ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“لە 7 ساڵدا 2 جار بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دانراوە”

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەماوەی 7 ساڵی ڕابردوودا ئەمە دووەمین جارە بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری بۆ سلێمانی دادەنرێت و پەڕلەمانتارێكی كوردیش لە بەغدا دەڵێت: “داهاتی سلێمانی زۆر زیاترە لە شوێنەكانی دیكە”.

ئەمڕۆ شەممە، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆك و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی حكومی و حزبی، بەردی بناغەی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دانرا، كە بڕی 400 ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە و لە ڕابردووشدا لە ساڵی 2013 بەردی بناغەی دانرا و بڕی زیاتر لە 460 ملیار دیناری بۆ دانرابوو.

غالب محەمەد، پەڕلەمانتاری كورد لە بەغدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، 7 ساڵ لەمەوبەر و لە 6-11-2013 لەلایەن عیماد ئەحمەد، جێگری پێشووتری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دانرا، بەڵام دوای چەندین كابینە و چەند وەزیری خەڵكی سلێمانی ئەمڕۆ جاریكی دیكە بەردی بناغەی دادەنرێتەوە.

دەشڵێت: “ئەم دەڤەرە گەر باسی داهاتی بكەین زۆر زیاترە لەشوێنەكانی تری هەرێم، كە ملیار دولاری بۆ خەرج دەكرێت، بەڵام خەڵكی سلێمانی سوودی لێ‌ نابینێ‌”.

وەك غالب محەمەد دەڵێت، داهاتەكان ئەمانەن:
1- غازی وشك (٣٧٠) ملیۆن پێ سێ جار كە هەموو كارەبای كوردستان لەو غازە وشكە بەرهەم دەهێنرێت كە چی گەرمیان كەم ترین كارەبای پێدەدرێت !!!
2- غازی شل ( LPG) ڕۆژانە 1200 تەن بەرهەم دەهێنرێت و بۆ هەموو كوردستان بەكاردەهێنرێت.
3- زیاتر لە دوو مەرزی نێودەوڵەتی و چوار مەرزی لاوەكی هەیە لە سنوری سڵێمانی، كە داهاتی ساڵانەی كەمتر نیە لە (٥٠٠) ملیار دینار چگە لەوەی كە بەشێكی زۆری دەڕوات بۆ كۆمپانیاكانی حزب .

4- شەش جۆر باج و دامو دەزگای باج هەیە لە دەڤەری سلیمانی و گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە كە كەس نازانیت داهاتی چەندە بۆ كوی سەرف دەكرێت.
5- ڕۆژانە ٤٠ هەزار بەرمیل نەوت لەگەرمیان بەرهەم دەهێنرێت بەڵام خەلكی گەرمیان سودی لێابینن جگە لە دووكەڵەكەی و خراپ كردنی جادەكەی بەهۆی ئەو تەنكەرانەی كە نەوت هەناردە دەكەن.
6- لە ٢٠١٩ زیاتر لە ١٧ هەزار تەنكەر لە رێگەی مەرزی پەروێزخان و باشماخ داخلی سلێمانی بوون، كە بۆ هەر تەنێك ١٠ دولاری رێگەوبان وەر گیراوە، كە پارەكەی دەكاتە زیاتر ( ١٠) ملیۆن دۆلار كەچی دوای حەوت ساڵ جاریكی تر بەردی بناغە دادەنێن بۆ جادەی 100 مەتری.
7- ئیتر باسی داهاتەكانی تر ناكەم وەك هاتوچۆ و كامیرە و شارەوانی و كارەبا و هتد.

ئابوری

زیاترە لە دوو ملیار دینار
داهاتی یەك ڕۆژی بەندەرێكی عیراقی ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق، داهاتی بەدەستهاتووی ڕۆژی دوێنێی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست ئاشكرا دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕی داهاتووی بەدەستهاتووی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست لە پارێزگەی بەسرە بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەیشتە (2.126.509.000) دینار كە داهاتی ڕۆژی 13ی ئابی 2020، ئەمەش لەڕێی وەرگرتنی باجی گومرگی جموجۆڵی بازرگانی كە لەڕێی یاسا و ڕێنماییەكانی دەزگای خاڵە سنورییەكانەوە جێبەجێ‌ دەكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زیادبوونی داهاتەكان لە خاڵە سنورییەكان، لە ئەنجامی كاریی بەردەوام و بەجێگەیاندنی ئەركانە لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكان كە بەشێوەیەكی ورد یاسا و ڕێنماییەكانی چاودێری و وردبینی و پشكینی ئەمنی جێبەجێ‌ دەكات و هەماهەنگە لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان”.

دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق دەڵێت”ئەوان ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران جێبەجێ‌ دەكەن بۆ زیادكردن و پتەوكردنی داهاتەكانی دەوڵەت كە هەنگاو بەرەو كاروانی چاكسازیی هەڵدەنێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم تەنگژە ئابوری و داراییەی ڕووی لە وڵات كردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان