لووتکەی ٢٠٢٣ی سەرکردەکانی G7 لە ژاپۆن دەستیپێکرد



لە شاری هێرۆشیمان لە باشووری رۆژئاوای ژاپۆن، لووتکەی ٢٠٢٣ی سەرکردەکانی G7 دەستیپێکرد، کە ئەو وڵاتە خۆی سەرۆکایەتی دەکات.
لە ژاپۆن چاوەکان لەسەر لووتکەی G7ە کە لە شاری هێرۆشیما بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
لەو لووتکەیەدا کە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، کیشیدا فومیۆ میوانداری دەکات، هەریەک لە سەرکردەکانی ئەمریکا، فەڕەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، کەنەدا و ئیتاڵیا بەشداری دەکەن.
لووتکەکە کە تا ٢١ی ئایار بەردەوام دەبێت جگە لە وڵاتانی G7 هەریەک لە یەکێتیی ئەورووپا، ئیندۆنێزیا، هیندستان، کۆریای باشوور، ئوسترالیا و ڤێتنام بانگهێشتکراون.
سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن و هاوسەرەکەی، کیشیدا یوکۆ، لە بەردەم مۆزەخانەی یادەوەری ئاشتیی هێرۆشیما، پێشوازیان لە سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی میوان کرد.
 وڵاتانی G7  لە ئەمریكا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، كەنەدا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا و ژاپۆن پێك هاتوون.
باران بارین و هەورە بروسکە هەرێم دەگرێتەوە
پێشت باران بارین و هەورە بروسکە هەرێم دەگرێتەوە
داوای کشانەوەی سوپای تورکیا لە خاکی عێراق دەکرێت
دواتر داوای کشانەوەی سوپای تورکیا لە خاکی عێراق دەکرێت
ەیوەندیدار