ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

٥ نیشانە کە دەیسەلمێنێت دایک و باوکی چاکن، تەنانەت گەر خۆشتان دڵنیا نەبن

خێزان

هەموو دایک و باوکێک هەوڵی تەواوی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی لەگەڵ منداڵەکانیان باشبن وە ئەو کارەیان بۆدەکەن کە پێیان وایە ڕاستە بەڵام هەندێک کات دایک و باوکەکان لەبیریدەکەن کە چی شتێک زۆر گرنگە بۆ منداڵەکانیان، ئەم چەند نیشانەیەی خوارەوە دەریدەخات کە تۆ دایک و باوکێکی باشی بۆ منداڵەکانت :

 

-منداڵەکەت کێشەکانی لەگەڵ تۆدا دابەش بکات

شتێکی گرنگە ئەگەر منداڵەکەت قسەت بۆ بکات دەربارەی سەرکەوتنەکانی بەڵام زۆر گرنگترە ئەگەر منداڵەکەت لەبارەی کێشەکانیەوە قسەت بۆ بکات.

 

 

-وابیرنەکەیتەوە نمرەی بەرز هەموو شتێکە 

منداڵەکان زۆربەی کات دەترسن نمرە نزمەکانیان بە دایک و باوکیان بڵێن ،بەڵام دایک و باوکە باشەکان هانی منداڵەکانیان دەدەن کە لە قوتابخانە باشبن بەڵام وەرگرتنی زانیاریان زۆرلا گرنگترە وەک لە نمرە.

 

-ڕێز لە تایبەتمەندی منداڵەکەت بگریت

زۆربەی خێزانەکان وابیردەکەنەوە کە منداڵەکان دەبێت لەدەرگابدەن پێش چوونە ژوورەوە لەکاتێکدا دایک و باوکەکان خۆیان ئەم یاسایە جێبەجێناکەن کاتێک دەڕۆنە ژووری منداڵەکانیان ، یاسای خێزان دەبێت بۆ هەمووان وەکو یەکبێت.

 

-ڕەخنە لە منداڵەکەت نەگریت 

دایک و باوکی باش ڕەخنە لە منداڵەکانیان ناگرن و پێیان ناڵێن کە بێئەقڵن یان قەڵەون یان تەمەڵن چونکە ئەم وشەنە دەبنەهۆی ئەوەی کە منداڵەکەت هەستی باوەڕبەخۆبوون لە دەستبدات.

 

-دان بەهەڵەی خۆتدابنێیت و داوایلێبوردن بکەیت 

دایک و باوکەکان فێری منداڵەکانیان دەکەن کە داوای لێبوردن بکەن بەڵام نیشانیان نادەن چۆن داوای لێبوردن بکەن . ئەگەر کاردانەوەیەکی زۆر توندت هەبوو  لە بەرامبەر منداڵەکەت دان بە ‌هەڵەکەتدابنێ و داوای لێبوردن لە منداڵەکەت بکە.

 

-متمانە بە قسەی منداڵەکەت دەکەیت

کاتێک شکاتێک لە منداڵەکەت دەکرێت یەکسەر باوەڕ بە کەسی بەرامبەر مەکە، کە هاتیتەوە ماڵەوە لە منداڵەکەت بپرسە دۆخەکە چۆن بووە و لێی تێبگە پاشان بڕیار بدە.

 

ریکلام

ماڵداری

زیپکە و پەڵەی ڕوخسارت هەمووی بەم ماسکە لابدە

خێزان

ئەمەی خوارەوە ماسکێکی سروشتی کاریگەرە بۆ پاککردنەوەی ڕووخسار و پێدانی پێستێکی جوان و گەشاوە:

 

پێداویستیەکان:

 

– پەتاتەیەک

– ١ کەوچک شیر

– ١ کەوچکەچا زەیتی بادام

 

پەتاتەکە بکوڵێنە و دواتر پاکی بکەو و بیشێلە و بیکە بە هەویرێک، پاشان شیر و زەیتەکەی تێبکە و تێکی وەربدە، دواتر بۆماوەی ٢٠ خولەک با بەڕووخسارتەوە بێت، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆرەوە، هەفتانە ٢ بۆ ٣ جار دوبارەی بکەرەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

مێردەکەت کەمدووە و قسەت لەگەڵ ناکات، بەم جۆرە بیهێنەرە قسە

خێزان

هەندێک لە پیاوان بە تەبیعەت کەم قسەدەکەن و کەمدوون، بەڵام گەر تۆ حەزت بەوە نییە دەتوانیت بە تاکتیکی خۆت بیهێنیتە قسە:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٥ جۆری گوڵ و ڕووەک، کە زۆر پێویستە لەماڵەوە هەتبێت

خێزان

 لەوەرزی هاویندا، کە ئاو و هەوا لەبارە و دەرگاو پەنجەرەكان دەكەینەوە، بۆ ئەوەی سروشت ببینین و هەوایەکی خۆش هەڵمژین، بەڵام لەگەڵ ئەم کارەدا هەندێ‌ میوانی نەخوازراوی وەک مێرووەکان و مێش و مەگەز دێنە ژوورەوە.

ڕاستە دەتوانین زۆربەی كات دەرمانی دژە مێرووەکان بەكاربهێنین، بەڵام ناشکرێت بەهەموو ماڵەكەیدا بپڕێژێنین، بەتایبەت لە چێشتخانەو ژووری میوان، لە بری ئەوە دەتوانین چەند جۆرە گوڵ و ڕووەكێكی سروشتی لەناو ماڵدا دابنێین، کە هەم سوودی بۆ خواردن هەیەو هەم سودی  تەندروستی، ئەمانەی خوارەوە هەندێك لەو گوڵ و ڕووەكانەن:

 لاڤاندەر lavender

ئەم گوڵە كە بۆنێكی تیژی هەیە و وەك بۆنێكی كیمیای وایە بۆ مێروو مێش و مەگەز، هەرشوێنێك ئەمی لێبێت مێرووەكان لێی دوور دەكەونەوە و نزیك ئەو شوێنە ناكەون

 نەعنا

گەڵای نەعنا كە بۆنێكی خۆشی هەیە و سودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی، بەڵام بۆنەكەی بۆ مێشوو مەگەز و مێرووەکان خۆش نییە و پێی بێزارن و لێی دوور دەكەونەوە، هەوڵ بدە هەمیشە لە باخچەی ماڵەكەتدا بیچێنیت.

پوتار Lemongrass

وەک لیمۆ وایەو مێرووەکان دوور دەخاتەوە، دەتوانیت

ئاوی لیمۆ و مۆم بكەیتە ناویەوە و لەماڵدا دای بنێیت.

 ڕێحانە

ڕێحانە، وەک خواردن و وەک چارەسەریش، یەکێکە لە پێکهاتە گرنگەکان، جگە لە تام و چێژەکەی، دوورخەرەوەیەکی باشی مەگەزەکانیشە.

ڕۆزماری

لەگەڵ بۆنە خۆشەكەی سودێكی زۆریشی هەیە و دوور خەرەوەیەكی باشی مێش و مەگەزەکانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان