ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“قەدەغەکردنی بڵاوكردنەوەی ئاماری توندوتیژییەكان، تاوانێكی ترە دژ بە ژنان”

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، قەدەغەکردنی بڵاوكردنەوەی ئاماری توندوتیژییەكان، تاوانێكی ترە دژ بە ژنان.

 

لەساڵی نوێوە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، هیچ ئامارێکی توندوتیژییەکانی بەرامبەر ژنان بڵاونەکردۆتەوە، لەوبارەیەوە ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ناڕەزایەتی دەردەبڕن و ڕایدەگەیەنن، قەدەغەکردنی بڵاوكردنەوەی ئاماری توندوتیژییەكان، تاوانێكی ترە دژ بە ژنان.

 

دەقی بەیاننامەکە؛

قەدەغەکردنی بڵاوكردنەوەی ئاماری توندوتیژییەكان تاوانێكی ترە دژ بە ژنان
لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان یەكێكە لەو جێگایانەی كەزۆرترین توندوتیژی تێدا بەرێوە دەچێت. رۆژ نیە ژنان نەبنە قوربانی توندوتیژییەكان. بەلایەنی كەمەوە لە ٢٤ كاتژمێردا ژنێك دەبێـتە قوربانی، ئەم رێژەیەش زۆر بێ نموونەیە. ساڵانێكی زۆرە حكومەتی هەرێمی كوردستان كار لەسەر شاردنەوەی ئامارەكان دەكات بۆیە لە چوارچێوەی بەناو هەوڵەكانیان بۆ رێگەگرتن لە توندوتیژی لە ساڵی ٢٠٠٧ بەدواوە بەرێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیان دژی ئافرەتانیان دامەزراند سەرەرای ئەوەی بەرپرسیاری هەموو بەرێوبەرایەتیەكان پیاون، ئەم بەرێوبەرایەتیانە كاری سەرەكیان پیشاندانی رێژەی توندوتیژییەكانە لە ئاستێكی نزمدا و شاردنەوەی ئامارە راستەكانە لە خەڵك. هەموو ساڵێك لەرۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیدا دام و دازگا حكومییەكان لەسەرەوە بۆخوارەوە ئامارێكی چەواشەكاری بڵاودەكەنە و بەشان و باڵی حكومەتدا هەڵدەدەن، گوایە هەموو ساڵێك توندوتیژییەكان روو لەكەم بوونەوە دەكات.

دەیانەوێت خەڵك چەواشەبكەن و كۆمەڵكوژییەكانی سەر ژنان بشارنەوە و لەلایەكی تریشەوە دەیانەوێت بەچاپەمەنی جیهانیش بڵێن ئێمە كار بۆ كەم كردنەوەی توندوتیژییەكان دەكەین. چونكە حوكمەتی هەرێمی كوردستان چەندین جار هۆشداری دراوەتێ لەدەربارەی زیادبوونی توندوتیژییەكانی دژ بە ژنان. ئێستاش بەپێی هەواڵیك كە لە ئاژانسی “رۆژنیوز” بڵاوكراوەتەوە وەزیری ناوخۆی حوكمەتی هەرێمی كوردستان “رێبەر ئەحمەد” لەدوای كۆبونەوەی بۆ بەرێوبەرایەتییەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبەئافرەتان بڕیاری قەدەغەكردنی بڵاوكردنەوەی ئاماری توندوتیژییەكانی داوە. ئەمە لە كاتێكدایە كە بەهۆكاری هەبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەیەكەوە مانەوەی ئەندامانی خێزان و درێژكردنەوەی كەرەنتینە و بێ كاری و بێ مووچەیی لەگەڵ خۆیدا زۆرترین قەیرانی ئابووری و قەیرانی كۆمەڵایەتی و خێزانی دروست كردووە.

ئەمانە هەمووی هۆكارن بۆزیادبوونی تونوتیژییەكان. وڵاتێكی وەك فەرەنسا لەكاتی كەرەنتینەدا رایگەیاند كە بە هۆی كەرەنتیەنە ٪٣٠ توندوتیژی لە وڵاتەكەیاندا زیادی كردووە. هەرێمی كوردستان بەهەموو پێوەرێك رێژەی توندوتیژییەكان زۆر زیادی كردووە بەپێی لێكۆڵینەی مەیدانی رێكخراوەكەمان لەماوەی ٣ مانگدا ٢٨ ژن لە ئەنجامی توندوتیژی گیانیان لەدەست داوە. ئەم راستیانە هەموو پێمان دەڵێن كە رەوشی ژنان لەهەرێمی كوردستاندا زۆر خراپە و توندوتیژی رۆژبەرۆژ لە زیادبووندایە.

ئێمە وەك رێكخراوەكەمان “رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان “یەكێك لە كارە سەرەكیەكانمان بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییە، بەردەوام كاری لەسەر دەكەین. لەگەڵ ئەوەی هیچ كاتێك پشت بە ئاماری بەرێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی نابەستین پێمان وایە بریارگرتن بۆ قەدەغەكردنی راگەیاندنی ئامارەكان زەنگێكی مەترسیدارە و ئەگەری زیادبوونی بێ سنووری توندوتیژییەكان هەیە كە لەئاستی كۆمەڵكوژییدایە. بێ گوومان دەسەڵات و حوكمەت بەپێوانی یەكەم لە كۆمەڵكوژی ژنان بەرپرسیارن، بۆ ئەوەی خۆڵ بكەنە چاوی جەماوەرەوە راستیەكان دەشارنەوە. ئێمە وەك رێكخراوەكەمان وێرای شەرمەزاركردنی ئەو بریارە و دەربرینی نارەزایی، داوا لەتەواوی ژنان دەكەین بەتایبەتی ژنانی چالاكوان كەهەموومان بەیەكەوە دارژێینە سەر شەقامەكان و ئەو بریارە هەڵوەشێنینەوە. لە دژی قەیرانی ئابووری و كۆمەڵایەتی و قەیرانی سیاسی راپەڕین. پێویستە وەك ژنان هەڵوێست پیشان بدەین لەبەرامبەر خاك فرۆشتن و دەستپێشخەری بۆ دوژمنان و هێرش و داگیركاریەكانی دەوڵەتی توركیا. چونكە تەواوی كێشەكانی هەرێمی كوردستان سەرچاوەكەی داگیركاریە و داگیركاری سەربازی و داگیركاری ئابووری و داگیركاری سیاسی و كلتووری لە لوتكەدا بەرێوە دەچێت. ئەوەی باجی هەموو هێرش و داگیركاریەكان دەدات جەماوەری كوردستانە بەگشتی و ژنانە بەتایبەتی، بەشێكی زۆری توندوتیژییەكانیش سەرچاوەكەی داگیركارییەكانە. هەر بۆیە كێشەكانی هەرێمی كوردستان تەواو تێكهەڵكێشی یەكن و بەیەكەوە گرێدراون. بەهیچ شێوەیەك نابێت راستیەكان بشاردرێنەوە و دەنگە نارەزاییەكان كپ بكرێن. تەواوی هەوڵە نادیموكراتیەكان بۆ ناشەفافی و شاردنەوەی راستیەكان گوزارەیە لە سەركوتكردنی ئیرادەی گەل بەتایبەتی ئیرادەی ژنان. لەبەرامبەر ئەم هەوڵانەش پێویستە خاوەن هەڵوێست بین و بێدەنگ نەبین، چونكە بێ دەنگی بەواتای شكاندنی ئیرادەی ئازادانەی ژن و لەناوبردنی ئیرادەی دیموكراتیانەی گەلە.
رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان
١٠-٧-٢٠٢٠

ریکلام

ئابوری

ڕۆژی 25 ئەیلول پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم
دوای گەیشتنی 320 ملیارەكەی بەغدا دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە 25ی ئەیلول حكومەتی ناوەند ئەو بڕ پارەیە ڕەوانەی هەرێم بكات كە وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەسەری ڕێككەوتوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو بەغدا مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران كە بڕەكەی 320 ملیار دینارە، ڕەوانەی هەرێم بكات، لە هەرێمیش ڕۆژی دوو شەممە دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت.

هاوكات، هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكردووە،”هەفتەی داهاتوو حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی نوێی مووچە ڕادەگەیەنێت. حكومەت داهاتی ئامادەكردووە و ئەوەی عیراقیش دێت”.

سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشكردنی مووچە، هێڤیدار ئەحمەد، ڕایگەیاندووە “ئەوەی حكومەت ڕایگەیاندووە و ئەوەشی سەرۆكی حكومەت باسی كردووە بەپێی داهات مووچە دابەشدەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق: هەرێمی كوردستان بووەتە سەرچاوەی بە قاچاغبردنی نەوت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دارایی عیراق، هەرێمی كوردستان بە “بەرهەمهێنانی نەوتی زیادە” و “فرۆشتنی بە قاچاغ” تۆمەتبار دەكات و دەڵێت، ئەوە كێشەی بۆ عیراق لەنێو ڕێكخراوی ئۆپێك دروستكردووە. لەبەرامبەردا جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: لیژنەی نەزاهەی عیراق ئاگادارە كە “نەوت لە شوێنەكانی تری عیراقەوە بە قاچاغ دەبرێت، نەك لە هەرێمی كوردستان”.

عەلی عەلاوی جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق، كە هاوكات وەزیری داراییە بە ئاژانسی “S&P Global Platts”ی ڕاگەیاندووە، “هەرێمی كوردستان بووەتە سەرچاوەی بە قاچاغبردنی نەوت و بەرهەمهێنانی نەوتی زیادە”، كە بە وتەی عەلاوی، ئەوەش وایكردووە عیراق كە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی نێو ڕێكخراوی ئۆپێكە، شكستبێنێت لە پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئۆپێك پڵەس لە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

عەلاوی ئەوەشی ئاشكراكردووە، هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 450 بۆ 470 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت. دەشڵێت “بەڵام ئەو بڕە دیار نییە كە بە ڕێگەی قاچاغ دەفرۆشرێت، چونكە لە هەندێ كێڵگەی نەوت دزەپێكردنی نەوت هەیە، كە بە تانكەر بۆ هەندێ شوێن دەبرێت و بڕەكەی نازانین چەندە”.

لەبەرامبەر ئەو لێدوانەی وەزیری دارایی عیراقەوە، گوڵیزار ڕەشید جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە”هەرێمی كوردستان شوێنی بە قاچاغبردنی نەوت نییە، بەڵكو ئەوە لە شوێنەكانی تری عیراق نەوت بە قاچاغ دەبرێت و لیژنەی نەزاهەی عیراقیش سەلماندوویەتی”.

جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سرووشتییەكان دەشڵێت، هەرێمی كوردستان لە نەخشەی وزەی جیهانیدا متمانەی بۆ كۆمپانیا نەوتییە جیهانییەكان دروستكردووە، وەك؛ كۆمپانیاكانی ئێكسۆن مۆبیل، گازپرۆم، شێڤرۆن و چەند كۆمپانیایەكی تر، “ئەگەر حكومەتی عیراق دەیەوێت ئامارەكان بزانێت، با سەیری ئامارەكانی كۆمپانیای دیلۆیت بكات كە داتا و زانیاری لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەردۆغان داوای هەماهەنگی نێودەوڵەتی دەكات بۆ لەناوبردنی (پەكەكە)

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی توركیا داوای هەماهەنگییەكی “ڕاستگۆیانە” دەكات لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی لەپێناو لەناوبردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە عیراق، كە بە وتەی ئەو:” دەكرێت “بە هەمان شێوەی داعش ڕیشەكێش بكرێت”.

ئەردۆغان لە نایەمەیەكی لەڕێی ڤیدیۆ بۆ كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە میانی كردنەوەی خولی 75، ئەو قسانەی كرد و ڕایگەیاند:”كۆمەڵی نێودەوڵەتی ناتوانێت چارەسەرێكی هەمیشەیی بۆ پرسی سوریا بدۆزێتەوە، تا یەك هەڵوێست نەبێت بەرانبەر بە هەموو ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان”.

ئەردۆغان دەڵێت:”توركیا ژمارەیەكی زۆری پەنابەری لەخۆگرتووە لەسەر ئاستی جیهان و بەرگری لە تەواوی شكۆی مرۆڤایەتی دەكات لەڕێی ئەو قوربانیانەی پێشكەشیان دەكات”.

لەلایەكی ترەوە سەرۆكی توركیا وتی:”ئەو وڵاتانەی خواستی خۆیان بۆ كردنەوەی باڵیۆزخانە لە قودس دەربڕیوە، هاوبەش دەبن لە زیاتر ئاڵۆزكردنی كێشەكە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان