامی دەدەن، بەڵام پێچەوانەکەی ڕاستە

خێزان

كۆمه‌ڵێك كار هه‌یه‌ كه‌ زۆرێك له‌ خانمان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی پیاوانی پێ ڕابكێشن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته‌:

 

-به‌شێك له‌ ژنان بۆ سه‌رنجڕاكێشانی پیاوان جلوبه‌رگی ڕوت له‌به‌رده‌كه‌ن، له‌ كاتێكدا به‌لای پیاوانه‌وه‌ شیكپۆشی و ئه‌ناقه‌ت گرنگه‌ نه‌ك ڕووتی.

 

 

-لاسایكردنه‌وه‌ی كچه‌ مۆدێله‌كان یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ هه‌ڵه‌كان، پیاوان حه‌ز به‌ كچانی سروشتی ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ خۆت بیت.

 

 

-هه‌ندێك له‌ ژنان له‌ هه‌موو شتێكدا پشت به‌ پیاوه‌كانیان ده‌به‌ستن و خۆیان بێده‌سه‌ڵات نیشان ده‌ده‌ن، له‌ كاتێكدا گرنگه ژنان هه‌ندێك كات پشت به‌خۆشیان ببه‌ستن و ئه‌و جۆره‌ ژنانه‌ سه‌رنج ڕاكێشترن.

 

 

-به‌شێك له‌ ژنان به‌ ته‌واوه‌تی ژیانی تایبه‌تی خۆیان له‌ بیر ده‌كه‌ن و هه‌موو شتێك به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌، پێچه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره‌ خانمانه‌ به‌لای پیاوانه‌وه‌ سه‌رنج ڕاكێشترن كه‌ جاروبار بوارێك ده‌هێڵنه‌وه‌ بۆ ژیانی تایبه‌تی.

 

 

-به‌شێك له‌ خانمان له‌سه‌ر ئه‌و بۆچونه‌ن كه‌ پیاوان حه‌ز به‌ ژنی ئاقڵ ناكه‌ن، بۆیه‌ خۆیان بە نه‌زان نیشان ده‌ده‌ن، له‌ كاتێكدا ئه‌و پیاوه‌ی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ی بوێت به‌دوای ژنی ئاقڵدا ده‌گه‌ڕێت.

 

 

-به‌شێك له‌ خانمان پێیان وایه‌ ماكیاجی زۆر به‌لای پیاوانه‌وه‌ سه‌رنج ڕاكێشه‌، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌و تا سروشتی بیت جوانتریت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چۆن کاتی ئاڵتوونی و کاتی شین بۆ وێنەگرتن دەدۆزیتەوە؟

خێزان

کاتی ئاڵتوونی و کاتی شین بە دوو کاتی زۆر جوان دادەنرێت بۆ وێنەگرتن، کە ئیفێکتێکی سروشتی بۆ وێنەکانت درووستدەبێت، ئەمەی خوارەوە کاتی دیاریکردنی ئەو کاتانەیە:

 

-کاتی ئاڵووتنی

کاتی ئاڵتوونی لە کاتی خۆر ئاوابوون و خۆرهەڵاتندایە لە بەیانیان و ئێواران، لەم کاتەدا تیشکی ڕوناکی زۆر نەرم و زەردباوە  و وێنەکان جوانتر دەردەچن.

 

 

-کاتی شین

کاتی شین بە گشتی 20  بۆ ٣٠ خولەک بەر لە خۆرهەڵهاتن و پاش خۆرئاوابونە، کە ڕوناکی ناوچەکەت شین دەردەکەوێت، لەم ماڵپەڕەوە دەتوانیت کاتی شین لە ناوچەکەی خۆتدا بزانیت.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک نامەی پێکەنیناوی کوڕان بۆ کچان لە فەیسبووکەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نامەی پێکەنیناوی کوڕانە بۆ کچان لە فەیسبووکەوە کە کچان بۆخۆیان بڵاویان کردۆتەوە و ئاماژە بەوەدەدەن کە ڕۆژانە نامەی لەمجۆرەیان زۆر پێدەگات:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان