ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

هەزان ئاتەش: هەفتانە تەنها سێ شەو کاردەکەم و مانگی ١ دەفتەر دۆلار وەردەگرم

خێزان

خانمە هونەرمەندی باکوری کوردستان هەزان ئاتەش کە زۆێک لە ئاهەنگەکانی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات ڕایدەگەیەنیت کە ئەو هەفتانە تەنها سێ شەو کاردەکات و مانگی ١ دەفتەر دۆلار وەردەگرێت.

هەزان ئاتەش ڕایگەیاندووە کە ئەو ناچێتە هەموو جۆرە ئاهەنگێکەوە و تەنها لە شوێنە خێزانیەکان و گرانبەهاکاندا ئاهەنگ دەکات و بەهۆی ئەوەشەوە مانگانە پارەیەکی زۆری دەستدەکەوێت.

هەزان ئاتەش بەوتەی خۆی داهاتەکەی مانگانە گۆڕانکاری بەسەردادێت، بەڵام بەگشتی هەموو مانگێک ١٠ هەزار دۆلاری دەستدەکەوێت کە دەکاتە یەک دەفتەر دۆلار.

 

ریکلام

هەواڵەکان

دوو خانمە مەیکەپ ئاڕتستی بەناوبانگی کورد لە هاوسەرەکانیان جیادەبنەوە

خێزان

هەردوو خانمە مەیکەپ ئاڕتستی بەناوبانگی کورد شکۆفە فەرهاد و شنیار لە هاوسەرەکانیان جیادەبنەوە.

شکۆفە فەرهاد لە ماوەی ڕابردوودا پاش ئەوەی سەرجەم وێنەی هاوسەرەکەی سڕیبویەوە دانی بە جیابونەوەکەدا ناو ڕایگەیاند ” بەڵێ راستە لە هاوسەرەکەم جیابوومەوە”

هاوکات شنیار کە ئەویش بەهەمان شێوە لە هاوسەرەکەی جیابویەوە، پاش دەرکەوتنی مێردی پێشووی لەگەڵ کجێکی دیکەدا هەواڵی جیابونەوەکەی پشتڕاستکرایەوە.

شنیار یەکەم کچی کورد بوو کە ڤیدیۆی فێرکاری ماکیاژ بڵاوبکاتەوە و بەهۆی ئەوەشەوە زۆر بەناوبانگ بوو.

مێردی پێشووی شنیار لەگەڵ هاوسەرە نوێکەیی

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ڤیدیۆ: ئەرشیفێکی گرنگ لەژێرزەمینەکەی ماڵی ئەنوەر قەرەداغیەوە

خێزان

هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی ئەرشیفێکی گرنگ بڵاودەکاتەوە کە تۆمارێکی ڤیدیۆییە و  لە ژێرزەمینەکەی ماڵی خۆیان لە ساڵی ١٩٩٧ دیمەنەکانی تۆمار کراوە.

ئەنوەر قەرەداغی دەڵێت”ساڵی ١٩٩٧کاتێ ویستمان ئەم گۆرانیە تۆمار بکەین (باوانم باوانم)لە ژێر زەمینەکەی خۆم لەماڵەوە بوو کە لەوتنی هونەرمەندی خوالێخۆش بوو، کەریم کابان و تێکست و ئاوازی فۆلکلۆرە و ئامادەکردنی زانا مەحموود هەژارە .

قەرەداغی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیوویەتی؛ بار و دۆخی خەڵک باش نەبوو لە ڕووی گوزەرانەوە بەڵام ئێمە بەگیانێکی خۆبەخشانەو پڕ لە هیوا هەر بەردەوام بووین لەکاری هونەریمان.

ئەنوەر قەرەداغی دەشڵێت”ئەمە چەند ساتێکە لەو ساتانە کە بەخۆشەویستی و بە لە خۆبردەیی کارمان دەکرد، چونکە چاومان لە پاشەرۆژێکی ڕووناک بوو، بەداخەوە کە ئێستا ئەو خۆشەویستی و تەباییە نابینرێت لەهەر بوارێک لەبوارەکانی ژیاندا .

لە کۆتایشدا دەڵێت؛ سەیری ڤدیۆکە بکەن زۆر شتی تیادا دەخوێننەوە کەمن نامەوێ باسیان بکەم.

 

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لێرە بکە

ساڵی ١٩٩٧کاتێ ویستمان ئەم گۆرانیە تۆمار بکەین (باوانم باوانم)لە ژێر زەمینەکەی خۆم لەماڵەوە بوو کە لەووتنی هونەرمەندی…

Posted by Qaradaxi Anwar on Wednesday, August 12, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

پاش ئەوەی شەنگار وتی گرێبەستی ٥ ساڵم لەگەڵ نەڤید زەردی هەیە، سەنا بەرزنجی دەڵێت منیش هەمە!

خێزان

پاش ئەوەی خانمێک بەناوی  شەنگار  ڕایگەیاند کە  گرێبەستێکی ٥پێنج ساڵەی واژوو کردووە لەگەڵ کۆمپانیاکەی نەڤید زەردی،  دەنگۆی ئەوە بڵاوبویەوە کە ئەم کچە دەبێتە جێگرەوەی سەنا بەرزنجی.

بەڵام لە ڕونکردنەوەیەکدا سەنا بەرزنجی ڕایگەیاندووە”من تا ٤ ساڵی دیکە گرێبەستم هەیە لەگەڵ فەیمس پرۆداکشن کە “کاک نەوید” خاوەنیەتی و خەریکی کار و بەرنامەی زۆر گەورەین کە بە زوویی دوای کۆڕۆنا پێشکەشتان دەکەین”

سەنا وتوشیەتی”فەیمس پرۆداکشن لە تیمێکی هونەرمەند پێکدێت کە هەموومان پێکەوە کار دەکەین و بە هیچ شێوازێک پشتی یەکتر بەرنادەین و بە هاتنی هونەرمەندی نوێ تیمەکەمان بەهێزتر دەبێت لە جاران. ئەو قسانەی چەند پەیجێک بۆ وەرگرتنی لایک و کۆمێنت بڵاویان کردووە دوورن لە ڕاستی و لە کەسایەتی ئێمە ناوەشێتەوە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان