ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

بەرزی فشاری خوێن یان زەختی خوێن چییە؟فشاری خوێنت چەند بێ ئاساییە؟

خێزان

بەرزی فشاری خوێن (زەخت) کێشەیەکی باویی تەندرووستیە، ئەمەی خوارەوە کۆمەلێک زانیاری گرنگە لەسەر ئەو پرسە:

 

– زەخت بەرزی یان بەرزی فشاری خوێن چییە؟

زەخت بەرزی بە دوو ژمارە ئەپێورێ، ژمارەی سەرەوە واتا بەرزی پەستانی ئەو خوێنەی کە دڵ پاڵی پێوە دەنێت بۆ بەشەکانی لەش، بەڵام ژمارەکەی خوارەوە واتا بەرگری ئەو خوێنە پاڵنراوەیە کە دێت بۆ بۆرییەکانی خوێن.

-ئایا فشاری خوێنت چەند بێ ئاساییە؟

پێوانەی ١٢ لەسەر ٨ بە ئاسایی و ساندارد دانراوە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان ١٠ لەسەر ٦ بۆ ١٣ لەسەر ٩ بە ئاسایی دائەنرێت، ھەرچەندە ئەو ژمارەیش لەوانەیە بەپێی تەمەن بگۆڕێ، بۆ نمونە کەسێکی تەمەن پەنجا ساڵان فشاری خوێنی ١٣ لەسەر ٩ بێ وەکو ئەوە وایە گەنجێکی تازە پێگەیشتوو فشاری ١٠ لەسەر ٧، پسپۆران ئەڵێن ئەوانەی فشاری خوێنیان لە بنەڕەتدا نزمە ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزی فشاری خوێن زۆر کەمترە بە بەراورد بەوانەی کە لەسەردەمی گەنجییان فشاری خوێنیان ئاساییە.

-ئایا مەرجە جارێک یان زیاتر فشاری خوێنت بەرزبێ مانای وایە تووشی بەرزی فشاری خوێن بووی؟

مەرج نییە تووشی فشاری خوێن بووبی، چونکە جار بەجار ھۆکاری ترس ودڵە ڕاوکێ و کارەسات بە شێوەی کاتی فشاری خوێنت بەرز ئەکاتەوە، بەڵام لە ھەمان کاتدا ئەو کەسانەش ئەگەری تووشبوونیان زۆرە بەبەراورد بەو کەسانەی کە پێشتر فشاری خوێنیان بەرز نەبۆتەوە.

-کێن ئەوانەی ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزی فشاری خوێن ھەیە، یان ھۆکارەکانی تووشبوون چین؟
ئەو کەسانەی کە لە بۆماوەیی خانەوادەکەیان تووشبووان ھەیە
ئەو کەسانەی کێشی لەشیان زۆرە بەراورد بە باڵایان
ئەوکەسانەی جگەرە کێشن یان لە ڕادەبەدەر کحول ئەخۆنەوە
ئەو کەسانەی کەم جووڵەن و وەرزش ناکەن
ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە
ئەو کەسانەی دەم ناپارێزن لە خوێ و چەوری و شیرینی.
ئەو کەسانەی کە گرنگی خواردنی کانزای پۆتاسیۆم نادەن واتا گرنگی بە خواردنی سەوزەو میوە نادەن کە سەرچاوەیەکی باشی ماددەی پۆتاسیۆمن.

-نیشانەکانی بەرزی فشاری خوێن چین؟
ئەم نەخۆشییە زۆر مەترسیدارەو بە بکوژی بێدەنگ ناسراوە چونکە نیشانەیەکی بەرچاوی نییە بەڵام ئەگەر زیاد لە ڕادە بەرزبێتەوە کەسەکە بینینی لێڵ ئەبێ و تووشی سەرئێشەیەک ئەبێ لەگەڵ ھێڵنجی مەعیدە.

-چۆن ئەگەری تووشبوون بە بەرزی فشاری خوێن لەسەر خۆت کەم کەیتەوە؟
بە تێگەیشتن لە ھۆکارەکانی وەکو لەسەرەوە ئاماژەم پێ کردووە ئەتوانی ئەگەری تووشبوون لەسەر خۆت بە تەواوی کەم بکەیتەوە.

-چۆن بزانیت تووشی بەرزی فشاری خوێن بوویت؟
ئەبێت بۆ ماوەی دوو حەفتە ، لە ڕۆژێکدا دووجار بە جیھازی پێوانی زەخت، زەختی خۆت بگری و ژمارەی سەرەو خوارەی ھەرجارەو لای خۆت بنووسە، بۆ نمونە لە ماوەی ئەو دوو حەفتەیە ٢٥ جار پێوانی زەختی خۆتت کردووە، ژمارەی سەرەوە بۆ ھەموو جارەکان کۆکەرەوە و دابەشی ٢٥ ی بکە، وە بە ھەمان شێوە ژمارەکەی خوارەش کۆ بکەرەوە و دابەشی ٢٥ ی بکە، ئەو کاتە پێوانی ڕاستەقینەی زەختی خۆت دەست ئەکەوێ، بەڵام ئەبێ ئەوە ڕەچاو بکە لە کاتی زەخت گرتندا نە ماندوو بی، نە بجووڵێ، ئەبێت لەسەر کورسییەک بە ھێمنی دانیشی بۆ ئەوەی ئەنجامی ڕاستەقینە بدات بەدەستەوە.

-ئایا بەرزی فشاری خوێن تا چ ڕادەیەک مەترسیدارە؟
بەرزی فشاری خوێن بە یەکێک لە مەترسیدارترین حاڵەتە تەندروستییەکان دائەنرێ، چونکە ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک و لە کارکەوتنی گورچیلەکان و تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە دائەنرێ.

ئامادەکردنی : چالاک محێدین

ریکلام

بەزمەسات

بەر لە خەوتن ئەم ٧ خاڵە جێبەجێ بکە، بۆ بەیانیەکەی کەس دڵی نایەت تەماشات بکات

خێزان

کاتی خەوتنی شەوان باشترین کاتە بۆ بەکارهێنانی ماسک و کەرەستە سروشتیەکان، چونکە لەوکاتەدا جەستەت ئامادەیە بۆ سودوەرگرتن لە پێکهاتەکان، هەر بۆیە گەر دەتەوێت بەیانیەکەی بە ناوازەیی هەڵبستیت، شەوان ئەم کارانە بکە پاشان بخەوە:

 

-شەربەتی گوڵی سەبار Aloe vera بدە لە ڕوخسارت، کە هەم پێستەکەی سپی دەکاتەوە و هەم زیپکە و خاڵە ڕەشەکان لادەبات و چرچیەکەی ناهێڵێت.

 

 

 

-حەبێکی ڤیتامین E لەگەڵ زەیتی زەیتون تێکەڵبکە و بیدە لەژێر چاوەکانت، بۆئەوەی رەشی نەهێڵێت و بیگەشێنێتەوە.

 

-دواتر ڕۆنی گەرچک (خروع) بدە لە برۆ و برژانگەکانت، پڕ و بەهێزیان دەکات.

 

-دواتر ڕۆنی گوێزی هیندی بدە لە لێوت تا لە وشکبونەوە و زەردهەڵگەڕان بیپارێزێت.

 

-نابێت قژیشت بیربچێت، کەمێک سرکەی سێو بکەرە ئاوەوە و بەسەر قژتدا بیپرژێنە، بۆئەوەی جوان و ڕەونەقداری بکات.

 

-دەستەکانیشت بیر نەچێت، کرێمی تایبەتی نەرمکردن و شێدارکردنەوەی دەستی لێبدە.

 

-دواتر بۆ قاچەکانیشت زەیتی زەیتونی لێبدە و گۆرەوی خوری لەپێ بکە.

 

ئێستا ئامادەیت بۆ ناو جێگا بە جۆرێک کە بەیانی هەستایت هێندە جوانبیت کەس دڵی نەیەت تەماشات بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

شای عوسمان: نهێنی جوانی من میوە خواردنە، دەمەوێت هاوسەرەکەشم پیاو بێت!

خێزان

خانمە پێشکەشکاری پرۆگرامی (چێژ بڕکێ)، شای عوسمان ڕایدەگەیەنێت کە نهێنی جوانی ئەو میوە خواردنە و یەک تایبەتمەندیشی دەوێت کە لە هاوسەری داهاتوویدا هەبێت.

 

شای عوسمان وتویەتی”من ڕۆژانە چوارجار میوە دەخۆم، هەر ئەوەش نهێنی جوانیەکەمە، چونکە میوە بۆ کچان زۆر گرنگە”

شای لەبارەی مەرجی بۆ هاوسەری داهاتویەوە دەڵێت”یەک مەرجم هەیە، ئەویش ئەوەیە بەمانای کەلیمە پیاو بێت!”

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

چەند کەرەستەیەک کە جاران لە هەموو ماڵێکدا هەبووە، چەندیانت بیرە؟

خێزان

چەند کەرەستەیەک کە جاران لە هەموو ماڵێکدا هەبووە، چەندیانت بیر ماوە؟

 

فلۆپی دیسک کە لە جیاتی فلاش میمۆری بەکاردەهات و تەنها جێگای 1.22MB  شت دەبویەوە.

– شۆردنەوەی وێنە و فیلمی کامێرا یەکێکی دیکەبوو لەو شتنایە لە زۆرێک لە ماڵەکاندا هەبوو

– کاسێتەکان تاکە ڕێگەبوون بۆ گوێگرتن لە گۆرانی

دواتر CD  داهات کە شتێکی نوێی و جیاوز بوو

– ئامێری فاکس لە فەرمانگە و شوێنە گشتیەکان هەبوو

– بە کاسێتی ڤیدیۆ تەماشای فیلم دەکرا

– تەلەفونی زەمینی لە زۆرێک لە ماڵەکاندا هەبوو

– بەردەوام لە تەنیشتیەوە دەفرەتی تەلەفوون بونی هەبوو

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان