باران بارین و هەورە بروسکە هەرێم دەگرێتەوە



 

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بۆ (خەڵک) وتی: لە ئێستادا لەبەشێکی ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و موسڵ ھەورە بروسکە چالاکبووە لەناوچەکانی دیکەی ھەرێم دۆخەکە سەقامگیرە و بەھۆی ھاتنی شێی زیاتر لەچاو رۆژانی رابردوو ئەمڕۆ ھەست بەگەرمایەکی زیاتر دەکرێت کە کاتیە و سبەی پلەکانی گەرما بەھۆی بارانبارینەوە نزمبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە ئەبینێتەوە تا دوو رۆژی داھاتووش کەشوھەوا زیاتر فێنک ئەبێت.

وتیشی: لەئێستاشدا ھەورەکان لە رۆژئاوای ھەرێم و عێراقەوە چالاک دەبنەوە بە ئاراستەی ناوچەکانمان ئەگەر ھەیە لەکاتەکانی ئێوارە و بەتایبەت شەو ھەورە بروسکە و تاوە باران لەناوچە جیاجیاکاندا دەستپێبکاتەوە لەگەڵ چالاکبوونی خێرای با کە ھەندێ کات و شوێن بەھێز دەبێت تایبەت لە پێش گەیشتنی باران و ھەورە بروسکە.

پێشبینی ئەوەش دەکات، کە بۆ سبەی رێژەی بارانبارین زیاتر بێت.

ئاوات شێخ جەناب زانیاری لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات
پێشت ئاوات شێخ جەناب زانیاری لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات
لووتکەی ٢٠٢٣ی سەرکردەکانی G7 لە ژاپۆن دەستیپێکرد
دواتر لووتکەی ٢٠٢٣ی سەرکردەکانی G7 لە ژاپۆن دەستیپێکرد
ەیوەندیدار