ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٧ زانیاری سەیر و جیاواز کە پێشتر نەتبیستووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زانیاری سەیر و سەمەرە و جیاوازە کە شایستەی ئەوەیە بیزانیت و زانیاری لەسەر وەربگریت:

 

– William Patrick Hitler کوڕەزای ئەدۆڵڤ هیتلەر  لە جەنگی جیهانی دووەمدا وەک پەرستیار لە سوپای ئەمریکا کاری دەکرد، فرانکلین ڕۆسڤێڵتی سەرۆکی ئەمریکا بواری کارکردنی لە سوپای ئەمریکا پێدابوو.

– بەپێی یاسا لە ئەمریکا دەبێت پارەی فیلمەکان ١٥٠٪ گەورتربێت یان ٧٥٪ بچوکتربێت لە پارەی ڕاستی و دەبێت تەنها یەک دیوی پارەکەش چاپ بکرێت.

– لە نێو کۆئەندامی هەرسدا کۆمەڵێک دەمارە خانە هەیە کە زیاترە لە 100,000,000  و زاناکان وەک میشکی دووەمی مرۆڤ ناوی دەبەن، کە بەرپرسە لە هەستەکانمان.

– هەر وەک چۆن هەندێک مرۆڤ هەستیاری و حەساسیەتی بە سەگ و پشیلە هەیە، سەگ و پشیلەش هەیە کە هەستیارە بە مرۆڤ.

– زانایان وا پێشبینی دەکەن کە تا ساڵی ٢٠٥٠ داری قاوە نامێنێت لەسەر زەویی

بەر لە ڕودانی رووداویی تایتانک لە ساڵی ١٩١٢، پێشتریش لە ساڵی ١٨٩٨ ڕوداوێکی هاوشێوە هەبووە کە بەلەمەکە ناوی تیتان بووە و دواتر کراوە بە ڕۆمانیش.

ریکلام

ژیاندۆستی

٩ شتی ناخۆش کە بەردەوام ڕووبەڕوومان دەبێتەوە و هەر لە کۆڵیشمان نابێتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک   شتی ناخۆشە کە بەردەوام ڕووبەڕوومان دەبێتەوە و هەر لە کۆڵیشمان نابێتەوە:

 

-بەردەوام کۆکردنەوەی شتی کۆن و بێکەڵک

 

-ئەو کەسەی هەموو کات نۆرە بڕی دەکات

 

-ئەو کەسەی هەموو ژیانی بۆتە کارکردن

  

 

-ئەو کارمەندەی شتەکانت زۆر لێ قورس دەکات

 

-ئەو کەسەی زۆر لە چاو دەترسێت

 

-ئەو پێداویستیانەی لەو کاتەی ئیشت پێیانە و خۆیان ون دەکەن

 

-ئەو کارمەندەی داوای نامەی تایبەتت لێدەکات

 

-ئەو خاوەن کارەی نازانێت کاتی تایبەت چییە

 

-بۆ نابێت حەزەکانمان بڵێین؟

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٦ شتی ئاسایی کە ڕەنگە لە وڵاتانی دیکە توشی کێشەت بکات کاتێک بۆگەشت دەچیت

خێزان

کاتێک لە وڵاتێکەوە بۆ گەشت دەچینە وڵاتێکی دیکە زۆرێک لە شتەکان گۆڕانکاریان بەسەردا دێت، بۆیە گرنگە کە ئاگاداری خۆت بیت و یاساکان بزانیت تا توشی کێشە نەبیت، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو شتانە:

 

لە وڵاتی سەنگافورە جوینی بنێشت بەپێی یاسا قەدەغەیە

 

 

لە وڵاتی بوروندی ڕاکردنی بە کۆمەڵ لەسەر شەقام بەیاسا قەدەغەیە و ڕەنگە بخرێیتە زیندانەوە گەر ئەنجامی بدەیت، ئەمش پاش ئەوەی پێشتر وەک ناڕەزایی سیاسی بەکاردەهات و حکومەتی ئەو وڵاتە قەدەغەی کرد.
کۆماری بوروندی وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری بوجومبورایە.

 

 

لە سعودیە و پاکستان بەپێی یاسا یادکردنەوەی ڕۆژی ڤالانتاین قەدەغەیە

 

 

لە تایلەند نابێت قسە بە پادشاکەیان بڵێیت، گەشتیار و شتیش ناخوات گەر ئەوە بکەیت زیندانی دەکرێیت، چونکە لەوێ دەپەرسترێن

 

 

لە زۆرێک لە وڵاتە ئیسلامیەکان لەبەرکردنی جلوبەرگی نیمچەڕووت قەدەغەیە یان لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە قبوڵکراو نییە

 

 

لە ئەریزۆنیا بە یاسا بڕینەوەی داری کاکتوس قەدەغەکراوە و سزای لەسەرە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

پێنج کەس کە پارە و هێزیان لە بیل گەیتس زیاترە و حسابی خۆیان نازانن

خێزان

بە پێی ئاماری گۆڤاری فۆربیس بیل گەیتسی دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە پلەی یەکەمدایە وەک دەوڵەمەنترین کەسی جیهان کە سامانەکەی دەگاتە ٧٠ بلیۆن دۆلار، بەڵام لەڕاستیدا کەسانێکی دیکەش هەن یاخوود هەبوون کە لەو دەوڵەمەنتر بوون کە زۆرینەیان دیکتاتۆرەکانن کە ئەستەمە بە تەواوی سامانەکەیان دیاری بکرێت.

 

– ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی روسیا سامانەکەی بە ٢٠٠ بلیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، کە بەهۆی دەسەڵاتەکەی لە ڕووسیادا هەیەتی.

– کیم جۆنگ ئون سامانەکەی زۆر بە نهێنی ماوەتەوە چونکە هیچی لەبارەوە نازاندرێت، بەڵام ژیانێکی زۆر شاهانەی هەیە و بە کرداری خاوەنی هەموو کۆریایی باکورە.

– موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیا، سامانێکی بێشووماری هەبوو کە گۆڤاری فۆربیس بەیەکێک لە دەوڵەمەنترین پیاوەکانی مێژوو ناوی بردووە.

– خێزانی  روتشيلد : ئەمانە خێزانێکی ئەڵمانی یەهوددی بوون کە لە هەموو بوارێک سەرمایەیان بەگەڕ خستبوو بە جۆرێک کە قەرزیان بە زۆر وڵات دەدا و بەهۆی ئەوەشەوە کاریگەریان لە بڕیارە سیاسیەکانی ئەو وڵاتانە هەبوو، دەستێکی باڵایان هەبوو لە دروستکردنی دەوڵەتی  ئیسرائیل و دابینکردنی داهات بۆی.

– خانەوادی سعود: ئەم خانەوادەیە لە سەدەی ١٨ وە فەرمان ڕەوایی سعودیە دەکەن و بەهۆی ئەو نەوتە بێشومارەی لەبەردەستیاندایە بونەتە دەوڵەمەنترین لە جیهان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان