كچە سەربازەكانی ئیسرائیل هەراسان دەكرێن


 

لە چوار ژنە سەربازی ئیسرائیلی، دەستدرێژیی دەكرێتەسەر هەر یەكێكیان لەنێو ژنانی ئیسرائیلدا كە خزمەتی سەربازی و پۆلیسی دەكەن لە چوارچێوەی خزمەتێكی ناچارییدا.

دەستەی چاودێری حكومەتی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتی خۆیدا ئاشكرایكردووە، گرفتێك لەنێو هێزە ئەمنیی و سەربازییەكانی ئیسرائیلدا هەیە، ئەویش دەستدرێژیكردنە سەر ژنان و كچانی ئیسرائیلییە لە نێو هێزە ئەمنییەكان و سوپادا كە خزمەت دەكەن.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، پاسەوانی گرتووخانەكانیش لەلایەن زیندانیانەوە دەسدرێژیان دەكرێتەسەر بە چەندین شێواز و هەراسان دەكرێن.

ڕاپۆرتەكە، ئاماژەی بەچەندین جۆری دەستدرێژی و توندوتیژی كردووە، لەوانە توندوتیژی زارەكی.

” لە یاسای كاردا، هەردوو ڕەگەز مافیان پارێزراوە”
پێشت ” لە یاسای كاردا، هەردوو ڕەگەز مافیان پارێزراوە”
ئێران داوا لە توركیا دەكات هێرش نەكاتە سەر ڕۆژئاوا
دواتر ئێران داوا لە توركیا دەكات هێرش نەكاتە سەر ڕۆژئاوا
پەیوەندیدار